خه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه ئێـمه رایده‌گه‌یه‌نین
Thursday, 06/05/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی به‌ناو (خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه) له لایه‌ن گۆڤاری لڤین، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه‌وه درا به چه‌ند لایه‌ن و که‌سایه‌تیی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، له‌وانه به‌رپرسێکی یه‌کێتی به‌ناوی عیماد ئه‌حمه‌د، که سه‌ر به ئیتیڵاعاتی ئێرانیشه و کاره‌کانی ته‌ژییه له خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیی و ناپاکی، هه‌روه‌ها درا به شێرکۆ بێکه‌س، که به‌رپرسی ده‌زگای سه‌رده‌مه و مێژووی کاره‌کانی ئه‌میش پڕه له دزیی و گه‌نده‌ڵیی و بێهه‌ڵوێستیی، بۆیه به پێویستمانزانی ئێمه‌ش وه‌کو کوردستانپۆست له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ره‌وای دابه‌شکردنی ئه‌و خه‌ڵاته له‌وانه بسه‌ندینه‌وه، چونکه سۆرانی مامه حه‌مه په‌یامنیری کوردستانپۆست بووه له که‌رکوک، پێش گۆڤاری لڤین کاری له‌گه‌ڵماندا کردووه، به‌ناوی خوازراوه‌وه چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرت و نووسینی بۆ ناردووین، هه‌روه‌ها سۆران ئه‌ندامی رێکخراوی چاک بووه و بۆ ئه‌وانیش کاری کردووه. پاش شه‌هیدبوونه‌که‌شی ئه‌وه‌نده‌ی رێکخراوی چاک و کوردستانپۆست و نووسه‌ره‌کانی ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌مپین و نووسینیان له‌سه‌ر نووسی، له کوردستاندا ئه‌و کاره‌ی بۆ نه‌کرا، هه‌ر ئێمه‌یش بووین، هه‌واڵ و ده‌نگی شه‌هیدبوونه‌که‌یمان گه‌یانده ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و زۆربه‌ی رێکخراوه مه‌ده‌نیی و سیاسییه‌کانمان لێئاگادارکرده‌وه.
ئه‌و سێ رۆژنامه و گۆڤاره، مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو، به‌ناوی خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه‌وه، کفن و قه‌له‌مه‌که‌ی سۆران له‌که‌دار بکه‌ن، به ناوی قه‌له‌می ئازاداوه ناتوانن پاساو بۆ ئه‌و کاره‌یان بهێننه‌وه، له‌و رۆژه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و که‌سانه‌یان کرد، بوونه جێگای گوومان، چونکه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی که دایان به‌و که‌سانه، هیچ جایاوازییه‌کی نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر بیاندابایه به جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی. خه‌لاتی سۆرانی مامه حه‌مه نه‌دراوه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵکو دراوه به بکوژانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی.
بۆیه لێره‌وه به پێویستمانزانی رایبگه‌یه‌نین، که کوردستانپۆست و ڕێکخراوی دژه گه‌نده‌ڵی کوردستان، که باره‌گاکه‌ی له سویسرایه، له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی پێنووسه‌کان بڕیاریان دا، پێکه‌وه لیژنه‌یه‌ک به‌ناوی (خه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه) پێک بهێنن و له رۆژی 21 / 7 / 2010 یه‌که‌م خه‌ڵات بدات به چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وڵاتپارێز، ئه‌ویش به‌م شوێنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت:
1) بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه ئاگاداری ئه‌و لیژنه‌یه بکات، که کێ ده‌سه‌ت نیشان بکرێت ئه‌و خه‌لاته‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ی پێشنیاری ناوێک ده‌کات، له‌گه‌ڵ ناردنی ناوه‌که‌دا ده‌بێت پێناسه‌ی ئه‌و که‌سه بکات و روونیش بکرێته‌وه که بۆچی ئه‌و که‌سه شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
2) ئه‌و ناوانه‌ی که پێشنیار ده‌کریت، ناوه‌کان راده‌گه‌یه‌نرێت، تا خه‌ڵکی ده‌نگی له سه‌ر بدات.
3) نابێت که‌سانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی ده‌رباری سه‌ر به ده‌سه‌ڵات پێشنیار بکرێت، تا خه‌ڵاتی پێبدرێت.
4) خه‌ڵاته‌که بریتیی ده‌بێت له‌و پارانه‌ی که کۆده‌کرێته‌وه، کۆ و بڕی پاره‌کان راده‌گه‌ینرێت، ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت، ئه‌وا ناوه‌که‌ی ئاشکراده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی نایه‌وێت به کۆدێک ناوه‌که‌ی ده‌نووسین.
5) هه‌ر سایت و ده‌زگایه‌کی ئازاد ده‌یه‌وێت بێته ناو لیژنه‌که‌وه، ده‌توانێت په‌یوه‌ندییمان پیوه بکات.
ئه‌م راگه‌یاندنه، نووسینی دیکه‌ی به‌دوادا دێت. له ئیستاوه کار بۆ رێکخستن و به‌رێوه‌بردنی لیژنه‌که ده‌که‌ین.
داوا له خوێنه‌ر و نووسه‌ران ده‌که‌ین، که پشتگیریمان بکه‌ن، هه‌ر پێشنیارێکیشتان هه‌یه ئاڕاسه‌ی ئه‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ی بکه‌ن:
[email protected]لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتکاری (خه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه)
تێبینی: بۆ ناردنی ئه‌و ناوانه‌ی که شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ن، یان ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کۆمه‌کی ماددیی ئه‌و لیژنه‌یه بکه‌ن، هه‌ر به‌و ئه‌درێسه په‌یوه‌ندییمان پیوه‌بکه‌ن. ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕی ئه‌و پارانه‌ی کۆ ده‌کرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوانه‌ی که پێمان گه‌یشتووه وه‌ک نموونه رایده‌گه‌یه‌نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست