بەیاننامەی ژمارە ٢ی خۆپیشاندەرانی خۆڕسک (بازنەی هەولێر): کۆبونەوەی جەماوەری درێژە پێدەدەین
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەزگاکانی راگەیاندن
دوای ئەوەی رۆژی هەینی ٢٥-٢-٢٠١١ بەیاننامەی ژمارە یەکمان دەرکردو چەند گروپێكی تریش خۆیان ئامادە کرد و بڕیاری خۆپیشاندانێکی خۆڕسکی جەماوەری درا، بەخۆشحاڵییەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و لاوانی هەولێر پێشوازییان لێکردین و بەشداری کۆبونەوەی جەماوەری بەردەم بازاڕی نیشتیمانیان کرد سەرەڕای ئەو هەمو زەبرو زەنگ و چاوسورکردنەوانەی پیاوانی دەسەڵات بە جلی مەدەنی و رەسمییەوە، ئەمەش چاو نەترسی و بوێری لاوانی ئەو شارە قارەمانە دەردەخات، بەڵام بەداخەوە هەر زو دەسەڵات ژمارەیەکی زۆری (دەمانچە بەدەستی) بەجلی مەدەنییەوە لەناو کۆبونەوەکەو بە سەیارەکانیان دەستیان کرد بە هوتاف کێشان بەسەر حیزبدا و ئەمەش بووە هۆی ڕقیکی زۆر لەناو دڵی لاوە خوین گەرمەکاندا.
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمەی ئێستا بە بەردەوامی رۆژانە کۆبونەوەی جەماوەری لە بەردەم بازاری نیشتیمان درێژە پێدەدەین لە سهعات ١ی پاش نیوەڕۆ، داواکارین لەسەرجەم خەڵکی شاری هەولێر رۆژانە بەوپەڕی پەرۆشییەوە بەشداری بکەن و تا خۆپیشاندان وای لێدێت ڕێڕەوی خۆی وەردەرگرێت.
داواکارین لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان چیتر رێگری لە ئەندام و لایەنگرانیان نەکهن و جەماوەری خۆیان هان بدەن بەشداری بکەن، چونکە شاری هەولێر تایبەتمەندی خۆی هەیەو پێویستی بەشکاندی ئەو ترسە هەیە.
بەشداری خۆپیشاندان و کۆبونەوەو رێ رۆشتنتان لەبەردەم بازاڕی نیشتیمان، ئەرکێکی نیشتیمانیە بۆ رزگار بون لەو دەسەڵاتەی قۆرغی هەمو کایەکانی ژیانی کردوین.
هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست