کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرمە خائین سەركردە مان بێت؟

Saturday, 01/09/2012, 12:00





هەركەناوى پارتى دێنیت یەكسەر خیانەت و وڵات فرۆشیت بیر ئەكەوێتەوە،كاتێكیش وشەى خیانەت دێتە بیرت یەكسەر نمونەى پارتى دێتە بەرچاوت ، واتە پارتى وخیانەت بونەتە دوانەیەكى پێكەوە لكاو و بۆهەتایە لێك جیانابنەوە،.
 بەنیازنەبوم بۆ یادى شانزە ساڵەى 31ى ئاب هیچ شتێك بنووسم، چونكە هەرچى بنوسیت هەرچى بڵێیت هێشتا هیچمان نەكردووە و نەمانتوانیوە لەئاست گەورەیى ئەوتاوانەدا بێینە دەنگ، ولەسەر ئەو ناپاكى و روو رەشیە بكەرانى ریسوابكەین و بیان دەین بە دادگاو لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەین،.
 بەداخەوە زۆریش بەداخەوە كە میللەتى كورد زوو رابردوى خۆى لەبیر دەكات و لەهەمبەر كارێكى ئاوا تاوانكارى و پڕ شەرمەزاریەدا نقەناكات خۆى لێ دورە پەرێزدەگرێت، لەبرى ئەوەى دەنگى نارەزایى و رێپێپوان و كەمپین و خۆپشاندان ئەنجام بدەین،پێچەوانەكەى هەڵدەبژێرین و بۆخۆمان لائیرادىدەبینە پاڵشت و شەرعیەت دەرى ئەو كارە،دەبوایە هەرهەمومان بۆهەتاسەر مەسعود وبنەماڵەكەیمان رەجمبكرادایە و بەچاوى كەم وسوك و نزم وبێ بایەخ لێمان بڕوانینایە،كەچى بۆخۆمان بوینەتە پاڵپشت و كۆڵەكەى مەحكەم و لە هەڵبژاردندا دەنگى پێدەدەین و وەكو بەناوسەرۆك قبۆڵمانە، لەخۆشیدا پەڕۆى زەردى بۆ لەناچەوان ددەین و شایى وهەڵپەڕكێ و بەزم ورەزمى بۆ سازدەكەین.

نەبوونى دەنگى ناڕەزایى و بێ دەنگى عامەى خەڵك شتێكى رۆتین و ئاساییە و ناكرێتە خاڵى لاواز وتانەیەك لەسەریان چونكە رادەى بیركردنەوە و تێگەیشتن و خوێندنەوەیان بۆ روداو سیاسەت لەئاستێكى دیاریكراودایە ،هەروەها ئەوانیش لەبەر ئەوەى تاكو ئەمڕۆ هیچ لایەن و رێكخراو هێزێك نەبووە كە هاندەریان بێت وگەورەیى وناپاكى ئەو تاوانەیان بۆ رون بكاتەوە و بكەرانى وەكو خائین ناپاك بناسێنێت وببێتە هێزێكى فشار و پێشڕەویان بكات و ئەو كارە مەحكوم و رسوا بكات بەتایبەت سیاسیەكان و رۆشنبیران و كەسانى تێگەیشتوو و قاڵبوى ژیان ،ئەمەش وایكردوە كە لێكدانەوە و شیكردنەوە بۆ ئەو تاوانە لەلاى كەسێكى نەخوێندەوارو مامۆستایەكى زانكۆ بەهەمان چاو سەیربكرێت، تۆ بڕوانە مامۆستایەك یان دادوەرێك یان پزیشكێك وەكو رۆژى روون لاى مەعلومە كە ئەو كارەى پارتى خیانەتێكى میّژووى وبێ وێنەیە ،بەڵام بۆخاترى پلەو موچەو مانەوەى خۆى فزە ناكات و هیچ ناڵێت زۆرجاریش شەرعیەت و رەوای وحەڵاَڵیش دەدات بەو تاوانە ،ئەمەش بۆخۆى واتە بێ كاریگەر كردنى ئەو تاوانە و بێ عارەق دەرچونى سەرانى لێى وتاواى لێبكرێت هیچ بایەخیى پێ نەدرێت وساڵ بەساڵ كاڵ بێتەوە و پاش چەندین ساڵ لەبیربكرێت یان بكرێتە داستان پاڵەوانیەتى .
بڕوا ناكەم بۆ هەزاران ساڵى دیكەش لەهیچ سوچێكى ئەم سەرزەمەینە،لەلایەن قێزەونترین كەس و نەفرەتلێكراوترین مرۆڤ كارى لەوجۆرە ئەنجام بدات. پارتى و ناپاكى،پارتى و بێ هەڵوێستى، پارتى و تەسلیمكارى،پارتى بێ شەرمى،پارتى و جاشایەتى و زۆرشتى دیكەش بەخەیاڵماندا نە دەهات كەپارتى لەپێناو مانەوە وسەلامەتى سەرى مەسعود و بنەماڵەدا پەنا بباتە بەر كارێكى ئاوا پڕتاوان وشورەیى، تۆ سەرنج بدە و بزانە لەسەرانسەرى جیهاندا گەورەترین تاوانیار و ناپاك وخائین وێراویەتى وزاتى ئەوەى كردوە كە كارێكى وەها بكات، كەچى كورتە بنەكەى خۆمان زۆربێ شەرمانە بەبێ ئەوەى هیچ حسابێك بۆ میللەت و مێژوو و خەبات و قوربانیەكەى بكات هەڵسێت بەوكارە،پیاو نازانێت چ ناوێكى لێ بنێت،ئایا پارتى و بنەماڵەو مەسعود تاوانبارن یان ئێمە؟ ئایا ئێمەش پشكمان هەیە لەو خیانەتە یان نا؟ ئایا كاتى ئەوە نەهاتوەكە ئەو تاوانە و بكەرانى شەرمەزاربكەین و لەكوردستان وەدەریان بنێن؟
بەڵى بێگومان ئێمەش كەم تا زۆر تاوانبارین، لەبەر ئەوەى زۆر زوو ئەو كارەمان لەبیر كرد و زۆربەمان خزاینەوە ئامێزى پارتى و وەكو نە بامان دیبێت نەباران،بەوەشەوە نەوەستاین قبوڵمان كرد كە سەرۆكێكى دۆڕاو خائین و روو زەرد و تاوانكار هەڵبژێرین و بیكەینە رابەرى خۆمان، برازاو كوڕو بنەماڵەكەشى بكەینە كوێخاوحاكمى كوردستان پۆست بارانیان بكەین. بەداخەوە لەوڵاتان ئەوەى بچوكترین خراپە وتاوان و ناهەقى تەنانەت كەمتەرخەمى بەرامبەر پیرۆزى و بەها جوانەكانى وڵات ئەنجام بدات جا هەركەسێك بێت و لەهەر پلەوپۆستێكدا بێت ،ئەبێت سزاى خۆى وەربگرێت، كەچى بەداخەوە لاى خۆمان ئەوەندەى تاوانیارو خائین و وڵات فرۆش بەقەدرو رێزن و خاوەن پلەو دەسەڵاتن هیچ كەسى دیكە وانیە، ئەوەش بە پلەى یەكەم یەخەى سیاسەتمەدارو نوسەران و رۆژنامەنوسان دەگرێتەوە،دەى با لەم یادە نەفرەت لێكراو وشوم و تاڵو قێزەونەدا كۆدەنگیەك دروست بكەین بۆ ریسواكردن و مەحكومكردنى ئەو تاوانەو لێپێچینەوە لە بكەران و سەرانى پارتى بكەین و بەناوى میللەتەوە داواى دادگاى كردن و سزدانیان بكەین،بەراستى شەرم و شورەیى و شەرمەزاریە بۆ وڵاتێك كە سەركردەكەى خائین وناپاك وخۆفرۆش بێت و خەڵك و هاوڵاتیەكەشى دەنگ نەكەن و هەڵوێستیان نەبێت، بالەم رۆژەدا هەزاران نەفرەت وروزەردى و ریسوایى بۆ خائینانى گەل و نیشتیمان بنێرین وپرسە و ماتەمینى بگێڕین و جلى رەش لەبەر بكەین و وەك ناڕەزایى و مانگرتن دوكان و بازاڕ دابخەین و نەچینە سەركارو دەوام, بەچالاكى جۆراو جۆر ئەم تاوانە پرتستۆ بكەین وهەوڵى ئەوە بدەین ئەم رۆژە ببێتە رۆژى رق و قین و نەفرەت لە ناپاكانى گەل و نیشتمان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە