عادل موراد خه‌ته سووره‌که‌ی به‌زاند
Monday, 10/03/2014, 12:00
1503 بینراوە
یه‌کێتی نیشتمانی عادل مورادی کردۆته قۆچی قوربانی ، بێجگه له ئه‌و که‌سی تریان ناوێرێت نه‌ک ته‌نها قسه‌ی ڕه‌ق دژ به‌پارتی وده‌سه‌ڵاتی زه‌رد بکات به‌ڵکوو ده‌ترسن قسه‌ی ئاساییش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له غه‌زه‌ب وتووڕه‌یی پارتی خۆیان بپارێزن . عادلیش برینداره له لایه‌ن پارتییه‌وه نان‌بڕاو کراوه موچه‌که‌ی بڕاوه بۆیه هه‌ندێ جار ده‌وێرێت دڵی خۆی وزۆربه‌ی لایه‌نگرانی یه‌کێتی فێنک بکاته‌وه وئه‌وه‌ی له دڵیایه ئاشکرای ده‌کات وجیر وجهههنهمی لێده‌کات ودهیڵێت .
له‌م ڕۆژانه پارتی ویه‌کێتی خه‌ریکن قه‌یرانی بودجه ومووچه وه‌کوو کارتێکی هه‌ڵبژاردن به کار ده‌هێنن وبێجگه له ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی جاران یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ وگۆڕان ، که واقی وڕماوه قسه‌ی پێنه‌ماوه به بێ حه‌ول وقوه‌ت وه‌کوو ته‌ماشاکه‌ر ڕاوه‌ستاوه چاوه‌ڕوانی ده‌ست وکه‌ره‌می نێچیرڤان وڕهحمهتێکن له خواوه .
ئه‌وه‌ی دیاره له‌م قه‌یرانه‌دا ئێران به‌ته‌واوی له پشتی یه‌کێتی له به‌غدا لای مالیکی وه‌ستاوه وده‌یه‌وێت ڕۆڵێک بدات به‌یه‌کێتی له په‌لوپۆ که‌وتووی ئیفلیج وناوی بخاته ناوانه‌وه ، وا دیاره ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی تری جورئه‌ت وپاڵنهره به عادل موراده‌وه بوێرێت خۆی به فریاد ڕه‌سی میلله‌ت له قه‌ڵه‌م بدات وڕه‌زامه‌ندی مالیکی به‌ده‌ست بخات له کاتێکدا له‌م هه‌رێمه ته‌نها یه‌ک فریاد ڕه‌س هه‌یه ئه‌ویش مهسعودبهرزانییه . ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خه‌ته سوورانه‌ی عادل له سایه‌ی حوکمێکی ناعادل که حیزبه‌که‌ی خۆشی به‌شێکه لێی به‌زاندووه وخۆی لیداوه . ئه‌وه‌ی زیاتر پارتی هارکردووه ئاگری له پارتی به‌رداوه ئامۆژگاریه‌کانی عادله بۆ به‌رزانی که ئه‌م کاره به هه‌ڕه‌شه نابێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ قسه‌کانی به‌رزانی ، خۆم ده‌زانم چی ده‌که‌م ، که له زۆر لایه‌نه‌وه پرۆتستۆ کرا وجوان نه‌بینرا وبه چه‌واشه‌یه‌کی تر له قه‌له‌م درا .
مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دا نییه که‌سێک ڕه‌خنه‌ی له پارتی گرتووه ، به‌ڵکوو که‌سێکی یه‌کێتی که پارتی هه‌میشه وه‌کوو مریشکی مه‌سڵه‌حه ته‌ماشای کردووه وحیسابی بۆ کردووه وبێت به ده‌نگی به‌رز بلێت ئه‌م نانبڕینه دژی هه‌ژارانه وکار له به‌رزانی ناکات ، که‌واته به‌رزانی ده‌وڵه‌مه‌نده و...... به ڕاستی عادل موراد ده‌ستی ناوه له جه‌رگی سووتاوی خۆی وخۆی له ته‌له سووره‌که‌دا قیر وسیا وخه‌ته سووره‌که‌ی به‌زاند وخوا ڕه‌حم بکات .