کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گركانی دڵی تەوارێك

Wednesday, 29/06/2011, 12:00















لە وڵاتانی هەڵوەرینی خۆنچەكاندا
لەزێدی پەپولە باڵە سوتاوەكاندا
گورگەكان كەڵبەیان تیژكرد
بۆخواردنی ئەو منداڵە چاوگەشانەی
مەشخەڵی ئایندەی گەشیان
بۆبەرزایی لوتكە دەبرد...
خادمەكانی ئەهریمەن
لەخەیاڵی ئەوەدابوون
هەمیشە خۆر،
لەكەناری ئاوابووندا لەنگەر بگرێ
ئەیان لوران
وەك رەشەبای وەرزی خەزان
ئامادە بوون
هەرچی گولو باخچە هەیە
بیسوتێنن
هەرچی رەوزو دارستانە
نغرۆی بكەن
هەرچی جوانی سروشت هەیە
بیشێوێنن
لەپێدەشتی ئارانەوە
تاسەر لوتكەی
چیاسەر كەشەكانی زۆزان
لەهەر دەڤەرێكی وڵات
مەرگ و خوێن و گڕ و دووكەڵیان...ئەباران
نیشنمانی داگیركراو
خاكی بەمەرگ نەخشێنراو
پڕوپڕبو لەدڕندە و
لێوان لێو بوو
لەجەندرمەو جەلاد و شمشێر بەدەستان
هەرچی رەنگی جوانی هەبوو
خەڵتانی خوێن
چی سۆز و میهرەبانی بوو
سەرگەردان و بێ سەروشوێن
هەرچی رویدا زوڵم و ستەم
هەرچی كرا غەدر و تاوان
لەناو دڵی تەوارێكی
ئەوینداری ئازادیدا
كۆدەبووە
تا ئەو دەمەی لەبۆ تۆڵە
بوو بە بڵێسە و بەگڕكان
ناڵەو گڕی
ویژدانە نوستووەكانی هەژان
ئیدی لەو ساوە تائێستا...
بەهەزاران خونچەی بێگەرد
لەباخچەى هەرماڵە كوردێ
كە دەپشكوێ
ناوی لێدەنرێ زیلان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە