کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆخه‌ی تاڵەبانی نەمردووە !

Friday, 17/05/2013, 12:00









 لای چەپی زیهنی مرۆڤ بۆ بیرکردنەوە و بیر نەچوونەوەیە ، بەڵام تاکی کورد ئەم بەشە زۆر گرنگەی لە کار کەوتووە ، بۆیە تەنها هەستی سۆز و سۆزداری هەیەو سیاسیەکانیش زوو ئەتوانن دەستی بە سەرا بگرن و بیان خەنە خزمەتی خۆیان .
 بەر لە دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک تاڵەبانی دوای نەخۆشیەکی دوورو و درێژ لە یادی دامەزراندی حیزبەکەی دەرکەوتەوە وەک مناڵێکی لێهات بوو ، ئەو دەم وتارێکم لە کوردستانپۆست بلاو کردەوە بە ناوی (ژیانی سیاسی پیاوە نەخۆشەکە کۆتایی هات) لەوێ ئەو دەم پێم وابوو کە تالەبانی چارەنوسی وەک (ئاریاڵ شارۆنی) سەرۆک وەزیرانی ئیسڕایل ئەبیت لانی کەم چەندین ساڵ کەنفت ئەکەوێت لە سەر جێگا ، ئەو ڕۆژگارە ئەوە ڕووی نەدا بەلام من دڵنیا بووم لەوەی ئەوە چارەنوسی ئەبێت .
 ئەم جارە کە جەڵدەی دەماغ لێیدا و ئەم ماوەیە بێ هەوال بوو  زۆر دڵگران بووم لەوەی مردبیت ، چونکە وەک بینیتان بەشێک لەو سیاسی و نوسەرانەی  کە ساڵانێکی زۆر دژی تاڵەبانی بوون خێرا کەوتنە دوعاو نزاو پاڕانەوە بۆی و هیوای زوو چاک بونەوەیان بۆ خواست ! من کاتێک لە تیڤیەکەی گەلی کوردستان بەرنامەی گەرماو گەرم (قادر عەزیزم) بینی ئەو هەموو پاکانەیەی ئەکرد بۆ تاڵەبانی و هەر ئەوەی مابوو شەکر بخوات کە ئەو چەند هەلە بووە لە ڕابردوو ڕەخنەی لە تاڵەبانی گرتووە ، کاتێک ئەو هەموو نوسەرو و سیاسیەم بینی خەریکی شینی و باوکەڕۆن ، کاتێک ئەو کەناڵەی (ک ن ن) بینی کە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی (2009-2010) چیان بە تاڵەبانی ئەووت ، کەچی لەو کاتە وەک کەناڵی کوردسات و گەلی کوردستانی لیهات بوو ! کاتێک ئەو هەموو خەڵکەم بینی کە تا دوێنێ تاڵەبانی خاین و خۆفرۆش بوو ، کەچی ئەمڕۆ داوای تەمەن درێژی بۆ ئەخوازن ! ئیدی بە ناخی زەویدا ڕۆچووم تک تک لە بەر خۆمەوە عارەقم ئەڕێژا و لە هەمان کات خەمێکی گەورە دایگرتم کە ئەم کۆمەڵگایەی من لە چ کارەساتێکدایەو بۆ ئەمە بەشیەتی !
 زۆر ئەترسام تاڵەبانی بمرێت و تەواوی کوردستان دوای لاشەکەی بکەون و گۆڕستانێکی بۆ تاپۆ بکەن و ملێۆنەها دۆلاری ئەو میللەتەی لە گۆرەکەی سەرف بکەن و کارەبای شارێک بۆ گۆڕستانەکەی دابین کرێت ، پارەی دزراوی میللەت لە دەمی خەڵکی بدزرایە و مانگانە (500.000) هەزاریان سومبولانە بۆ بڕانایەتەوە ! زۆر دەترسام گۆڕەکەی ببوایە بە مەزاری نەمر و گەنج و کچان و کوڕانی نیشتیمانەکەم لە زانکۆ و خویندنگاکان ببرێن وەک ڕەعیەت و کۆیللە بوونیان نیشان بدەن  ! لەوە زۆر دەترسام لە داهاتوو چی بە سەر کوردا بهاتایە بیان وتایە تالەبانی بمایە کورد وای لیبەسەر نەئەهات ! لەوەش کارەسات تر ئەوە بوو لە ئێستا بمردایە تالەبانی ئەکرا بە سمبولی نەتەوەی ئەو میللەتەو بە دەیان نەوەی نوێش ئەو مێژووەی بۆ ڕاست نە دەکرایەوە !
 ئەم کۆمەڵگایە ناتوانێت بیر بکاتەوە بۆ مەرگی خۆی شایی ئەکات و بۆ مەرگی بکوژەکەی شین ئەکات ! زۆرمان ووتووە لە سەر خیانەت و کورد کوژیەکانی  ئەم خائینەی کورد ، تازەترینیان گەڕانەوەی بوو لە بەغداد لە ڕۆژانی 17 شوبات 2011 سوتاندنی خێمەکانی سەرای ئازادی بوو بەردانی چەتەکانی بوو لە گیانی خەڵکی ، لە خوێنا سورکردنی ئەو شارە بوو ئای تاوانی ئەم خائینە چەند زۆرە ، میللەتی زیندوو ئێسک و پروسکەکەشی ئەهاڕی ئەیناردەوە بۆ ئەنقەرە و دیمەشق و تاران و بەغداد نەکا ژینگەی نیشتیمان پیس بکات لاشەکەی ، لای میللەتی مردووش بە زیندووی و مردویش وەک خوا سەیری ئەکرێت !
 ئەزانن بۆ هیوا خوازم نەمرێت ؟ چونکە ئەو کۆمەڵگایە زهنی کوێرە ئاواتە خوازم وەک (ئاریڵ شارۆن) لانی کەم (10) ساڵ لە سەر جێگا کەنفت بێت و چی ئازاروو نەهامەتیە بیکێشێت تا ئەو کاتەش دڵنیام هەم لە بیری خەڵکی ئەچیتەوە هەم زۆر دڵنیام شۆڕشێک دیتە ئاراوە کۆتایی بە دەسەلاتی مافیایی ئەمانە دێت ، ئەو کات کە مرد لە سەر وەسێتی خۆی و وەک ئەرکی نیشتیمانیمان نایەڵین لاشەی کوردستان پیس بکات و لە سەر وەسیتی خۆی لاشەکەی تەسلیمی وولاتانی دوژمنی کورد ئەکەین کامیان ویستیان بیبەن لای قاچی  (خومەینی یان سەدام یان حافز ئەسەد یان ئەتاتورک) سەری بنێنەوە .
 ئاخر بڵاو کردنەوەی ئەم وێنانە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو داواکاری گشتی داوای لە پەرلەمان کرد شوینگرەوەیەک بۆ پۆستەکەی تاڵەبانی دیاری بکرێت وا ئەمڕۆ سیاسیەکانی عێراقیش هەتوونە قسەکردن و هەمان داوایان هەیە ، لە ماوەی رابردوو هەندێک ژیانی یاسر عەرەفاتم خویندەوە ئەڵییت سێوێکن لە گەڵ تاڵەبانی کراوون بە دوو لە تەوە هەموو شتێکیان لە یەک ئەچیت ! لە کاتی سەرەمەرگیشدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی فەرەنسا هەموو داوای یاسر عەرەفات ئەوە بووە کە کەس بۆ شوێنەکەی دیاری نەکرێت و بەم زووانە چاک ئەبێتەوەو ئەگەڕێتەوە !
 ئەز دڵنیام ئەم جارە تاڵەبانی کەنفت بووە و ئیفلیج بووە بۆیە هەر دەنگیک بڵاو بکەنەوە جێگەی بروانیە جگەلە گەوجاندنی خەڵکی ، چونکە پیشەی دیکتاتۆرەکان هەمووی وایە ، بەر لە مردنیان یان نەخۆش بوونیان چەندین ڤیدێۆ ئامادە ئەکەن تا خەڵکی پێ فریوو بدەن بۆیە دەبێت خەڵک ئەوە باش بزانیت و فریو نەخوات بەو یاریانەی ئەیان گەوجینێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە