سه‌رۆکێك نه‌توانێت ئیدانه‌ی کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌ی خۆی بکات چۆن ده‌توانێت ئیدعای سه‌ربه‌خۆی ووڵات بکات
Saturday, 31/12/2011, 12:00
یه‌كێك له هۆکاره‌کانی نه‌بوونی میلله‌تی کورد به ده‌وڵه‌ت نه‌بوون، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سه‌رکرده‌ی کاریزما. هیچ میلله‌تێك له دونیادا به‌بێ سه‌رکرده‌ی کاریزماو نیشتمان په‌روه‌ر نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌وه‌ی که جاڕی سه‌ربه‌خۆی بۆ حه‌وت سه‌د ملیۆن هیندی دا‌و ووڵاتی بۆ دروست کردن گاندی بوو ئه‌و گاندیه‌ی هاتاکو مرد به‌ڕووتی له‌ناو چینی هه‌ژاری میلله‌ته‌که‌یدا ژیا. ئه‌وه‌ی که ووڵاتی ڤێتنامی له‌ژێر ده‌ستی دوڕنده‌ترین داگیرکه‌ری جیهانی ڕزگار کرد که‌سایه‌تی گه‌وره‌و کاریزما هیشۆمینه بووئه‌و که‌ڵه سه‌رکرده‌یه‌ی که له‌یه‌که‌م ڕۆژی ڕزگاربوونی ووڵاته‌که‌ی چاوه‌کانی لێك ناو ماڵئاوایی له‌ژیان و له میلله‌تی ڤێتنام کرد.نمونه‌ی سه‌رکرده کاریزمایی یه‌کانی دونیا زۆرن ناتوانین له کورته وتارێکدا باسی هه‌مویان بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانم ده‌کات ئه‌وه‌یه که زۆر جار له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌ندێك نووسه‌ر یاخود میدیاکانی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات هه‌واڵی سه‌یرو بێ بنه‌ما بڵاو ده‌که‌نه‌وه وگاڵته به عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن که‌وا بارزانی ده‌یه‌وێت جاڕی ده‌وڵه‌تی کوردی بدات. ده‌توانرێت
کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی چه‌واشه‌و ده‌روێشه‌کانی خۆیان به‌م قسه گاڵته جاڕیانه فریو بده‌ن به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن خه‌ڵکانی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له فریو بده‌ن.ئاخرخۆ ده‌وڵاتی کوردی دروست کردنی کۆمپانیا نیه تا له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێك به‌رپرسی بنه‌ماڵه‌وه به نیوه چڵی و به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی دزراوی میلله‌ت له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا تورکی و ئێرانیه‌کانه‌وه دروستی بکه‌یت. سه‌رۆکێك ده‌توانێت ئیدعای ده‌وڵه‌تی کوردی بکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌کانی میلله‌ته‌که‌یدا ژیا بێت نه‌وه‌ك زوڵم و سته‌م له‌گه‌له‌که‌ی خۆی بکات.
سه‌رکرده ده‌بێت بوێر‌و ئازا بێت به‌رامبه‌ر به‌دوژمنه‌کانی نه‌وه‌ك سه‌رکزوکوڕنۆش به‌رو ڕه‌عیه‌تیان بێت سه‌رکرده ده‌بێت له ژیانیدا خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی نه‌کات.سه‌رکرده ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای
نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌به‌رچاو بگرێت نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆی. هه‌رکه‌سێك به‌یاننامه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له مه‌ڕ هێرشه کۆمه‌ڵکۆژیه‌که‌ی تورکیای فاشیست بخوێنێته‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌کات ئاخر نازانم چۆن جه‌ماوه‌ری کوردستان هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ناکه‌ن که به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان به‌ئه‌ندازه‌ی به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ناو ووڵاتی تورکیا به‌رامبه‌رهێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی شاری شه‌رناخ توند نه‌بوو.
بۆچی بارزانی ناتوانێت ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بکات؟ به‌لای منه‌وه هیچ سه‌یر نیه که بارزانی ناتوانێت ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بکات چونکه بارزانی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌ژێر ئینتیدابی تورکیادایه‌و ناتوانێت به‌بێ ئیراده‌و ویستی تورکیا هیچ هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌یه‌کی ئیدانه‌کاری ده‌رببڕێت و ده‌ربکات. من پێم سه‌یره ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌ری کوردستان داوای هه‌ڵوێست له بارزانی ده‌که‌ن دژی تورکیا، ئاخر بارزانی له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه تورکیا پارێزگاری لێ ده‌کات له‌شکرکێشی تورکیا شه‌ڕکردنی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانیدا له ساڵی 1997 نمونه‌یه‌کی زیندووی حاشا هه‌ڵنه‌گره یاخود هه‌رسێ سه‌ربازگه‌ی تورکی له بامه‌ڕنی و شیلادزێ و زاوێته ئێستاش له‌ده‌ڤه‌ری بادینانن وقه‌ڵغان و پارێزه‌ری پارتی و بارزانین.هه‌رچی پاره‌ی دزراوی میلله‌تیشه زۆربه‌ی له بانکه‌کانی تورکیا دایه‌و سه‌رما گوزاری پێوه ده‌کات دواتر سه‌دان کۆمپانیای تورکی له هه‌ولێرو دهۆکن وبه‌شه‌ریکی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌که‌ن تورکیا شاده‌ماری بازرگانی و سه‌رمایه گوزاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه له‌به‌رئه‌وه پارتی و بارزانی هه‌رگیز ناتوانێت هیچ هه‌ڵوێستێکی ئیدانه‌کاری به‌رامبه‌ر به له‌شکر کێشی تورکیا‌و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم و کۆمه‌ڵکوژی یه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد ده‌رببڕێت.
سه‌رۆکێك نهێنی یه‌کانی پرۆژه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی کورد که له‌لایه سه‌رۆکی کۆچکردووی فه‌ره‌نساوه فرانسوا میترانه‌وه که دارێژرابووبگه‌یه‌نێته فاشستانی تورك وله‌باری به‌رێت ده‌بێت چۆن چاوه‌ڕوانی جاڕی ده‌وڵه‌تی کوردی لێ بکه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی لای سه‌ره‌وه وچه‌ندین هۆکاری تر بارزانی هه‌رگیز ناتوانێت خاوه‌ن پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بێت و هه‌رگیز نایشتوانێت به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری هه‌بێت هه‌تاکو خاوه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و
ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ئێستا بین ووڵاتمان هه‌میشه هێرش بۆسه‌رکراوه‌و میلله‌تیشمان ئیراده زه‌وتکراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست