کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنجومەنى پارێزگاى سلیمانى وازلەدەسنگێڕەكان بێنن!!

Saturday, 21/02/2015, 12:00



لە بەروارى 19-2-2015ئەنجومەنى پارێزگاى سلیمانى دانیشتنێكى نائاسایی ئەنجامدا من پێم وابوو مەبەست لە وكۆبوونەوەیە قسەوباسكردن بێ لەهەلومەرجى گوزەرانى مامۆستایان وفەرمانبەران كەماوەى سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە..وماوەى چەند ڕۆژێكە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان وبایكۆتكردنى دەوام گوتم ڕەنگە هاوپشتى خۆیان دەربڕن بۆ مامۆستایان وفەرمانبەران..بەڵام ئەوى لەبەرنامەوبیریاندا نەبوو ئەو هەڵوێستەبوو..دیسانلەناوئەنجومەندا شەڕى پۆستیان كردەوە وشەڕى ڕێكەوتنى سیاسیان كردەوە بێ ئاگا لەخەڵكى .. كورد گوتەنى(ئاش لەخەیاڵێ و ئاشەوان لە خەیاڵى)
لەهەمووى سەیر ترئەوەبوو ئەو دانیشتنە تایبەت كرا بە(دەستگێڕە هەژارو زەحمەتكێشەكانى شار) وەك ئەوەى ئەم شارە هیچ كێشەیەكى نەبێ دەسگێڕەكان نەبێ ئە ودەستگێڕانەى كە بۆ پەیداكردنى بژێوى خۆیان وخاوخێزانیان ئەو كارەیان هەڵبژاردووە..گەرئەو كارەنەبێ ناتوانن ژیان بگوزەرێنن..بەتایبەتى لەم هەلومەرجە سەختە ئابوریەى كوردستاندا..بەداخەوە ئەنجومەنى پارێزگا دەیانەوێت فشار بۆ ئەم چینە زەحمەتكێشەى كۆمەڵگا بێنن و بێ كارونان بڕاویان بكەن ئەو ئەنجومەنەى كە لە سەر شان و دەنگى ئەم دەسگێڕانە ئەو پۆست وكورسیانەیان وەدەست هێنا وە ..لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا زۆرێك لە ئەندامانى ئەو ئەنجومەنە بۆ سواڵى دەنگ كردن دەچونە لاى ئە ودەستگێڕانەو دەستیان دەكردە ملیان و لەگەڵیان دا دەنیشتن و وادە وبەڵێنى قەبە قەبەیان پێ دەدان .
ئەوەتا ئێستا لەسایەى ئەوانەوە گەیشتونەتە پۆست وكورسى ئێستا یەكەم هەنگاو و بڕیارى ئەوان هەوڵى نان بڕین وبێ كار كردنى دەستگێڕەكانە..فشارهێنانە بۆسەرخەڵكى هەژارو زەحمەتكێش .ئافەرین ئەى ئەنجومەنى پارێزگا بەڕاستى دڵسۆزى خەڵكین و كار دەكەن بۆ باشتركردنى ژیان وگوزەرانى خەڵكى شار بەڕاستى خاوەنى وادەو بەڵێنەكانى خۆتان بوون كەدابووتان بەخەڵكى بەڕاستى خزمەتگوزارى خەڵكین هەر لە یەكەم كارو هەنگاوتاندا دەركەوت كەچەندە خزمەتگوزارى خەڵكین...ئەرێ ئێوە چیتان داوە لەو دەسگێڕانە..بۆ ناچن یەخەى ئەوسەركردەو بەرپرس و سەرمایەدارانە بگرن كەژیانێكى سەخت و كولەمەرگى ومەمرەمەژیان بۆ خەڵكى كوردستان و دەستگێڕەكان خوڵقاندووە..دونیایە زیادەڕۆیایان لەم شارەدا ئەنجام داوە ودونیایە زەویان داگیركردووە بە پرۆژەكانیان ودونیایە بازرگانى دەكەن بەسەر قووتى خەڵكى شارەوە ئەرێ ئێوە بابەت و كێشەى ترتان نیە باسى لێوە بكەن دەستگێڕەكان نەبێ...ئەو دەستگێڕانەى كە كوڕو باوك و براو مێردەكانیان پێشمەرگەن و بەرگرى لە ئازادى و ژیانى خەڵكى دەكەن بە ئازادى وژیانى ئێوەشەوە.ئێوە لەسایەى خوێن وقوربانیەكانى ئەو خەڵكە هەژارو زەحمەتكێشەوە یە دەتوانن ئاوا لەناو ئەنجومەندا ئازادانە بەقات وبۆینباخەوە خۆتان بادەن وقسەى زل بكەن ئێوە یەك زەڕڕە هەست ووویژدانتان هەبوایە باسى دەسگێڕەكانتان نەدەكرد بەڵام ئێوە باكتان نیە لە ژیان وگوزەرانى خەڵكى چونكە ئێوە نوێنەرى خەڵكى نین بەڵكو نوێنەرى حیزبەكانتانن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە