کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تیرۆر كردنی کاوە گەرمیانی پەیوەندی بە چییەوە هەیە؟

Saturday, 07/12/2013, 12:00

1131 بینراوە





رەنگە زۆرێك پێیان وابێت كوشتنی ڕۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی لە قەزای كەلار بە بەرچاوی كەسوكارەكەیەوە بەهۆی هەڕەشەكانی سبەرپرسێكی یەكێتیەوە بوبێت و دەستی تۆمەت بۆ بەپرسێكی حیزبی درێژ بكرێت و پێیانوابێت مەحمود سەنگاوی دەستی هەبوبێت لە كوشتنێدا ئەوەش بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە ماوەری ڕابردودا ئەو بەرپرسە لە كاوەی كردوە و بەهۆی ئەو راپۆرت و بەدواداچونانەی كاوە لەسەر گەندەلی بەرپرسانی یەكێتی دەیكرد لە گەرمیان..
بەرای من تیرۆر كردنی كاوە گەرمیانی بە دەقیقی درێژ كراوەی ئەو زنجیرە تیرۆرەیە كە یەكێتی لە ناوچەكە دەستی داوەتێ و دەیەوێت بە هەموو شێوەیەك دەنگی ناڕەزایی دژ بە دۆخی ناوخۆیی ئەو حیزبە لە ناو بەرێت و پەیامێكیش بە خەڵكی بدات كە یەكێتی توانای مانەوەی هەیەو بە تۆقاندن تیرۆر دەتوانێت پارێزگاری لە لەو هەژمونەی بكات كە هەیبوە بەهۆی گەندەڵی و ستەمكاریەوە بە دەستیهَناوە..
بە بۆچۆنی من كوشتنی كاوە لەم كاتەیا ئەكرێت ئاماژە بێت بۆ قەیرانێكی گەروەتر و بچوك نەكرێتەوە لە سنوری گەرمیان و دەرچونی گۆڤاریك كە كاوە سەرنوسەری بوە بەلكو تیرۆرەكەی پەیوەندی بە دۆخی سلێمانیەوە هەیە بە گشتی و ناكرێت دایببڕین لە تیرۆری پاسەوانەكی تالەبانی و هەولی تیرۆری شاسوار و عەبدولواحێدو باقی ئەو تیرۆرانەی كەلە چەند هەفتەی رابردودا ڕویان داوە.
ئەكرێت ئەمە پەیوەندی بەو دۆخە ناوخۆیەی یەكێتیەوە هەبێت كە لە ئێستادا بەرەو تەپین دەچن و شپرزەیی ڕوی تێكردون ئەوشە چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە قوڵبونەوەی كێشە ناوخۆیەكانی ئەو حیزبە و پرسی تەندروستی تالەبانی كە بە تەم و مژی ماوەتەوە
رەهەندێكی تری پرسە ڕەنگە پەیوەندی بە نزیك بونەوەی گۆڕان و پارتی و پێكهێنانی حكومەتەوە هەبێت كە یەكێتی بە دروست كردنی ئەم ئالۆزیانە بیەویتَ دۆخە بە هەر جۆرێك بێت بێت تێپەڕێنێت بۆ ئەوەی هەم لە مۆتەكەی ئاشكرابونی تاڵەبانی ڕزگاری بێت هەم پشكی لە حكومەتە حیزبییەكەی پارتیدا هەبێت كە دەزانێت بە تەقینەوەی بارودۆخەكەو ئاشكرابونی نەمانی تاڵەبانی بەشێك لە لایەنگرو بەرپرسە كانی ئەو حیزبە خۆیان دەدەنە پاڵ گۆڕان و بەوەش یەكێتی دەبێتەوە بە هێزێكی بچوكی نێو گۆڕاپانەكەو چیتر توانای ململانێی نامێنێت.
یاخود ئەوەی ئەوەی كە مەحمود سەنگاوی پێ تاوانبار دەكرێت تۆزیك دورە لە مەنتیقە چۆن؟
ئاخر چۆن دەكرێت سەنگاوی شتی وا بكات؟ بۆ ئەو پیاوە توانای ئەوەی هەیە بەو شێوە پیلان بۆ داڕێژراوە ڕۆژنامەنوس بكوژێت و بێ باكیش بێت لە ئاشكرابونی؟
مەحمود سەنگاوی لە نێو یەكێتیدا پاڵپشتێكی بەهێزی نیەو بۆی نالوێ ئەو جۆرە تیرۆرانە ئەنجام بدات چونكە بە ئەنجامدانی ئەو كارە كۆتایی بەخۆی دێت و تێدەگات هەر زوو پشتی تێدەكرێت و ئەكرێت بە داوەكەوە.
خۆ سەنگاوی كوری خاوەن خێڵ نیە بتوانێت بە ڕۆژی ڕوناك لە بەردەم زانكۆی سەڵاحەدیندا خوێندكاری زانكۆ بڕفێنێت و دوایش سیناریۆی بۆ دروست بكات.
بۆیە ئەوەی دەگوزەرێت لەم ناوچەیەدا ناكرێت بچوكبكرێتەوە لە پرسی گەندەلی بەرپرسانی یەكێتی لە گەرمیان و دەركردنی گۆڤارێكی كەم خوێنەری وەك ڕایەڵ.
بەاری من من پرسەكە لەوە فراوانتر و فرە ڕەهەند ترەو پەیوەندی بەكۆی دۆخەكەوە هەیەو كوشتنی كاوە گەرمیانیش بەشێكی جیانەكاروەی سیاسەتی بڵاو كردنەوەی ترس و تۆقاندنی كۆمەڵگەیە لە پێناو بەرژەوەندی حیزبی شەڕ كردن لە پێناو مانەوەدا..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)