کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەبەتەكەی سەیدا چی تیایە بۆ كورد؟!!

Friday, 20/07/2012, 12:00


















ڕەوشی سوریا تادێت ئاڵۆزتر دەبێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كارەساتی گەورەتر ڕودەدات وقوربانی زیاتری لێدەكەوێتەوە، بێگومان ڕوداوەكان چەند هۆكاری ناوخۆییە لەوەزیاتر دەستی دەرەكی تێدایەوئاڵۆزیەكان بەئاراستەیەكی ترسناكدا دەبەرێت، چەندین وڵاتی هەرێمی وجیهانی لە پیناوی بەرژەوەندیەكانی خۆیاندا سیاسەت لەسەرخوێنی هاوڵاتیانی سوریادەكەن، ئاشكرایە ئەوەی لە سوریا رودەدات هەردەرئەنجامێكی هەبێت بەرۆكی كوردیش دەگرێتەوە لەبەرئەوەی گەلی كورد پێهاتەیەكی سەرەكییە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا.
، لەو كاتەوە ئاڵۆزیەكان لەسوریا سەری هەڵداوە كوشتن ووێرانكاری هەمیشە لە زیاد بوندیە، هەرچەندە مەرگی هەرمرۆڤێك ئازاربەخشەومایەی نیگەرانیە بەڵام دەكرێ بڵێن جێگەی خۆشحاڵیە گەلی كورد كە هەردەم ستەم لێكراو قوربانی بەخش بووە ئەمجارە لەوكوشت وبڕەی ڕژێمی بەعسی سوری رۆژانەئەنجامی دەدات، توانراوە بەسیاسەتێكی ژیرانەوسەربەخۆیانە بپارێزرێت لە كوشتن و جینۆساید كردن، جگەلە پاراستنی هاوڵاتییانی كورد لە مەرگ وپاراستنی شارەكانی كوردستان لە كاول بوون زۆر دەسكەوتی گرنگیشی بە دەست هێنراوە كە مافێكی ڕەوای خەڵكی ستەمدیدەی كورد بوو چەندین ساڵە لێی زەوتكراوە.
 هەڵبەتە ئەوسیاسەتە سیاسەتێكی زۆر تەندروست و سەركەوتوبووە ئیدی هەركەسێك داڕێژەری بوبێت وپەیڕەوی كردبێت ، بەبێ ئینتیمای سیاسی و بەرژەوەنی حزبی بەدیدێكی نەتەوەیانە لەو دۆخە بڕوانین جێگەی خۆیەتی ستایش ودەست خۆشی و پێزانینمان هەبێت بۆ خاوەنی ئەوسیاسەتەی لە لایەك كوردی پاراست لە كومەڵ كوژكردن لەلایەكی تر دەیان دەسكەوتی بۆگەل بەدەست هێنا.

 جێگەی داخە زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان نەك هەر ڕۆژئاوای كوردستان بەڵكو باشوری كوردستانیش هاوكارو هاوخەبات نەبون بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو پرۆژەیەی لەسەرەتاوە دیارە سەركەوتنی بەدەست هێناوە و دوژمنانی كورد دژایەتی دەكەن وپێی سەخڵەت بوونە، لەڕابردوو تائێستاش بەڕێوەبەرانی شۆڕشەكانی كورد هەمیشە واڕا هاتوون لە پەنای وڵاتێكی هەرێمی یان جیهانی خۆیان مەڵاس بدەن و لە سایەی ئەوانەوە شتێكیان دەست بكەوەێت، هیچ كاتێكی متمانەیان بە هێزو ئیرادەی خۆیان وگەلەكەیان نەبووە بۆ بەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كورد.
گومان لەوە دانیە هەرگیز بەرژەوەندی كورد هاوتەریب نابێت لە گەڵ خواست و ئامانجەكانی ئەو وڵاتانەی ئاماژەم پێكرد، كەواتە چاوەڕوانی لە هەر هێزو لایەنێك بۆ ئەوەی مافەكانی گەلی كورد دەستەبەربكات لە سەرەتاوە سیاسەتێكی هەڵەو شكستخواردووە.

 هەڵەی لەوە كوشندەترو سیاسەتی لەوە سەقەت تر ئەوەیە كە دەرفەت هەبێت بۆ ئەوەی خواستەكانی خۆت فەراهەم بكەت ومافەكانت بە دەست بێنیت بێ ئەوەی دەست لە كەس پان بكەیتەوە بەڵام ئەو رێگایە نەگریت ودوای زەلهێزەكان بكەویت تا خێرێكت لە مافەكەی خۆت پێبكەن دەستیان بەسەردا گرتووە.
 ئەوەی ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت دەقاودەق ئەو سیاسەتە سەقەتەیە، ئەگەر خەبات وتێكۆشان لەپێناوی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكەوپاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییە پێویستە هەمووكورد پشتیوانی ئەو لایەنەبكات كە ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان خاوەن ڕۆڵ و كاریگەریەو بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ هێزووڵاتێك بكات پشت بەگەل دەبەستێ ودەسكەوتەكانی گەل دەپارێزێت.
 بەراستی سەیرە وجێگەی سەرنج وتێڕامانە بۆ دەبێت زۆربەی لایەنەسیاسیەكانی كورد پشگیری لە لایەنێكی كوردی نەكەن كە لەبەرچاویان دەستكەوتی مەزنی بەدەست هێناوە ، بە پێچەوانەوە پشگیری لە پڕۆژەی وڵاتانی هەرێمی دژە كوردو وڵاتانی جیهانی بەرژەوەند خوازبكەن؟!

 ئاشكرابونی ئەو بەڵگە نامەیەی حكومەتی توركیا كە بەنهێنی بۆ قونسوڵخانەی هەولێری ناردبوو ئەو راستییە تەواوئاشكرا كرد كە لە رۆژئاوای كوردستاندا كورد گەیشتووە بە ئاستێكی بەرزلەخۆڕێكخست وخۆبەڕێوەبردن وخۆپاراستندا لەبەرئەو هۆكارانە دوژمنەكانی پیلان دەگێڕن بۆ شێواندن ولە بەین بردنی دەسكەوتەكان.

 ئوپوزسیونی سوریا كە ئیخوان موسلمین رابەرایەتی دەكات هێشتا لە سەرەتای رێگادایە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات بە هیچ شێوەیە دان بە مافی گەلی كورد دا نانێت، لە ڕابردوودا ئەوكاتانەی بورهان غلیون سەروكی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا بوو ، بەبێ پێچوپەنا وتی كورد خاوەنی هیچ مافێك نیەوموهاجیرە لە سوریادا نابێت لەدوای ڕوخانی ڕژیمی بەشارئەسەد خەون بە فیداراڵی وهاوبەشی دەسەڵاتەوە ببینێت.
 غلیون راستی وت وناوەڕۆكی سیاسەت وپرۆژەی وڵاتەڕۆژئاوایەكان و توركیاو سعودیەو قەتەری ئاشكرا كرد كەچی كوردە وابەستەكانی ئەوڵاتانە گوێی خویان گرت لەو قسەیەو دەستبەرداری ئەو ئەنجومەنە نەبوون كە هیچی بۆكورد پێ نییە، دواتر بۆ ڕوپۆشكردنی قسەكانی بورهان غلیون و چەواشەكردنی ڕای گشتی كوردستان ، ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا كە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی هاوكاری دەكەن سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان گۆڕی ولە شوێنی بورهان غلیون كوردێكیان كرد بە سەرۆكی ئەنجومەن بەناوی عەبدولباست سەیدا.

 ئەم هەنگاوە چەواشەكاریەی تورك وعەرەب ورۆژئاوایەكان ڕاستەوخۆ ئامانجی خۆی پێكا لەناو بەشێكی زۆر لە لایەنەسیاسیەكانی باشوری كوردستان بەهەنگاوێكی گرنگ باسی لێوەكرا تەنانەت هەندێ لایەنی سیاسی بە شانازیەوە باسیان لە كەسایەتی وشەهامەت وشۆڕشگێڕی سەیدا دەكرد، پێیان وابو ئیترقسەكردن لەسەرئەنجومەنی نیشتمانی سوری ناهەقییە ئەوەتا ئامادەن كوردێك بكەن بەسەرۆكی خۆیان ئیتر چۆن لەكاتی گەیشتن بە دەسەڵات مافی كورد نادەن، بێ ئەوەی ئەزمون لە ڕابردوو وەربگرین هەردەم دەكەوینەژێركاریگەری سۆزەوە.
 كام وڵاتی داگیركەری كوردستان چەندكەسێكی كورد لە هاوشانی دەسەڵاتدارنەبووەو خزمەتكاری بۆنەكردووە دژی گەلەكەی خۆی نەوەستاوەتەوە؟ لەكاتێكدا كورد خۆی خاوەنی پرۆژەوبەرنامەوسیاسەت بێت چ پێویست دەكات دوای سیاسەتی كەسانیتر بكەوێت؟
 وتویانە كورد هەمیشە هەمو هێلكەكانی دەخاتە سەبەتەی خەڵكەوە، بێگومان خەڵك خەمخۆری كوردنییە بۆیە هەموكاتێ بەدەستی خاڵی گەڕاوەتەوە هێلكەیەكی بەساخی بۆدەرنەچووە.

 ئەوانەی هیوایان بە سەبەتەكەی عەبدولباست سەیدابوو هێلكەكان بپارێزێت پێویستە ئیتر چاوەڕوانی هیچی لێ نەكەن، كۆبونەوەكەی ئوپوزسیونی سوریا لە قاهیرەی پایتەختی میسرلەسەرەتای مانگی حەوتی دوهەزارودوانزە ئەوەی خستەڕوو كە سەبەتەكەی سەیدا هیچی تیانیە بۆكورد.
 لەوكۆبونەوەیەدا هاوكات لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) كە ئەنجومەنی نیشتمانی سوری بە دۆستی خۆی نازانێت سەرجەم كوردەكانی دیكەش ئەوانەی دۆستی سەیداو ئەنجومەنەكەین ئامادەبون، بەڵام بەجاك وبەخەراپ تەنها بەوشەیەك ناوی كورد نەهێنرا لەو كونفرانسەی بەناوی لایەنە بەرهەڵستكارەكانی ڕژێمی بەشەرئەسەدەوەسازكرابوو، دوای ئەوەش كەئاگاداركرانەوە لەوكارەنەشیاوەیان دیسان گوێیان بەداواكاری كوردەكان نەدا سەرئەنجام هەمولایەنەكوردیەكان هۆڵی كۆنفانسەكەیان بەجێهێشت.

 لەهەموی سەیروسەمەرەتر دواتر عەبدولباست سەیدای سەرۆكە كوردەكە هەڵوێستی عەرەبی و توركیەكەی ئەنجومەنی كونفرانسەكەی بەسەركەوتو لەقەڵمدا.
 ئایا ئەوانەی بەقەدوباڵای سەیدا هەڵ ئەدەن پێمان ناڵێن سەبەتەكەی سەیدا چی تیایە بۆكورد جگە لە نائومێدی وچەواشەكردن وخزمەتكردن بەنەیارانی كوردو كوردستان نەبێت؟!!

ئەگەر شۆڕشێك هیچی پێنەكرێت كەتەنها هێزوئیرادە لەگەلی كورد وەردەگرێت، تاكەكەسێك چی پیدەكرێت لەكاتێدا بەبی فەرمانی نەیارەكانی كوردستان ناتوانێت سەری خۆی بخورێنێت؟!!
 پێویستە كورد هەتا ریسەكەی نەبۆتەوە بەخوری خەمێك لە حاڵی خۆی بخوات ودەستبەرداری بەرژەوەندیەتایبەتیەكانی بێت و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاوبگرێت ، هەرچی زووتر سەرجەم لایەنەسیاسیەكان لە بەرەیەكی یەكگرتوی نەتەوەییدا كۆبنەوە و ئەودەسكەوتانە بپارێزن كە بەدەستخراوەوئەوانەش بەدەست بێنن كە هێشتا بەدەست نەهاتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە