ئایا چاک سەربە پاراستن و زانییاریە!؟ (بهشی دووهم و کۆتایی)
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
1. هەموو ئەوانەی رەخنە دهگرن و تۆمەتبارمان دەکەن، گوایه ئێمه پیاوی دەسەڵاتین و ناپاکیی دهکهین بهرامبهر به بنەمالەی قوربانیان!؟ تێناگەم بۆچی خۆیان لە ئێمە باشتر و دڵسۆزتر و مەیدانی و بوێرتر نایەنە مەیدان و خزمەت بەبنەمالەی قوربانیان ناکەن و بوێرانەو بەناوی خۆیانهوه شەڕی جاش و ئەو بەرپرسانە ناکەن، کە دهسهڵات و بهرپرسهکان داڵدەیان دەدەن!؟ باشە خۆ ئێمە بەیەک بەیاننامە دروستبوونی ئهو رێکخراوهیهمان دەست پێکرد؟ ئهوانیش دهتوانن بۆ خۆیان لێرهوه دهست پێبکهن!
گوڕەپانی خەبات ئەوەندە گەورەیە شوێنی هەمومان دەبێتەوە و ئەو ڕەخنانەی لەئێمەش دەگرن، ئێوە دەتوانن پراکتیزەی بکەن، نەوەک بچنەوە ماڵ ئاشبەتاڵی ڕێکخراوەیی بکەن یان بەس سەیرکەر بن!؟ . باشترین نمونەش ئەوە چاک ئینفۆ یە کە (ناو لۆگۆشمان) بۆ بەجێ هێشتن دەیان تۆمەت و نادیسپلینی ڕێکخراوەیان بەسەرا باراندین، بەلام ئەوا ئێمە 2 کۆنگرە و 2 کۆنفرانسی کوردستان و پلینۆمێکمان کرد و خاوەن ئەو هەموو چالاکییەین. ئەی ئەوان چییان بەسەر هات!؟ بۆیە دروشم و تۆمەت بەخشین سانایە بەڵام پڕاکتیزەکردنی گەلێک قورسە؟
2. لەناو زۆرینەی بەناو ڕۆشنبیر وڕۆژنامەنوس کەلتورێکی زۆر قێزەوەن دوور لە ویژدان و مٶڕال سەری هەڵداوە (تۆمەتی دەزگا مەترسیدارەکانی پارتی و یەکێتی و بەرپرسەکان) دەدەنە پاڵ هەموو دەنگێکی دیار و کاریگەر، بەتایبەتی کاتێک لەبەر هەر هۆکارێک دابنیشن ئیتر تۆ مەتی (دزی ی و پیاوی ئەوحزب و ئهوبەرپرس) دهدهنه پاڵی. که ئهمه دوو خاڵی ئامادەکراوی بەیانامەکەیە. هەر بۆیە پرسیار دەکەین کام رۆژنامە و ماڵپەر و ڕێکخراو کەسایەتی چالاک هەیە، رووبەرووی هەمان تۆمەت نەبوبێتەوە، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی کێشە و دەست لەکارکێشانەوە!؟ هەموو ئەمانەش ئەگەر بەشێکی لە گیانی تٶلەوە سەرچاوەی گرتبێت ئەوا بەشێکی تری پاساو هێنانەوەیە بۆ خۆدزینەوە لەکاری مەیدانی. لەوەتەی من لەناو ئەم ڕێکخراوەدام حزب و پارت نهماوە بەشوی سیاسییان نەدابین بەتایبەتی دوای هەر هەلوێستیکی رەخنەیی لەسەر لایەنێک !
بەکورتی کەلتوری تۆمەت دروستکردن کەلەتوڕێکی زۆر قیزەوەنە و خودی رەفتارەکە هی پارتی و یەکێتیە، کەبەداخەوە ئەم کەلتورە پەریوەتە ناو لایەن و کەسایەتیە ئۆپزسیۆنەکان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانیشدا، کە لەبواری دەرونییەوە قەیرانی بێ باوەڕی دروست دەکات.
3 . بەشێکی زۆر لەوانەی خۆیان پێ ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسە. بەس رەخنە دەگرن، نەوەک چونە سەر شەقام وکاری مەیدانی، ڕۆشنبیر هەیە رۆژانە خۆی وەک کەسێکی نەتەوەیی و بهداکۆکیکهری دیموکراسی خۆی دەناسێنێ، وەلێ 10 سالە لەولاتی سوێدم، بۆ یەک جاریش لە سەدان چالاکییەک کاتژمیریش بەشداری نەکردوە، کەچی رەخنەبارانی دەنگە مەیدانی و بوێرەکان دەکات!؟ زۆر ڕۆشنبیر هەیە شەو بەبیرەیەک سەری گەرم دەکات، ئیتر دنیایەک وشەی وهک (پێویستە وا بکرێت، دەبێت وا نهکرێت) ڕێز دەکات کە پێویستی وا هەیە هەر 40 ملیۆن کورد خەریکی بێت پێی جێبەجێ ناکرێت . کەچی کەپێی دەلێی فەرموو وەرە با خۆپیشاندانێک بکەین دەلێیت بەس کاتم هەبێت بەسەرچاو!؟ یارمەتییەکمان بدات هەزارو یەک بیانوت بۆدەهێنیتەوە.. کهچی بۆ دیدارێکی میدیایی که خۆی نمایش بکات و خۆی دهربخات، ئامادەیە 16 کاتژمیر لەناو شەمەندەفەردا بێت بەمەرجیک پارەکەی بۆ بدرێتەوە؟
چاک پارە لە دەسەڵات وەردەگرێتپارتی و یەکێتی زۆر سەرکەوتووبوونە لەو کەلتورەی کە ئەو پارەی هەیە مولکی باوکیانە و دانی بەهەر لایەنێک تەنانەت بەپڕۆژەی خزمەتگوزاریش بەمنەت بەخەڵک دەفرۆشنەوە لەکاتێکدا ئەوە بودجەی خەڵکییه، دەبێت بەپێێ پێداویستی هاوڵاتیی و کارو چالاکی ڕێکخراوەکان بۆی دابین بکرێت؟ بۆیە لێردا دەڵێم پێویستە خەڵک شەری وەرگرتنەوەی بەشی خۆی لەبودجەی دەوڵەت و کاری ڕێکخراوەیی بکات نەوەک بەوەی ئەمە پارەی دەسەڵاتە نابێت وەربگیرێت ؟ بەڵام لەتەک هەموو ئەمانە پارە وەرگرتن نابێت بەپێی هەلوێستە سیاسیەکان بێت؟ بۆیە پرسیار ئەوەیە کەی (چاودیری کوردۆساید) ئهگهر لەیەک هەڵوێست و بەیاننامە پاشەکشەی کردبێت دەکرێت یەک نمونەمان بۆ باس بکەن؟ کام حزب و بەرپرس هەیە هەڵە و تاوانی بەپێی بەرنامەی ئێمە کردبێت، رەخنەبارانمان نەکرووە لێی و نەچوینەتە سەرشەقام و دادگا ؟ کام ڕێکخراو لەئێمە زیاتر شەڕی کارە قێزەوەنەکانی دەسەڵاتی کوردی کردووە؟ هەڵسەنگاندنی هەر حزب و ناوەند و کەسایەتییەک بەپێی هەڵوێستە سیاسییەکانی لێک دەدرێتەوە نەوەک تۆمەت یان دروشم فڕۆشتن بەسەریدا؟ . ئاخر ئەوانەی پیاوی دەسەڵاتن چاوشۆر و زەلیل دەبن نەوەک پڕ بەگەرویان بەرامبەری هاوار دەکەن . دواتر کام حزب و ڕێکخراو و ماڵپەر و ڕۆژنامە هەیە وەک کوردۆساید سالانە ڕاپۆرتی دارایی خۆی بلاو بکاتەوە یان لەکۆنگرە و کۆنفرانسەکان لەبەردەم میوانان دەیخاتە ڕوو؟.
لەکۆتاییدا هیوادرم هەموو ئەوانەی تۆمەت و رەخنەبارانی ئێمە دەکەن بتوانن ئەوەی ئێمە نایکەین و بوێر نین ئەوان بیکەن . گٶرەپانەکە زۆر گەورەیە بۆ خەبات . وەلێ لە تۆمەت ڕیزکردن ساناتر نییە بەخەڵک بفرۆشی . ئاخر ڕێکەوتە لەناو سەدان ڕێکخراو لە ئەوروپا و کوردستان سەرباری پالپشتی مادی و راگەیاندنی زەبەڵاحی چەندین حزب ناتوانن بگەنە ئاستی چاودێری کوردۆساید.
قەیرانی ئەمڕۆی زۆرێک لەڕۆشنبیرانیش ئەوەیە هەموی بۆتە پێشنیازدەر و سیاسەتمەدار و تٶمەت هەڵڕشتن بەئارەزوی خۆیان (تیرۆری ووشە) وەلێ بۆ کارە مەیدانیەکان کەمترینیان دیارن، یان بەیەک هەناسە ئاشبەتاڵی ڕێکخراویی دەکەن و لەوەش خۆشتر نییە هیچ ئەرکت نەبیت و بەئارەزوی خۆشت رەخنەبارانی خەڵک بکەیت.
ئایا چاک سەربە پاراستن و زانییاریە!؟ (بهشی یهکهم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست