سه‌رده‌شت قسه‌ی دڵی ئێمه‌ی كرد.. منیش قسه‌ی دڵی ئێوه ده‌كه‌م..
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
كه ئێوه نه‌توانن وه ك من بدوێم
ناچار ده‌بم من بێمه زمان..
ئه‌وه‌ی ئێوه شه‌وان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه
من ده‌ی هێنمه نێو بابهتهكان..
ئه‌وه‌ی ئێوه خه‌وی پێوه دەبینن.
به‌یانی له‌یه‌ك بابه‌تی كوردستانپۆسدا
ده‌یخوێنه‌وه...
بیخوێنه‌وه...
بزانه چیم بۆ نوسیوون..
من بهگهندهڵهكان ده‌لێم گه‌نده‌ڵ
ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمدا هاوڕان،
ئیوه له ژێر لێوه‌وه‌و له‌دڵی پڕ له حه‌سره‌تی خۆتانه‌وه
ئه‌وه ده‌ڵێن..
به‌ڵام من پڕ بهگهروم هاوار ده‌كه‌م..
من بۆ ئێوه هاوار ده‌كه‌م..
هاواری من له‌به‌ر بێ ده‌نگی ئێوه‌یه
ئای بێ ده‌نگی چ كاره‌ساتێكی جه‌رگ بڕه..
من ئه‌و كاتانه‌ی بێ ده‌نگ ده‌بم
رقم له‌خۆم ده‌بێته‌وه..
ئێوه لهنانبرین ده‌ترسن
من نانه‌كه‌م به‌ده‌ست كه‌س نیه
تا لێمی ببڕن..
ئێوه له برسیایهتیدا بێ ده‌نگ و
من له تێریا شه‌ڕی ئێوه ده‌كه‌م
ئاخر من ئه‌و شه‌ڕه‌م هه‌ر بۆ ئێوه‌یه..
من به‌قه‌رز ناترسم..
ئێوه به قه‌رز ده‌ترسن
من له شه‌هید محه‌مه‌دی برامه‌وه فێر بووم
كه به‌قه‌رز نه‌ترسم
ترس له چی؟ ترس له‌كێ ؟
خاوه‌ن ماڵ چۆن ده‌بێ له دز بترسێ؟
نیشتیمان په‌روه‌ر چۆن ده‌بێ
له خیانه‌تكاران بترسێ!!
من به تاڵه‌بانیم ووت..
به‌ردانی فرۆكه‌وانه‌كه..
خیانه‌تی نیشتیمانیه..
باجی ئه‌و قسه‌یه‌شم هه‌رچیه‌ك بێ ده‌یده‌م
من یاخود تاڵه‌بانی ده‌بێ یه‌كێكمان باجه‌كه‌ی بده‌ین
ئه‌وه به‌یانی، ئه‌وه مێژوو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت
كه كێ ده‌بێ باجی چی بدات...
كه‌تاڵه‌بانی به دزیه‌وه
سه‌ردانی تارانی كرد
ووتین چووه بۆ ئازادكردنی
لاوانی كورد، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕیی په‌تی سێداره‌ی
ئاخونده‌كانیان ده‌كرد
من ئه‌وسا ووتم..
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و كاره چوو بێت
من ئاماده‌م ببمه نه‌ك یه‌كیه‌تی به‌ڵكو
جهلالیهكی عه‌یار ٢٤...
كه‌چی ئه‌مڕۆ بینیمان
ئه‌و پێنج تێكۆشه‌ره به ڕۆژێك له‌سێداره دران..
جهلالیهكانیش له كورته‌ی ههواڵهكانیشیاندا باسیان نه‌كردن
ئه‌مڕۆ له خۆپێشاندانه‌كه‌ی كۆپنهاگن
جهلالیهكت بۆ ده‌رمانیش ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت..
من ده‌ڵێم پارتی و پاراستن..
سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆر كردوه
جارێكی تر ڕاشكاوانه ده‌ڵێم
كاتێ مەسعود بکوژانی سەردەشتی دا به‌داگا
له‌سه‌ر تیرۆری زاواكه‌یان
ئه‌وا من لێره‌وه به‌سه‌ری ڕووت و پێی په‌تیه‌وه
ده‌چمه خزمه‌تی بارزانی و داوای لێ بوردنی لێ ده‌كه‌م..
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه
زۆر ده‌ست خۆشی و
هه‌ندێك ئیمهیلی پڕ له جوێنم بۆ دێن..
به‌ڵام ئه‌و جوێنانه‌ی نا كه كه ئێمه به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌ده‌ین..
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌م زۆر جار ته‌له‌فۆنی
ده‌ست خۆشی و هه‌ندێك جاریش
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ..
منیش ده‌ڵیم..
خۆمن له شه‌هید سۆران و سه‌رده‌شت زیاتر نیم
ئه‌وه‌تا سه‌باح و ناسح و نه‌به‌ز له‌كوردستانه‌وه
له ئێمه خراپتر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن..
ئه‌مڕۆ له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپێشاندانی سلێمانی
ڕسته‌ی ژنێك سه‌رنجی زۆر ڕاكێشام و
ووتی با تیرۆریسته‌كان باش بزانن
كهڕۆژنامه نوسه‌كان بێ كه‌س نین
ئه‌وه‌تا ئه‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سه ..
كه‌سی ئه‌وانن
منیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌م ده‌نووسم
منیش با له‌پێناو ئه‌و كهسانهمدا بمرم..
ماویه‌تی...
١٢/٥/٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست