کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێک بۆ ڕۆژنامەى "هەولێر"

Friday, 23/08/2013, 12:00

1735 بینراوە


ئەوەى "کێو"بێ، بەخۆسەپاندن و تەزویرو دەستگرتن بەسەر قوتى خەڵک حکومڕانى ناکات.
سیاسەتکردن دەبێ برێکى زۆر ئەخلاقى لەگەڵدابێت.
(غاندى)

ساڵانێکە پارێزگاى هەولێر رۆژنامەیەکى ڕۆژانە بەناوى "هەولێر" دەردەکات و بەخۆڕایی دابەشی دەکات، بەهەموو پێوەرێک بێت دەبێت ئەم ڕۆژنامەیە تایبەت بێت بە بڵاوکردنەوەى کارو چالاکى و خزمەتگوزاریەکانى پارێزگاوە، کەچى ڕۆژنامەکە کراوە بەڕۆژنامەیەکى حزبی و لەمەش زیاتر بۆ پەلاماردان و سوکایەتى کردن بەم و بەو بەکاردەهێنرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە لەژمارە (1710) ڕۆژى چوارشەممەى 21/8/2013 دا لەژێر ناوى "قادر عزیز چرنوک لەکێوێک دەگرێت" کۆمەڵێک قسەى بازاڕى کە هەر لەخۆی و لەوانەى لەپشتى بابەتەکەوەن دەوەشێتەوە، بڵاو کردۆتەوە، ئەمە جارى یەکەم نییە کە ئەم ڕۆژنامەیە بەم قسانە کە قسەى سیاسی نین ، وەڵامى هەڵوێستە سیاسیەکانى هاوڕێ قادر عزیز دەدەنەوە، بۆیە بەپێویستمان زانى بۆ ئەوانەش کە لەپشتى ئەو نوسینەن بەم شێوەیە وەڵام بدەینەوە:-
1- ئەوا (8)ساڵە مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە، لەم (8) ساڵەدا وەک زۆرجاری تریش ئاماژەى پێدراوە ئەوەندەى پۆستەکەى بۆ خزمەتى خۆی و حزب و بنەماڵەکەى بەکارهێناوە و ئەوەندەى لەڕێگەى ئەو پۆستەوە دژایەتى لایەنە سیاسیەکانى پێکردووە ، ئەوەندە ئەو پۆستەى نەخستۆتە خزمەتى خەڵک و گیرانەوەى کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و دامەزراندنى هەرێمێکى نیشتمانى کە یاساو دادپەروەرى و مافى مرۆڤى تێیدا بەرقەرار بێت.
2- مسعود بارزانى بەبڕیارى خۆى بەفەرمى ڕۆژى 21/9/2013 ى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم دیاریکرد، هەروەک ڕایگەیاند کە پابەندى یاساکان دەبێ و چاوى لە پۆست و پلە نییە، کەچى دواتر بۆ مانەوە لەو پۆستە کە یاسا ڕێگەى پێنەدەدا، لەڕێگەى بڕیارێکى حزبی بەبێ هیچ پاساوێک پەرلەمانى بەکارهێنا بۆ درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتیەکەىکە بەمەش یاسای سەرۆکایەتى و دیموکراسی هەڵبژاردن و مافى خەڵکى کوردستانى لەدەنگدان پێشێل کرد، دیار هەر پۆستێکیش کە بوارى هەڵبژاردنى هەبێ، بەبێ ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە شەرعیەتى نییە.

3- ئێمە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و تەنانەت خودى پارتیش دەکەین بە حەکەم دەکرێ چارەنوسى میلەتێک بە مەزاج و بەرژەوەندى حزبێک و سەرۆکەکەى مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت کاتێک ئەو مەزاج و بەرژەوەندیە خواستى ئەوا ، مالیکى دیکتاتۆرە و (نەفیرعام) لە کوردستان رادەگەیەندرێ و بازار و کار و کاسبى خەڵک رادەوەستێ و خەڵک و پێشمەرگە دەخرێتە ئامادەباشیى و کاتێکیش بەرژەوەندیان لەگەڵ مالیکى یەکدەگرێتەوە و مالیکى پارەى کرێى کۆمپانیاکانیان بۆ خەرج دەکات ، ئەوا فەرشى سورى بۆ رادەخرێ و باسێک لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکان و تەنانەت هەرەشەکانى ئۆپەراسیۆنى دیجلەش لە ئارادا نامینێت.
یا دەکرێت بۆ بەرژەوەندى حزبێک و مانەوەى لە دەسەڵات نەوت و غاز و ئەرزى کوردستان لە رێگەى کۆمپانیاکانەوە بخرێتە خزمەت حکومەتى تورکیا ، یا دواجار دەکرێ تۆ باس لە بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى بکەیت و خۆت بۆ سەرۆکى کۆنگرە ئامادە بکەیت ، بەڵام سوپایەکى زەبەلاحى حکومەتى تورکیا لە کوردستانەکەت جێگیر بکەیت و سنور لەسەر میللەتى خۆت لە رۆژئاواى کوردستان دابخەیت. ئەوانە و دەیان پرسیارى تر کە لەم نوسینە شوێنیان نابێتەوە.
4- پارتى ئەگەر حزبێک بێت و لەدەسەڵات نەبێت کەس کارى بەسەریەوە نییە، بەڵام کاتێک حزبێک لە دەسەڵات بێت، بەم شێوە نایاسایی و نادیموکراسی و ناپەرپرسیاریەوە هەموو دەسەڵاتێک بۆخۆى قۆرخ بکات و هەرچى پێی خۆشبێ و لەخزمەتى دەسەڵات و مانەوەى خۆى بێت بەبێ لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بیکات و بڕیارى لێبدات، کەسیش بۆى نەبێ رەخنەى لێبگرێ ئەوەش کە رەخنەى لێبگرێت ئەوا پەلامارى بدا و هەرەشەى لێبکات.
5- میللەتى ئێمە بەدرێژایی مێژوو زوڵم ستەمى لەکێ قبوڵ کردووە تا پارتى ئیمڕۆ پێى وابێ ئەو زوڵم و ستەم و گەندەڵی و ناعەدالەتى و تاکڕەویە لەو قبوڵ دەکات.
6- دواقسەى ڕۆژنامەى هەولێر کەدیارە هەر ئەمەش مەبەستى نوسینەکەیە هەڕەشەیە لە هاوڕێ قادر عزیز کەدیارە ئەمەشیان شتێکى تازەو چاوەڕوان نەکراو نییە لەپارتى، بەڵام ئەگەر بریار بێ ئەوانەى رەخنە لە هەڵوێستەکانى پارتى دەگرن و درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى مسعود بارزانى بە ناشەرعى لەقەڵەم دەدەن پارتى نینۆکیان بشکێنێ وەک لە هەرەشەکەى بۆ هاورێ قادر عزیز هاتووە ، ئەوا خۆ لەو حاڵەتەدا زۆرینەى خەڵکى کوردستان بە حزبەکان و تەنانەت رۆژنامە نوسانیشەوە لەمەودوا کورد وتەنى نینۆکیان نامێنێ خۆیان پێى بوخرێنن.


سکرتێرى ڕۆژنامەوانى
22/8/2013
سکرتێرى گشتى حزبی ئایندەى کوردستان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)