ئاماد هەستایە سەر پێ
Sunday, 15/07/2012, 12:00
سەر لەبەیانی رۆژی هەینی ، ئاماد و بەتایبەتی ئەندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی تێکرا هاتنە سەر شەقام و سیستەمی حوکمرانی تورکیایان هەژان ، سەرەرای ئەوەی کە بە قسەی کاربەدەستان کۆبونەوەکەیان وخۆپشاندانەکە رێپێدراوو نەبووە .لە گەڵ ئەوەشدا سڵاح دەمیرتاش وشێرەژنی کورد گۆڵتان و چەندین ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی دیاری تر لە پێشی خەڵکی یەوە چونە سەر شەقام و رویەكی تری بەرخودانیان پشانی حکومەتەکی ئەردۆغانیان دا . لە گەڵ ئەوەی رەوشی خۆپیشانداکە هەر لە سەرەتاوە بەرەو تێكچوون و بەشێوی چوو ،بەڵام خۆپیشاندەران هەر سوور بوون لەسەر گەیاندنی دەنگی خۆیان و سڵیان لە هێزی پۆلیس و میت و دەسەڵات نەکردەوە . ئەوەی سەرنجی زۆربەی خەڵکی راکێشت ، دوژمنان پێش دۆستان ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و ئەندامە باڵاکانی و ئەندام پەرلەمانەکان بوو ،کە بێ گوێدانە هیچ گیروگرفتێك و ئازارێك و ئەشکەنجەو کوشتنێك بەرنگاری درندانەترین دەسەڵاتی دنیا بوبوونەوە . لە میانەی ئەو پەشێویە و بەربەچدانەوەی پۆلیسی درندەی تورك بۆ خۆپیشاندەران شێرە ژنی کورد و پارێزەری خواستی کوردان خاتوو گوڵتان بەر درندانەترین هێرش کەوتەوەو ئەندام پەرلەمان ودەستەی باڵای پارتی ئاشتی ودیموکراسی پەروین بوڵدانیش بەگولە بریندار کرا ، شایەنی باسە بە پێی هەواڵەکان بریندارکردنی خاتوو پەروین لە رێی یەکێ لە پیاوەکانی سیری سورەیا ئۆندەر بووە ،کە بەنهێنی ناردویەتی بۆ ئازاردانی خاتوو پەروین .
ئەم هەڵسانەو ئەم خۆپیشاندانە هەر چەند داواکاری شکاندنی کۆت و زنجیرەکانی سەر بەرێز ئاپۆ بوو ،بەڵام نامەیەکی زۆر توندی بە حکومەتەکەی ئەردۆغان دا کە لەگەڵ ئەو هەموو درندایەتی دەسەڵات و بەهێزی یەی پۆلیس و دەوڵەتدا ، بەڵام کاتێ گەل بریاری هەڵسانە سەر پێی دا ،هیچ هێزێ بەرنگاری نابێتەوەو خەڵكی و پارت وئەندام پەرلەمانەکانیش لە شەقام یەك دەگرنەوە .بریا لە باشوریش کاتێ کە خەلکی دێنە سەر شەقام و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و دژی گەندەڵی دەبنەوەو داخوازی چاکسازی دەبن ، چەند ئەندام پەرلەمانێك و چەند سەرۆك پارتێك و ئەندام سەرکردایەتی یەك ببینین تا چی تر هەست نەکەین ئاسمانێك دوری هەیە نێوان خەڵكی نارەزاو ئەو پارتانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست