بانگه‌واز و پڕۆژه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێستا و دواڕۆژی کوردستان
Friday, 07/12/2012, 12:00
پێشه‌کی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ین ده‌بێت له‌پێشدا بتوانین ده‌ستنیشانی ڕاستی که‌م و کورتی و هه‌ڵه‌کان بکه‌ین ده‌نا هه‌ر له گێژاوی هه‌ڵه به هه‌ڵه چاککردندا ده‌مێنینه‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
۱ـ سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵی و فه‌شه‌لی سه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له چاره‌سه‌ر ردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا، ساڵی ۲۰۰۳ به هۆی باڵاده‌ستی و ویستی بێ چه‌ندوچۆنی سوپای زه‌به‌لاح و مۆدێرن و پڕچه‌ک و سه‌رکه‌وتوی ئه‌مریکا له عێراق و ناوچه دابڕاوه‌کان، وه به هۆی دژایه‌تی تورکیا و هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ر هچ چانسێکی سه‌رکه‌وتنی کوردێکی تازه ڕزگاربو له شه‌ڕی ناوخۆ بۆ ئازاد کردنی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر وه‌کو سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع له ئارادا نه‌بو، ئه‌وکاته نزک به مه‌حاڵ بو تاکی کورد بتوانێت دژی سوپای ئه‌مریکایه‌ک بکه‌وێته جه‌نگه‌وه که ۱۲ ساڵ بو به ڕزگارکه‌ری خۆی وێنای کردبو، وه سه‌رانی کوردیش به‌حه‌ق یان به ناحه‌ق ئومێدێکیان به پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره هه‌بو، ئه‌گه‌ر به نیوه ناچڵی خانه‌قین ئازاد کراوه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باروۆخی ناوازه‌ی ئه‌و شاره له ڕوی جوگرافی و دیمۆگرافی و مێژووییه‌وه که پرۆسه‌ی ته‌عریب تیایدا ئه‌وه‌نده ڕه‌گوڕیشه قوڵ و ئاڵۆز نه‌بوبو، وه که‌مینه تورکمانیهکهشی ڕێژه‌یه‌کی زۆر بچوک پێک ده‌هێنن.
۲ـ سه‌ره‌ڕای به‌شدارییه‌کی که‌می کورد له دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراقدا که ڕه‌نگه له ناردنی یه‌ک دو فه‌وج پێشمه‌رگه و دو سێ جه‌نه‌ڕاڵی فهل زیاتر نه‌بوبێت، ساویلکه‌یی و خه‌ڵک خه‌ڵه‌تاندنه ئه‌گه‌ر وابزانین به‌بێ ئه‌و پشکه‌ی کورد که به پێچه‌وانه‌ی بودجه‌که‌یه‌وه هیچ کات نه‌گه‌یشته له سه‌دا حه‌وتیش، عێراق نه‌یده‌توانی سوپاکه‌ی بنیات بنێته‌وه، ڕاسته سوپا نه‌مابو پۆلیس نه‌مابو و حکومه‌تی عێراق نه‌مابو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق مابو وه‌کو زه‌وی خاوه‌ن سیاده‌ی دان پیدانراوی نێوده‌وڵه‌تی و قوڵایی ستراتیجی وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه زه‌روره‌تی پاراستنی بالانسی جیۆپۆلیتیکی ناوچه‌که مابو، له‌وه‌ش گرنگتر میله‌تێکی خاوه‌ن ئیراده‌ی باڵاده‌ستی عه‌ره‌بی تیادا مابو که هه‌ر زۆر زوو پرۆسه‌ی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی چه‌کداری دژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش به‌رپا کرد.
لێره‌وه، له زه‌مه‌نی "پڕۆژه باران"دا، ئاڵتهرناتیڤهکهی دکتور که‌مال میراوده‌لی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی باو دوباره ده‌کاته‌وه و خۆیشی ناوی ناوه بانگه‌واز نه‌ک پڕۆژه، زۆرتر له پڕۆژه‌یه‌کی نا عه‌مه‌لی ده‌چێت که به هیچ جۆرێک له شێوازی جددی نوسه‌ری "فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر" و کاندیدی بوێری خاوه‌ن ئاڵته‌رناتیڤی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناچێت، که نه‌ک هه‌ر ناوه‌رۆکی، به داخه‌وه، شێوازیشی له وتاره‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا گۆڕاوه به ئه‌ده‌بیاتی گاڵته‌جاڕی و کۆمیدیای سیاسی.
ئه‌گه‌ر دو حیزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات بڵێن به‌سه‌رچاو له‌سه‌ر داواکه‌ت ئێستا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان له کار دهکشینهوهو له کۆڵ ئه‌م میله‌ته ده‌بینه‌وه، ئینجا "هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموکراسی"، "به‌په‌له" مه‌حاڵه، بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئاوا کاتت پێویسته بۆ دابین کردنی چاودێری بێلایه‌ن و کارمه‌ندی ئیداری و فۆڕمی هه‌ڵبژاردن و سندوق و سه‌رپه‌رشتیکاری ڕه‌سمی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن و حه‌مله‌ی خۆناساندنی به‌رنامه و که‌سایه‌تی کاندیده‌کان و پێش ئه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردن و چه‌ندین کاری تری پێویست که ئه‌گه‌ر زۆر "به‌په‌له" ش ههڵبپڕوکینرێت هێشتا چه‌ند مانگێکی ده‌وێت، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی "به حوکمی ده‌ستور کوردستان بداته‌وه به خه‌ڵکی کورد و گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری و داگیرکاری ناوخۆ نه‌هێڵێ ئه‌وسا به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی فراوان..بۆ وه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌ر ناحه‌زێک پێک بهێنێت"..
ئاشکرایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه "به‌حوکمی ده‌ستور" بێت، ده‌بێت له پێشدا ده‌ستورمان هه‌بێت که هێشتا نیمانه، ئه‌گه‌ر زۆر په‌له‌ش له نوسینی ده‌ستورێکی نوێ یان ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕه‌شنوسه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین هێشتا یه‌ک دو مانگی ده‌وێت و تا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن یان ده‌ستنیشان کردنی لیژنه‌ی نوسیهوهی ده‌ستور ڕێک ده‌که‌وین و ده‌ستوره‌که دا ده‌ڕێژرێت هیچ نه‌بێت سێ مانگی ده‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ستوره‌که‌ی محه‌مه‌د مورسی به ناڕه‌وا نهسهپینرێت به سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌بێت هیچ نه‌بێت دو مانگ دوای چاپکردنی، که ئه‌ویش کاتی ده‌وێت، بوار به جه‌ماوه‌ر و ڕۆشنبیران و میدیاکان و پسپۆڕان و لایه‌نه سیاسیه‌کان بدرێت تاو‌و توێ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن ئینجا بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه، دوای ئه‌وانه‌ش هه‌ندێک کاتی ترمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی تورکمان و عه‌ره‌به‌کانی کوردستان ڕازی بکه‌ین، به‌زۆر بێت یان به خۆشی خۆیان، به‌وه‌ی که کوردستان بده‌ینه‌وه "به خه‌ڵکی کورد"د".
ئه‌مانه‌ش وه‌ک ده‌رکه‌وت سه‌ره‌ڕای خاترگرتنێکی زۆریش هێشتا ٦مانگ زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام ئایا سوپاکه‌ی ئه‌نفال که هاتۆته‌وه به‌ر ده‌رگای حه‌وشه ٦ مانگ چاوه‌ڕێ ده‌کات ئه‌گه‌ر بزانێت سه‌رقاڵی هه‌ڵوه‌شاندن و بنیاتنانه‌وه‌ی دارونه‌داری خۆمانین؟
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌و داوایانه‌ی دکتور که‌مال میراوده‌لی هه‌ر له ئاستی ئاخاوتنی دکتور که‌مال که‌رکوکیدا ده‌بینمه‌وه گه‌رچی له دو سه‌نگه‌ری زور جیاوازه‌وه، یه‌کێکیان که باسی بارودۆخی کوردستان ده‌کات واده‌زانیت باسی سویسرا ده‌کات، ئه‌وی تریشیان جگه له‌وه‌ی له زه‌مه‌نی "پڕۆژه بارین" دا پڕۆژه‌یه‌کی عه‌مه‌لی پێ نیه، نه‌هیلیزم (عه‌ده‌میه‌ت) ڕای کێشاوه‌ته ڕیزی ئه‌و به‌رپرس و که‌سایه‌تیانه‌ی سوکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن که ئه‌مان ده‌خوازن: دکتور که‌مال فواد له چاوپێکه‌تنێکی ته‌له‌فیزیونیدا وله باسی ماندوبونی به دۆزینه‌وه‌و کۆپی کردنی ژماره‌کانی "کوردستان" یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا، هاوڕایی خۆی نه شارده‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخوشبوی دایکی که وتبوی کورد ئه‌و ماندوبونه‌ی تۆ ده‌هێنێت؟ ئۆجه‌لانیش له ئاخاوتنێکیدا بۆ که‌ناڵی مهد تی ڤی شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌کی زۆری پێشمه‌رگه‌ی په‌که‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر "بێ مێشکی کورد" که نه‌یان توانی بو له چیاکانی کوردستان پلانه جه‌نگیه‌کانی ئاپۆی دانییشتوی ده‌شتی بیقاع پیاده بکه‌ن(هه‌ڵبژارده ل۳٥ -کۆمه‌ڵێک ئاخاوتنی ئاپۆیه بۆ مهد تی ڤی ڕۆژنامه‌ی "وڵات"ی په‌که‌که ۱۹۹۸ چاپی کردوه)، له شوێنێکی تریشدا ده‌پرسێت: "ئایا کورد له که‌م شه‌ره‌فی و خیانه‌تکاری به‌ده‌ر هیچی هه‌یه؟" (داستانی ژیانه‌وه ل۱۹۹)، هه‌موشمان بیرمانه سه‌رۆ قادر کوردی به "سه‌گ" وێناکردو نێچیره‌ڤان به" ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل" و بایز تاڵه‌بانیش کارمه‌ندانی کوردستان به "بێ شعور" دانا.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست