بنهماڵه خائینهکانی کورد، کوردایهتییان پێفرۆشتین و ههموومانیان نابووت کرد
Friday, 06/03/2009, 12:00
2137 بینراوە
تهنها فیشەکێک ماڵئاوایی ههمیشهیی به (ئەنوەر سادات)ی سەرۆکی میسری کرد، هەر ئەو فیشەکە کوژەرە بوو، که (حسنی موبارەک)ێکی گهیانده لوتکەی هەرەمی دەسەڵات، شۆڕش و ووشەی قهبهی کوردایەتیش، که له زاری بازرگانه سیاسییهکانی کوردهوه، کهوتنه خوارهوه، هەر وەک ئەو فیشەکە بێ ڕۆحە وابوو، بەهەمان شێوە ئهمڕۆ میللەتێکی بەناخی زەویدا برده خوارێ، چهند بنهماڵه و کهسانی خائینیش لهپاڵیدا حهسانهوه و لە جێی، پاک، پیسهکان، لهجێی خهباتگێڕ، خائینهکان، له جێی پێشمهرگه و کهسانی دهست و دامێن پاک، کهسانی ناپاک و داوێن و دهستپیسی هێنایه ناو کۆمهڵگاوه، ههروهک سهگی برسی، وهک نێرهکهرێکی کهژی بههاری پڕ لهههوسی جنسی، بهربوونه جوانی کۆمهڵگای کوردهواریی، بۆیە من لە نێوان ئەو فیشەکە بێ ڕۆحە و و ووشەی کوردایەتیدا، که له زاری ئهم ساختهچیانه دههاته دهرێ، هیچ جیاوازیەک بەدی ناکەم، که ملە هزری منیشدا ووشەی کوردایەتی، بە تیرۆرێکی ناشرین و ناڕەوای دەزانم، لە گەڵ ئەوەشدا کە بەڕەوای نازانم، لەبەر ئەوەی کوردایەتی لای من وەک ئەو فیشەکە بێ ڕۆحە کوژەرە، لە ناوبەر و ماڵ کاولکهر و ووڵات سوتێنەر بوو، بەڵێ ئەمجارەش و دەیان جاری تریش دەڵێم ووشەی شۆڕش و کوردایەتی، تهنها کردار و ووشەیەک بوو له باتی ئهوهی ماڵی کورد ئاوهدابکاتهوه، کاولی کرد.
خۆ ئەگەر کوردایەتییهی ئهمانه نەبوایە بە هەڵە شۆڕشی ساڵی 74 نەدەبوو، چونکە لەو سەردەمەدا کورد پێویستی بە شۆڕشێکی ئاوا چەواشەیی نەبوو بەتەنها بوونی مانەوەی کورد وەک خۆی زۆر لەو شۆڕشە چەواشەییە زیاتر، سەنگێکی قورستری ههبوو، وەکو هەر تەپڵەکەی بۆ لێدرا و شۆڕشێکی لەق پەق دروست بوو، دەبوایە خۆڕاگر بوایە و پێوەنی تەبەعیەی دوژمنێکی تر لە گەردنی میللەتێکا نەئاڵایە، بۆ ئەوەی ئاوا نوشست و پلیشاوەی ژێر هەرەسێکی شەرمەندەیی بەو جۆرە نەبوایە، گەر بانگهشهی کوردایەتی نەبوایە، هەموو میللەتی کورد گیرۆدەی داوی عەقڵی تاکە کەسێکی عەشایر نەدە بوو، بەڵام با بڵێین ئەمەش قەدەرێکی ڕەش بوو، دەسەڵات نەبوو هەر بوو.
بەڵام نەدەبوو جارێکی تر دووبارە بە قەوانی کوردایەتی، لە سەر خۆڵەمێشی شۆڕشێکی پڕ شەرمی نوشست و هەرەس شۆڕشێکی تر دروست بوایهتهوه، هەر هیچ نەبێ دەبوایە ووچانێکی درێژ خایان بۆ تۆکمە کردنی ئاستی کارامە کردن ڕەچاو بکرایە، بەڵام بەهەر حاڵ ئەوەش بێ ئەزمونییەکی تر بوو، تازە چوو ئاگری شۆڕشێکی تریش دوکەڵەکەی بە ئاسماندا چوو، ئەویش بوو، بەڵام !، لەگەڵ دروست بوونیدا، نەدەبوایە ئەمجارەیان لەسەر بناغەی هزری حزبایەتییەکی کرمۆڵ بوایە، دەبوایە لە سەر پلان و بنەمایەک، نەک وەک تاکەسی شەهید ئارام، بەڵکو دەبوایە لەسەر دینامیکیەتی عەقڵە نوێخوازەکەی ئەو سەردەمەی شەهید ئارام بوایە، چونکە نەدەبوو گوڕ و تینی شۆڕشێکی وەها گرفتاری چنگی تەڵەکبازیی کەسێکی یەکەم داهێنەری قوتابخانەی جاشایەتی سەردەم، کەسایەتی یەکی وەک جەلال تاڵەبانی بوایە، بەڵام چی بڵێین ئەمیش هەر قوربانی ووشە و ههستی کوردایەتی بوو، ئەگەر ئەم کوردایەتییە نەبوایە، وەک چەکێک یاخود مادەیەکی بێ هۆشکار بەکار نەهاتایە، چارەنووسی میللەتێک بە پەند نەدەبوو، وەک مێژووە ڕەشەکەی تاڵەبانی و بلهی ئهحه ڕهش، ڕەش نەدەبوو، ئەگەر ئەم ووشە بێ روحە شومە نەبوایە، دەبوایە ئەمانەی ووتم هیچی نەبوایە، ئەمانەی خواریشەوە، کە مشتێک لە خەروارێکە دەبوایە ئەمیش هەر نەبوایە.
کورد ئهگهر میللهت بێتنابێ له نهفرهت کردندا ئهم دوو ناپاکه لهیاد بکات ووشەی کوردایەتی درۆیەکی کوژەر بوو، خامەیەکی بە پێز بوو، هەربەو خامەیە بوو کورد، کوردی دەکوشت، ئەم لەوی دەکوشت، ئەویش بەهەمان شێوە لەمی تری دەکوشت، بە هەموشیان زیاتر لە دوژمن لەمیللەتیان دەکوشت، ئەم لە تاو ئەو جاشایەتی و دوا سوکایەتی قبوڵ دەکرد و سەر سنور و قولەی خیانەتی لەوی تر دەگرت، ئەمیش لە پێناوی نەمانی ئەوی تردا بێ شەرمانە کەمترین نۆکەرایەتی پێ حەڵاڵ بوو، تەنانەت پێڵاوی دوژمنی میللەتەکەی خۆی ماچ ئەکرد، دوژمنیش وای دەزانی، ئەمە هەموو کوردە پێڵاوی ماچ دەکات، چونکە ئەو هەڵگری ووشەی کوردایتی و لە بری هەموو کورد بوو، بۆیە من لێرەدا وەک بارزانی ناڵێم کورد لە هەندەران بێقیمەتە، بەڵکو دەڵێم : ووشەی کوردایەتی ناو هەگبەکەی ئەو بێقیمەتانهدا، فەلسەفەی کوردایەتییەکەی جەلال بی قیمەتە، ئەوەشی لەژێر سێبەری ئەوانیشدا بێ، بڵێ کوردایەتی، بێشک کوردایەتیەکەی ئەویش بێقیمەتە، چونکە بە فەرهەنگی کوردایەتی ئەو تاعونانە بوو، میللەت شەرمەندەی هەرهس و نوقمی بێ ڕەهایی بوو، کورد کوشتن بە پاساوی ڕزیوی کوردایەتی، فتوای پێ ڕەوا کرا بوو.
کوردایەتی ئەگەر بە چەکی ئەم ووشەیە نەبوایە، دەبوو پارتی و یەکێتی و ئەم توتەڵە حزبانە لەکوردستاندا نە بوونایه، تەنها دیدی یەک کورد لەم ڕوانگەیەدا هەبوایە، نەدەبوو، بادینان و سۆران شەبەک و فەیلی و ئەمە زازایی و ئەویتر لوڕی و ئەوان هەورامی، لەناو کورددا هەبوونایە، دەبوایە مەکۆی قودسیەتی یەک میللەت هەبوایە.
بەڵێ: کوردایەتی وەک فیشەکێکی بێ رۆحکوژەرە، ئەگەر ئەو کوردایەتییە نەبوایە، دڵنیام کارەساتی هەڵەبجە نەدەبوو، 182 هەزار ئەنفال نە دەبوو، 8 هەزار بارزانی وون بوو نەدەبوو، هەزاران لاو و گەنجی کورد بەکوشت نەدەچوو، 4500 گوندی کوردستان نەدهسوتا، نزیکەی 700 هەزار جاش لە کوردستاندا دروست نەدەبوو، 31ی ئابی 10 هەزار کوردکوژ نەدەبوو، گیرفانەکەی برایم خەلیل و برسی کردنی خەڵک نەدەبوو، سجنی ئاکرێ و قەڵاچوالانی هاوتا بەسجنەکانی ئەمن و مەنزومەی شیمالی نەدەبوو، سەرکردایەتی کورد بەمیرات گری نەدەبوو، ڕاسپۆتینێکی کوردی بەسەرکردەی عێراقێکی عروبەیی نەدەبوو.
ووشەی کوردایەتی خیانەتە ، بیرۆکەی مافیایە، چەتەیە، کەسانی بوردەڵە و لاکەوتەیە.
دەنا ئەگەر وانیە، چۆن دەبێ، میللەتێ سەرکردەیەکی ترسنۆک و بێورە و دزو مافیای و ئازادی قەڵەمکوژ و کوردستان فرۆشێکی وەک مەسعود بارزانی هەبێ، دەنا ئەگەر وانیە کورد چۆن دەبێت، پەڕلەمانێکی بوردەڵەی وەک پەڕۆی بێنوێژی هەبێ، کارخانەی درۆ و پاساوی بێ یاسایی و چەتە و مافیا و کەسە بێنرخەکانی ههبێ، ئا ئهمانهش بهتۆپهڵ بڵێن ئێمه کوردایهتییمان کردووه و کهوشمان له شاخدا دراندووه.
ووشەی کوردایەتی سونبولی قوتابخانەی خیانەتە، ئەی ئەمە خیانەت نەبێ ؟ دەبێ خیانەت چ پێوهرێکی تری هەبێ؟ مامە ڕیشەیەک بە قوربانی خوێنی پاکی خۆی دەبێت، کەچی دکتۆر بەرهەمێ لەسەر لاشەکەی مامە ڕیشە بەسەد ملێۆن دۆلار (ڕەش مۆڵێ) دروست دەکات، بەمەرجێ ئەو زاتە پێش کوردایەتی کردنەکەی پارەی تەلەفۆنێکی نەبێ، ئەی چۆن خیانەت نییە، لەجێی جەمال تایەر و خاڵە شەهاب..... عومەرگەندەڵ و عیماد شهرهفسووتاوێک هەبێ، لەجێ ی ئەنوەری مەجید سوڵتان و جەمالی عەلی باپیر، مستەفا چاو ڕەشێکی خائین و شاگر نادیەکی وەک ئاراسی شێخ جەنگی و حیسکرێم ودۆندرمهفرۆشێکی هیوای برای هەبێ و بەملیۆنەها دۆلاراتیان هەبێ، لە جێی ئەو هەموو کەڵە پیاوانەی قوتابخانەی ئەدهب و ڕۆشنبیری سلێمانی، مەلا بەختیارێکی سوکەڵە و ئازاد جوندیانیەکی بوردەڵە هەبێ، بۆیە دەڵێم ووشەی کوردایەتی، فیشەکێکی بێڕۆحە، کوژەرە، قێزەوەندە، ئامڕازی دەستی خائینە،