دزینی ملیۆنه‌ها دۆلار له‌لایه‌ن پاڤێڵ تاڵه‌بانی یه‌وه
Saturday, 12/10/2013, 12:00
2251 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی سایتی کوردستانپۆستی جه‌ربه‌زه بۆ یه‌که‌م جار دۆکۆمێنتێکی به به‌ڵگه‌وه بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر دزینی ملیونه‌ها دۆلار له کۆنتراتکێکی پڕۆژه‌ی کاره‌بادا له‌لایه‌ن پاڤێل تاله‌بانی یه‌وه، ئێستا ئه‌و به‌ڵگه‌یه که بریتیه له شکاتی کومپانیای مۆندی Monde به‌ریتانیاوه که له پاڤێل تاله‌بانی کراوه و له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی ئه‌و کومپانیایه‌وه بۆ پاڤێل تاله‌بانی نێراوه و کۆپیه‌کی ده‌ست کوردستانپۆست که‌ووتبوو، له‌لایه‌ن میدیاکانی جیهانه‌وه ده‌نگی داوه‌ته‌وه و مایکڵ ڕۆبینیش ووتارێکی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی پاڤێل تاڵه‌بانی نووسیووه ، وه‌ک له‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.commentarymagazine.comپاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆکۆێنته که‌له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی کومپانیای مۆندی به‌ریتانی یه‌وه نێراوه بۆ پاڤێل تاله‌بانی که به‌زمانی ئینگلیزیه ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک هه‌ر پاڤێل تاڵه‌بانی به‌ڵکو لێپرسراو و ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ ئه‌لف و بایکی بزنزی نێونه‌ته‌وه‌ییInternational Business نازانن و هه‌رسه‌ریشی لێده‌ناکه‌ن و هه‌ر له شێوه‌ی دێوه‌خاندا کۆنتراکت و بازرگانی و ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و کومپانیا بێگانانه‌دا.
له‌لاپه‌ڕه شه‌شی ئه‌و دۆکۆمێنته‌دا ده‌بینین ئه‌م که‌سانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیمزایان کردووه و ڕازی بوون به‌و 187 ملیون دۆلاره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ی کاره‌بایه که پڕۆژه‌یه‌کی ساخته و فێڵ بووه له‌خه‌ڵکی کوردستان :
- وه‌زیری کاره‌با
- جێگیری وه‌زیری کاره‌با
- وه‌زیری دارایی
- جێگیری سه‌رۆک وه‌زیران
هه‌موو ئه‌م که‌سه سیاسی و ئیداریه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رنازانن چیان ئیمزاکردووه و و چۆن ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاماده‌کراوه و چه‌ند پاره و به‌خشیش بۆ چه‌ند لایه‌نێک ده‌بێت و کۆنتراکه‌که‌ش به‌زمانی ئینگلیزیه و ئه‌مانیش هه‌ری سه‌ری لێده‌رناکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌وه پیلانێکی پاڤێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی بوو له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیکی وه‌ک عومه‌ر فه‌تاح تا ئه‌و پاره‌یه بدزن و له‌ناوخۆیاندا به‌شی بکه‌ن و به‌خشیشی چه‌ند که‌س و کومپانیایه‌کی لێبده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی وا نادیار کۆنتراکه‌که نووسراوه که‌سه‌ر له‌زۆر که‌س بشێوێنن تا پاڤێڵ تاڵه‌بانی پاره‌یه‌کی زۆری لێبدزێت. به‌وه‌ی له هیچ جێگه‌یه‌کی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه کۆنتراکی وا نیه که نزیک به 60 ملیۆن دۆلار ته‌نها هه‌ر بۆ به‌خشیشی چه‌ند که‌س و چه‌ند کومپانیایه‌ک بچێت له‌کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ پڕۆژه‌که ته‌رخان کراوه.
هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ڕه پێنجی ئه‌و دۆکۆمێنته‌دا ده‌بینین ئه‌و کۆمپانیایه که شکاته‌که‌ی له پاڤێل تاڵه‌بانی کردووه ، کومپانیای مۆندی به‌ریتانی ، خه‌ریکی گفتوگۆ و ڕازیکردنه له‌سه‌ر 60 ملیۆن دۆلار به‌خشیش له‌کۆی 187 ملیۆن دۆلار. که‌له‌ڕاستی کۆمپانیای مۆند ووجودی نیه و به‌ڵکو ته‌نها دوو که‌سن و په‌یوه‌ندیان به تاڵه‌ڵه‌بانیه‌وه هه‌یه و نزیکن له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه...
ده‌بینین له کوردستانی باشووردا چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی بودجه‌ی خه‌یاڵی له‌لایه‌ن دووبنه‌ماڵه‌ی مافیای جه‌لال ومه‌سعوود و چه‌ته‌کانی شاخه‌وه ده‌دزرێت وسه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تاڵان ده‌برێت به‌شه‌ریکی ئه‌وکومپانیه ئێرانی و تورکی وئه‌وروپی وئه‌مه‌ریکیانه.
له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی کوردستان و بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان و دروستکردنی خه‌سته‌خانه ودابین کردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشکه‌ش به‌خه‌ڵک بکه‌ن ،ئه‌و دوو بنماڵه مافیایه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته کانی شاخ که‌وتوونه‌ته دزین و به‌تاڵان بردنی ژێرزه‌مین و سه‌رزه‌مینی کوردستان و که ته‌نانه‌ت هه‌ر یه‌کێکیان نه‌خۆش بکه‌وێت ، یه‌کسه‌ر خۆیان ده‌گه‌یننه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ته‌نانه‌ت چه‌ته و که‌سه نزیک و دڵسۆزه‌کانی خۆشیان بۆنه‌خۆشی و تیمارکردن ده‌نێرنه ده‌ره‌وه.
بۆیه ئه‌م دووبنه‌ماڵه کوردکوژ و دز و جه‌رده‌یه هیچ باکیان به خه‌ڵکی کوردستان نیه وته‌نها خه‌ریکی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و خزمه‌تکاری دوژمنانی کوردستانن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=13285400