ڕۆژنامە بەلاشە كانى كوردستان حیزبیە كان وەك نمونە .
Wednesday, 21/07/2010, 12:00
ڕۆژنامە ئۆرگانێكە لەسیستمى ڕاگەیاندن یان بەشێكە لە بەشەكانى ڕاگەیاندن خۆشبەختانە ئەم بە شەى ڕاگەیاندن زۆر ئە كتیڤەلەكوردستاندا زۆرى ڕۆژنامەو گۆڤارە كان لەكوردستاندا واى كردوە هەنێك بۆرە ڕۆژنامە ڕێگە یان پێبدرێت وبێنە ناو گۆڕەپانەكەوەوبەئارەزوى خۆیان هەواڵ وزانیاریە كان ئاوەژوو بكەن یان بیان شێوێنن بەپێى ستراتیژوبۆچونى خۆیان شیكارى ڕوداوە كانبكەن لەكویێدا زیانى بۆپەزە كان هەبوو ئەو مەوقعەى ڕوداوە كە بقرتێنن تۆزێك ترشوخوێى پێوە بكەن وە بی فرۆشنەوە بەخوێنەر. هەر نوسین و نوسراوێك یان ڕاپۆرت و چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەرژەوەندى وئایدیاى دەسەڵات دا نەگونجێت یاخود ناكۆك بێت ئەمان ئاوەژووى بكەن و لەناو بەر ژەوەندى و بۆچونى خۆیاندا تەفسیرو پاك نوسی بكەنەوەوسەرلەنوێ داى بڕێژنەوە پەخشى بكەن لەناو خەڵكدا ئەم جۆرە كردارانە پشكى شێریان بەر ڕۆژنامەوڕۆژنامە نوسە حیزبیەكان دەكەوێت ئەوانەى زمان حاڵى ئایدیایەكى تایبەت بن هەرگیس ناتوانن بەئەركى ڕۆژنامە نوسی خۆیان هەڵبسن دەورى خۆیان بگێڕن لە سەر شانۆى پڕمل ملانێى كوردستان. زۆرجار بوجەیە كى زەبەلاحى وا بۆئەم جۆرە بۆرەڕۆژنامانە سەرف دەكرێت كەسیش نایان خوێنێتەوە ئەگەر بدرێت بەهاووڵاتیە هەژارە كانى كورد ستان ئەوا هیچ كەسێك نامێنێت لەژێر هێڵى هەژاریەو بێت! لەم نیشتمانەدا ئەگەر كەسێك بیەوێت ڕۆژنامەیە كى ئاساى دەر بكات دەبێت خاوەن بوجەیە كى بەهێزوزە بەلاح بێت بۆئەوەى لە ئە گەرى قەیرانى داراى نەترسێت وە بەردەوام بێت گوێ نەدات بەوەى خوێنەرى هەیە یان دەیكەنەپەڕۆى پرتەقاڵ سڕین ئەوەى جێگەى سەر سوڕمانە لەم هەرێمە ئازادو فید ڕاڵەى ئێمەدا ڕۆژنامە ى وامان هەیە بە بەلاش و حەلاش دەدرێتە خەڵك !كەسیش نازانێت بوجەكەى بەقودرەتى قادر لەكوێ وەیەكێ یارمەتى دەدات؟ دەزگالەبن نە هاتوەزەبەلاحەدارایەكەى حیزب نەبێت كێ دەتوانێت موعجیزەى لەوچەشنەجێبەجێ بكات هەموو كەسێك باش ئەوە دەزانێت ئەو پارەیەى بەهەدەردەدرێت لەو بەناو ڕۆژنامەو گۆڤارە بۆرە بەلاشانەدا لە گیر فانى كێ دەدرێت وە قوت و پارەى كێیە ؟ ئەو قەیرانەى ڕۆژنامە حیزبیە كان تێى كەوتون ڕۆژانە بەدەیان و هەزاران تیراژدەر دەكەن بێئەوەى كەس بیان خوێنێتەوە ئەمەش جۆرێكە لەئیفلاس بون كەنیشانەیە بۆئەوەى ئیتر حیزب ئەو فریاد ڕەس وڕجولل حدیدى یە نیە كە بۆى هەبێت تەدەخول لەژیانى تاك دا بكات لێرەو ئەوە تێدە گەین كەئیتر ئەم نیشتمانە پێویستى بە وتارى عاتیفی و ئینشانوسی نیە ئەوەندەى پێویستى بەڕەخنەى جدى و عەقڵى ئیدارى وكادرى پرۆفیشناڵ و تەكنۆكرات هەیە. ئەم نیشتمانە ئیترپێویستى بە عەقَڵى شاخ نیە هەرئەم هۆكارە شەواى كردوە شۆڕش گێڕە كانى دوێنێ دە بنە بازرگانى ئەمڕۆ، ڕۆژبەڕۆژى سەردەمى شاخیان دەفرۆشنەوە بەدەفتەرە دولارى ئەمڕۆ كەس نكوڵى لەپیرۆزى چركەكانى سەردەمى شاخ نیە چونكە هەرئەو گیان لەسەر دەستانەبونخوێنى خۆیان دەكردە خەڵاتى نیشتمان كەسیش ئەوەندە سپڵەو بێ وە فاوپێنەزان نیە ئەوساتانەى پێشمەر گەى بیر چێتەوە بەڵام مافى هەر هاووڵاتیە كە دەست بخاتە سەر زامە كانى جەستەى ئەم نیشتمانە دابەش كراوە كەتائێستاش خوێن لەزامەكانى دەچۆڕیت وخەونى بون بەدەوڵەت (خەوێكى شاعیرانەیە) بۆئەوەى بە هەموو مان بەبێ منەت چارە سەرى ئەو گرفتانە بكەین، هیچ گروپ و دەستەو ڕەوتو تاقمێك ناتوانێت هەموو سێوە كان بخاتە تورە كەى خۆیەوە .چونكە كەس بەتاپۆخاوەنى بستێك زەوى ئەم نیشتمانەنیە بۆهیچ گروپ وڕەوتودەستەو حیزبێك نیە كوردستان بەپێى بەرژەوەندیە كانى خۆى دابەش بكات لە نێوان هەرێمە كاندا ناسنامەى زەردو سەوزو سپی بداتە هاووڵاتیان ئەكرێت گروپێك لەپارچەیەكى بچوكى ئەم نیشتمانەدا قاعدەى زۆر بێت وهەیمەنەوهەژمونى هەبێت دەسەڵاتى زاڵ بێت لێرەدا گرنگى كارى ڕۆژنامەو ڕۆژنامەوانى دەردەكەوێت لەڕێگەى بڵاوكردنەوەى ئەجێنداو ئایدۆلۆجیاى خۆى بەڵام ئەركیەتى ئەم بڵاو كردنەوەیە لەسەر حیسابی پارەو بوجەى خۆى بێت نەك بەكار بردنى سامانى گشتى وەسود وەر گرتن لەو موڵكەى كەتایبەتە بەنیشتمان, ئەگەر هەر گروپێك ئەم داهاتەى نیشتمانى لێبسەنرێتەوە ئەوا بێگومان ناتوانێت بەبەلاشو حەلاش ئەوداهاتەى هەیەتى لەڕۆژنامە یەكى نەخوێنراوەى چەند هەزار تیراژى دابەهەدەربدات .كەسیش سودى لێنەبینێت تەنها كوڕانو كادرانى حیزب یائەوانەى بەدەنگى تەپڵى حیزب هەڵدە پەڕن گوێ لەپڕو پاگەندەو وتارە ئینشا نوسیە كانى ناو ڕۆژنامەو گۆڤارە بەلاشوحەلاشەكان دەگرن وە باوەڕیان پێدە كەن دەنا خوێنەرى زیندو چاپوك بەهیچ جۆرێك گوێ لە هەواڵووتارە ئینشا نوسیە چەواشە كاریە كانیان ناگرێت خوێنەرى كورد لەو قاوغە دەرچوە كەبە ئینشا كانى گروپ و دەستەو ڕەوتێكى دیارى كراو باوەڕبكات هەر هەواڵ یان زانیاریەكى بوێت ئەوا بە گرتكەیەكى ماوسی ئینتەر نێتە كەى بەسەدان جۆری جیاواز زانیارى لەسەر ئەو هەواڵە یاخود وتارە دەبینێت بۆئەوەى ڕاستى ڕوداوەكە بزانێت ئیتر لەكوێ بەئینشایەكى نوسراوى ناو ڕۆژنامەو گۆڤارێك ڕازى دەبێت ئەگەر ئەو ڕۆژنامەیە ڕاست گۆوجێگەى متمانەى نەبێت زەحمەتەبەوە ئیكتفا بكات وە ڕازى ببێت لەئەوروپاو دونیاى مۆدێرنەو جیهانگیرى دا نەریتێك هەیە هەموو خوێنەرێك هاوبەشی هەیە لەگەڵ ڕۆژنامەو گۆڤارێكدا سەرچاوەى هەمو زانیاریە كانى ئەوڕۆژنامە یان گۆڤارەیە كەڕۆژانە دە چێتە بەردەستى هەڵبەت بونى ئەم نەریتە لەدونیاى ڕۆژئاواداپەیوەندى بە دروست بونى ئەو متمانەیە یە لەنێوان خوێنەرو ڕۆژنامە كانداهەیە بەڵام لەم وڵاتەى ئێمەدا سەرە ڕاى بونى ئەو لەشكرە زۆرەى ڕۆژنامەو گۆڤارە كان كەهەندێك جار هۆى شەرمەزارین دەبینیت وتارێك یان چاوپێكەوتنێك لەچەندڕۆژنامەوگۆڤارێكدا بڵاو دەكرێتەوەئەم جۆرە نەریتە لەهیچ وڵاتێك دانیە !!! یاخود وتارێك دەخوێنیتەوە لەگەڵ مانشێتە كەیدا ئاسمان ڕێسمانە هیچ دەزولەیەك پێكیانەوە نابەستێتەوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەو پاشا گەردانیەى كەسەرتاپاى دونیاى ڕۆژنامە گەرى تەنیوە لەم وڵاتى عەولەمەو جیهانگیریە دا سیحرى ئەم ڕۆژنامەو گۆڤارە بێ دا هاتانە لەوەدایە ئەگەر بفرۆشرێن یان نا باكیان نیە كار گەشتوە بەوەى سەرۆكى دەزگایە كى ڕاگەیاندنى سەربە دەسەڵات دەى وت ئەو داهاتەى لەڕۆژنامەو گۆڤارو نوسیندا بەخەرجى دەدەیت وەك وایە بیدەیت بە ئاو ئاوە كەش بڕژیت ئەمە بەتەنها ڕۆژنامە حیزبیە كانى نەگرتوەتەوە بەڵكو ڕۆژنامەو گۆڤارى مەسئول و لێپرسراوە كانیشى گرتوەتەوە كەهەر بەر پرسێك ڕۆژنامەو گۆڤارێكى تایبەت بە خۆى هەیە كارو چالاكیە كانى بڵاو دەكاتەوە ڕوداوەكان بەپێى بیروتێگەشتنى خۆى ڕاڤەدەكات ئەمەش كەناڵێكە بۆبە هەدەر دانى سامانى نیشتمانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست