رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به‌یاسای خۆپیشاندان
Saturday, 25/12/2010, 12:00
له‌باره‌ی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه، له‌كه‌ش و بارێكی ئازاد‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه.
ئه‌م یاسایه هه‌رگیز بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان نییه، وه‌كو هه‌وڵده‌درێت وای نیشانبده‌ن، به‌ڵكو به‌یاسا ئه‌و مافه به‌هه‌موو تاكێك و لایه‌نێكی سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان دراوه كه گوزارشت له‌ڕاو بۆچونه‌كانی خۆیان بكه‌ن و به‌پێی ئه‌م یاسایه خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن و ماف و داخوازییه‌كانی خۆیان به‌حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌یوه‌ست كێشه‌و داخوازییه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
هه‌ر بۆ رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه‌كه خۆپیشاندان مافێكی ده‌ستورییه‌و به‌پێی یاسا ئه‌نجام ده‌درێت و ناكرێت به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌بكرێت.
وه‌زیری ناوخۆش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بدات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بێت، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی ده‌سه‌ڵاتی رێپێدانی خۆپیشاندانی هه‌یه له‌سنوری یه‌كه ئیدارییه‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌زیری ناوخۆ یا سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی نه‌یویست مۆڵه‌تیان پێبدات له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئه‌وا به‌پێی مادده 5 ی یاساكه بۆ داواكارانی خۆپیشاندان هه‌یه له‌دادگای ئه‌و شوێنه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و بڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، نه‌وه‌ك بڕیاری وه‌زیرو سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی، ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌زیر یا سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا وه‌ڵامی داواكاراییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان نه‌دایه‌وه، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه په‌سه‌ند كراوه‌و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆیه خۆپیشاندان مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه كه دانیشتوی هه‌رێم بێت و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی یا هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه به‌فه‌رمی مۆڵه‌ت پێدراون و ئازادن له‌ڕێكخستنی خۆپیشاندان و ناكرێت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت هیچ كه‌سێك ناچار بكرێت به‌شداری خۆپیشاندان بكات یاخود ناچار بكرێت به‌شداری له‌خۆپیشاندان نه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پۆلیس له‌دژی خۆپیشانده‌ران هێزی به‌كارهێنا، ئه‌وه ئیجرائاتی یاساییان له‌دژ ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێك به‌ده‌ستی پۆلیس زیانی به‌ر كه‌وێت، ئه‌وا به‌پێی ماده 11 بڕگه‌ی 2 ئه‌و كه‌سه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان و رای گشتی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوازێكی رێك‌و به‌رز ئاماده‌كراوه‌و به‌هه‌ستێكی به‌رپرسانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌و په‌سه‌ندكراوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه كه تیایدا زۆر به به‌رزو به‌ڕێزه‌وه سه‌یری هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كرێت و مافی ره‌وای خۆیان له‌خۆپیشاندان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هه‌موو جۆره رێككارییه‌ك له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران ده‌ڕه‌خسێنی بۆ ئه‌وه‌ی مافی ره‌وای تاك له‌خۆپیشاندان مسۆگه‌ر بكرێت و بتوانن ئازادانه‌و بێ هیچ گرفتێك داوا‌و داخوازییه‌كانیان به‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بگه‌یه‌نن بێ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو ئازاریش به‌هاووڵاتیانی هه‌رێم بگه‌یه‌نن، ئه‌وانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كه به‌شدار نین و نزیكی ئه‌و شوێنانه‌ن كه خۆپیشاندانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست