کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژ بە توندوتیژیی و دژ بە داعش، دژی رفاندنی ژن و کچانی کورد

Sunday, 26/10/2014, 12:00


ڕیکخراوی ئاسۆ لە لایەن رێكخراوى ئاسۆ و رێكخراوى كوردستان فۆروم به‌لجيكا، دوێنێ 24 10 2014 ئاكسيۆنێك رێكخرا دژ به‌ هاندانى گه‌نجانى موسڵمان له‌ئه‌وروپا بۆ توندڕه‌وى و ئاسانكارىەکان بۆ رۆشتنه‌ ناو ريزه‌كانى داعش له‌عێراق و سوريا. لە هەمانکاتدا ئەکسیۆنەکە لە چوارچێوه‌ى كه‌مپه‌ينى (كچانى كورد هه‌رگيز ده‌ستبه‌ردارتان نابين - Kurdish Girls, We wil Never Give You Up) ڕوناکی خستە سەر رفاندنى 519 ژن و كچى كورد له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌، بەمەبەستی زیاتر ئاگادراکردنەوەی ڕای گشتی لەو تاوانە.
ئەكسيۆنه‌كه‌ كه‌ لە شارى زانکۆیی لۆڤن، کە نزیکەی ٤٠ هەزار قوتابی زانکۆیی لەخۆگرتووە ئەنجام درا. له ‌كاتژمێر 12ى نيوه‌رۆ تا 7ى ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو. زياتر له‌ 1000 کۆپی زانيارى ورد به‌زمانى هۆڵه‌ندى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌دا دابه‌شكرا. له‌به‌شێكى ترى چالاكيه‌كه‌دا 519 گوڵ به‌سه‌ر ژناندا دابه‌شكرا وه‌ك سيمبولێك بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ى له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌ رفێنراون، له‌گه‌ڵ هه‌ر گوڵێك ئه‌م نوسراوه‌ كورته‌ به‌زمانى هۆڵه‌ندى پێشكه‌ش به‌ ژنان و كچان كران (گوڵێك لە لایەن ئافرەتێکی نەناسراوی کوردەوە پێشکەش بە تۆ ، بۆ لە یادبونی 519 کچی کوردی ڕفێنراو و دەستدرێژیلێکراو لەلایەن گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیەوە. تەنها تاوانێکم ئەوەیە کە موسوڵمان نیم و یەزیدیم).
هه‌ر له‌و چالاكيه‌كه‌دا چەندین كتێب و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى تر به‌ زمانى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر كوردستانى گه‌وره‌ و كوردان نمايشكران .
چالاكيه‌كه‌ به‌ زياتر له‌ 100 شيعارو وێنه‌ى جۆراوجۆر كه‌ ده‌ربڕين بوو له‌ بارودۆخى خراپى ژنانى كوردى رفێنراو و توندڕەوكردنى گه‌نجانى موسوڵمان لە ئەوروپا.

بڵاوکراوەی ڕیکخراوی ئاسۆ سەبارەت:
توندڕه‌وكردنى گه‌نجانى موسوڵمان رابگرن
توندڕه‌وى له‌ئايندا شتێكى نوێ نيه‌، ئه‌وه‌ى ئێستاش داعش ده‌يكات درێژكراوه‌ى ئه‌و توندڕه‌ويانه‌يه‌ كه‌ ده‌يانه‌وێت سه‌رنجى جيهان به‌لاى خۆياندا رابكێشن. له‌وڵاتانى ئه‌وروپا به‌تايبه‌تيش له‌ به‌لجيكا كه‌ زۆرترين رێژه‌ى گه‌نجانى موسوڵمانى توندره‌وى له‌خۆيدا جێكردۆته‌وه‌، به‌پێى زانياريه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگيرى به‌لجيكا، 400 هه‌زار موسوڵمان له‌به‌لجيكا ده‌ژى، 8 هه‌زاريان توندڕه‌ون.
له‌مرۆدا ژماره‌يه‌كى زۆر مزگه‌وت و شوێن و رێكخراوى ئاينى له‌ئه‌وروپا به‌ئاشكراو به‌ نهێنى هه‌ن، كه‌ ئاشكراكانيان برێكى باش هاوكارى له‌حكومه‌ته‌ ئه‌وروپيه‌كان وه‌رده‌گرن و چالاكى ئاينيانه‌ى خۆيان ئه‌كه‌ن. ئه‌و رێكخراوانه‌ خۆيان وه‌كو رێكخراوى كلتورى ناساندووە و ناونوسكردووه‌، له‌ولاشه‌وه‌ گه‌نجانى موسڵمان توندره‌و ئه‌كه‌ن.
بۆ نمونه‌ بزوتنه‌وه‌ى شه‌ريعه‌ى 4ى به‌لجيكا سالانێكى دورودرێژ خه‌ريكى چالاكى بوون، توندڕويان بڵاوده‌كرده‌وه ‌و گه‌نجانى موسڵمانيان هان ده‌دا بۆ توندتوتيژى ئايني و خۆيان گۆشه‌گير كردووه‌ له‌ پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ له‌ به‌لجيكا. له‌به‌رامبه‌ريشدا حكومه‌تى به‌لجيكا دواكه‌وتوون له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئه‌و گروپانه و كۆنترۆڵكردنيان.
ئه‌م به‌گژاچوونه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌مان شه‌ركردنه‌ له‌پێناو ژيانێكى باشتر و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كتر قبوڵكردن و زانينى ئه‌رك و مافه‌كانمان به‌شێكه‌ له‌ مه‌به‌ستى پرۆسه‌ى تێكه‌ڵبوونمان به‌ كلتور و ژيانى ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وروپيانه. ئه‌مه‌ش ئەرکی سەرشانی هه‌ر نیشتەجێیەکی کۆچکردووە بۆ ئەم وڵاتە و مه‌به‌ستێكى گرنگيشه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانين جێگا دەستی خۆمان لە گەشە و پاراستنی ئەم وڵاتەدا دیاری بکەین.
پێوسته‌ هەموان ئێمه‌ گه‌نجانى موسوڵمانى توشبوو به‌ توندره‌ويى وه‌ك قوربانى ببينين، چونكه‌ ئه‌وانيش قوربانى ده‌ستى خراپى مامه‌ڵه‌ و به‌برينداركردنى هه‌ستيان و جیاوازیکارین له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگايانه. هاوكات بيركردنه‌وه‌يان له‌ داهاتوويه‌كى ناديار، هەلومەرجی بەرەوتوندڕەوی بردنیان ئاسان دەکات.
‌ئێمه‌ ئامانجمان ئه‌وه‌يه‌ كه گه‌نجانى موسڵمان و هه‌مو گه‌نجانى ترى دانیشتوی ئەم وڵاتە بواری باشترو هه‌لى يه‌كسانيان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى توندوتيژى و توندڕه‌وى ئايينى له‌ناخياندا دروست نه‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌ركى سياسيه‌كان ده‌زانين.
له‌روانگه‌ى سه‌لامه‌تيه‌وه‌ پێوسيته‌ زياتر جديانه‌ كار بكرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌ويى ئيسىلامى لاى گه‌نجانى موسوڵمان كه‌ له‌ئێستادا په‌ره‌يسه‌ندووه‌.
ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى گرنگى رۆشنبيران و كۆمه‌ڵه‌ و ڕێکخراوە ئيسلامى میانڕەوەکانە كه‌ هه‌وڵ بده‌ن لايه‌نى ئاشتيانه‌ ئاينى ئيسلام بخه‌نه‌ پێش چاوى گه‌نجان و موسولمانان، له‌برى خستنه‌ڕووى توندره‌ويه‌كانى كه‌ له‌مێژووى ئيسلامدا روويانداوه‌.
پێويسته‌ ئاينى ئيسلاميش وه‌ك هه‌ر ئاينێكى تر به‌ بێ توندڕه‌ويى دوربخرێتەوە و توندڕەویە مێژوییەکانیش لە چوارچیوەی شوێن و زەمان و له‌كۆنتێكستى خۆیدا لێکدانەوەی بۆ بکرێت و چاولێبكرێت.
مزگه‌وته‌كان شوێنى پياده‌ى ئاينين و نابێت بۆ كارى راميارى و به‌مه‌به‌ستى خراپ بەکاربهێنرێن.
ئیتر ئه‌و كاته‌ به‌سه‌رچووه‌ كه‌ لێبووردەیی و نەرمی به‌رامبه‌ر گروپى توندره‌وى جيهادى بگیردرێتە بەر، پێويسته‌ خراپ به‌كارهێنانى ئازادى راده‌برين و ئازادى پياده‌ى ئاينى کۆتایی پێبهێنرێت.

ڕێکخراوی ئاسۆ

رفاندنى ژنانى يه‌زيدى كوردى له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌
چاره‌نووسى سه‌دان ژن و كچی كورد کە پەیڕەوانی ئاينى يه‌زيدين له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌ تا ئێستا نادياره. له‌ئێستادا ئاسان نيه‌ رێژه‌و ئامارەى ژنان و كچانى رفێنراو دياري بكرێن، كه‌ له‌هێرشه‌ دڕندانەکانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى شه‌نگاڵ له‌عێراق ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيرا. دواتريش ئه‌و ژنانه‌ ره‌وانه‌ى وڵاتانى سورياو ناوچه‌كانى ترى عێراق كراون.
داعش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ژن و كچانه‌ وه‌ك كۆيله‌ى سێكسى كردووه‌، يان هه‌ندێكيان كراون به‌ كه‌نيزه‌ك و كۆيله‌ى به‌رپرسانى داعش، دواتريش به‌شێكيان فرۆشراون به‌ كه‌سانى تر له‌ بازاڕى وڵاتانى سوريا، هه‌ريه‌كه‌يان به‌بڕى نێوان 500 بۆ 1000 يۆرۆ.
هه‌روه‌ها داواى بڕى 5 بۆ 10 هه‌زار يۆرۆ ده‌كه‌ن وه‌كو فديه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنى هه‌ريه‌كه‌يان.
به‌پێى ئامارى گروپى ژيان تا ئێستا 519 ژن و كچ رفێنراون له‌گه‌ل 190 مناڵ.
بانگه‌وازتان ده‌كه‌ين بۆ تێكۆشان له‌پێناو ئازادكردنى ئه‌و ژن و كچ و مناڵانه‌، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌هه‌ڵمه‌تى كه‌مپه‌ينێكمان له‌ژێر ناوى (كچانى كورد، هه‌رگيز ده‌ستبه‌ردارتان نابين)

رێكخراوى كوردستان فۆروم - به‌لجيكا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە