ئاڵا تاڵەبانی بۆیە وەک خاڵی دەمی خوار بووە، چونکە وا دەزانێت سیاسەت یانی درۆکردن!
Wednesday, 30/07/2014, 12:00
1724 بینراوە
ئاڵا تاڵەبانی دەربارەی چۆنییەتی یەکللاییکردنەوەی پۆستی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار لێدوانی داوە، کە لەو وایە خەڵکی لە هەڵسوکەوتی بنەماڵە خائنەکەی تاڵەبانی ، کە بوونەتە پاشکۆ و ئەڵقە لە گوێی ئێرانی داگیرکەر بێئاگان .
پێشەکی دەبێت ئەو ڕاستییە باش بزانیین کە پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ سوودێکی بۆ کورد و دۆزە ڕەواکەی نییە و زیاتر کوردستان بە عیراقی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە و ماڵی کورد پەرتدەکات و ئەوەندەی تر یەکێتی دادەوشێنێت و سەروەت و سامانی بنەماڵەکەی تاڵەبانی و بەرپرسەکانیان ، کە ئاڵا یەکێکە لەوان زیاتر دەکات. جا دەبوو هەرکەسێک باسی کێشەی کاندیدەکانی بکردایە ئەو نەیکردایە، چونکە هەموو دەزانیین، کە قووتکردنەوەی کەسێکی وەک نەجمەدین کەریم و کەسێکی ترسنۆکی وەک فوئاد مەعسوم دەستکردی خاڵۆژنە هێرۆی ئاڵا بوو . ئاڵاش لە پێش هەموو کەسێکدا ئەمە دەزانێ . فوئادێکی ٧٩ ساڵە، ئەگەر تا ئیستا نەیتوانیبێت لە هەڵبژاردنی ناو پەرلەماندا دەنگی پێویست بهێنێت، ئایا هی ئەوەیە کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی؟ یان ئەگەر نەجمەدین بە فەرمان و پشتی هیرۆ و ئیران و مالکی نەبێت، چۆن دەیتوانی لە مەکتەبی سیاسییە کارتۆنییەکەی خۆی یاخی بێت و باکیشی بە کەس نەبێت. ئەنجومەنی ناوەندیش لای هێرۆ نرخی چڵە پووشێکی وشکیان نییە، چونکە ئەو خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێت و حساب بۆ هیچ کەسێک ناکات بۆیە ئەو کێشەیە ڕووبەڕوویان نەکراوەتەوە .
ئاڵا دەڵێ : (سوپاسی فوئاد و نەجمەدین دەکەین کە ڕازی بوون ئەرکی یەکللاییکردنەوەی ئەو کیشەیە ڕووبەڕووی ئێمەی ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتی بکرێتەوە ، بەڵام د. بەرهەم متمانەی بە ئێمە نەبوو). بێگومان ئەو ناهەقی نەبووە متمانەی نەبێت بە کەسانی وەک تۆ و هاوشێوەکانی ، چونکە ئەڵقە لە گوێی و نۆکەری پارە و پۆستی هێرۆن. پاشان ئاڵا دەڵێ: (داوامان لە د . بەرهەم کرد لە بەرامبەر فواد بکشێتەوە). ئەمە داکۆکیی من نییە لە بەرهەم، بەڵام بەڵگەیە کە ئێوە ئەڵقە لە گوێی هێرۆ و عەمید شاناز بوون . خۆ ئەگەر وا نییە دەبوو یەکەمجار داوا لە نەجمەدین بکەن بکشێتەوە، چونکە ئەو لە خۆ کاندیدکردندا سەرپێچی مەکتەبی سیاسی کردبوو ، پاشان لە د . فوئاد ، چونکە ئەوەتا بە دەمی خۆی بە مەکتەبی سیاسییەکەی دەڵێت : (بە ڕای من ئەو پۆستە بۆ د. بەرهەم بێت) ، بێگومان هەر واشە و لە هەموو ڕوویەکەوە د . بەرهەم لەو شیاوتر بوو ، بۆیە ئەگەر ئێوە لەگەڵ خوای خۆتان و ئەو سویندەی خواردبووتان ڕاستگۆبوونایە و دەبوو داوا لە فوئاد بکەن (کە ساحێبی قسەی خۆی نەبوو) بکشێتەوە و فەرمانی هێرۆ و مەلا بەختیارتان فەرامۆش بکردایە، ئاخر ناکرێت مەلایەک کە خەزوری کوڕی هێرۆیە و خوا خوایەتی جێگای تالەبانی بگرێتەوە.
ماوە بڵێم ئەگەر کەسێکی وەک ئاڵا سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی نەبێت و فواد مەعسومیش نۆکەری ئەو بنەماڵەیە نەبێت ئایا دەکرا ئەوەتی پەرلەمانی عیراق دامەزراوە لەو پەرلەمانەدا ئەندام بن؟ بێگومان نەخێر ، ئاخر ئەم ڤایرۆسە پیسانە جگە لە ماشینەوەی سەروەت و سامان و بەرزکردنەوەی کۆشک و تەلار و خۆ دەوڵەمرندکردن چییان بۆ کورد و کوردستان کردووە . خۆ ئاڵا تالەبانی بە درێژایی مێژووی خۆی ئەوەندە درۆی شاخداریکردووە وەک مام جەلالی خاڵی بە تەواوی دەمی خوار بووە .