هەراوهوریا
Wednesday, 30/04/2014, 12:00
خۆمن دەزانم خاکی بوێران
بۆ وا خاپورە، بوە بە وێران
چونکە ،ناوێران جارێ ئەزموون کەن
خەرمانی خێڵان زوو ئاوەگڵ کەن
دەسا بوێران هەراو هوریا کەن
شۆڕشی عەقڵ جارێک بەرپا کەن
دا بنێن گەرای ،عەقڵ و مەعریفە
لەیادی بکەن سۆزو عا تیفە
ئەوسا کە دەڵێم ئێوە بوێرن
پیرۆزە لێتان دنیای مۆدێرن
ئاخر هەتاکەی بۆچی پێ بەستەی
بۆلەناو گەلان هەرتۆ ژێر دەستەی
چونکە بیری لار،پیاوی خێچ وخوار
پیاوی پولەکی ،ئەهلی ڕیاکار
یاخود پیاوی دوون،عەقڵی خێڵەکی
داردەستی دوژمن ،هەرزەو پێ پەتی
دەکەن بەگەورە بۆچی لەخۆتتان
بۆکلکی تەور ،وەک دار لەخۆتان
ئەمانە لەکوێ جێی ئیفتیخارن
ڕاستی ئەمانە عەبدی دۆلارن
دەسا توڕی دەن دنیای شان وپیل
پیاوی لوت بەرزو نەوە ی بەچکە فیل
ئەمڕۆکە دنیا،دنیای ئەتۆمە
عەقڵ گەرابە کوردە بۆتۆمە
تاخێڵ گەرایی برەوی بێ لاتان
دەبن ئاوارەی دورە وڵاتان
ئەوسا وڵاتی ئێوە ئازادە
دادگایی بکەن هەرچی جەللادە
بەحوکمی عەقڵ قەرارێ بدەن
بۆسەر بەخۆیی،تەکانێ بدەن
لەبیر کەن تاکەی فکری ئەشکەوت
تاکەی شانازی بەچۆڕێ نەوت
چەکی مەعریفە ، بەلادا بکەن
خێڵەکی و مافیا لەناوتان دەرکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست