کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌بێت گۆڕران بکه‌ن

Tuesday, 05/05/2009, 12:00


وا واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری کرا،ووورده‌ ورده‌ هه‌ڵبژاردن نزیك ئه‌بێته‌وه‌.هه‌رچه‌نده‌ کات و واده‌ی له‌شوێنی خۆیدا نیه‌ ودوورخستنه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه‌.
له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن وئیداره‌ی ئێستای له‌تکراوی یه‌کێتی وپارتیدا ،کاره‌ساتی گه‌نده‌ڵی وبێ یاسایی وبڵاوبونه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی وژن کوژی و ....هتد. وای کرد ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ لایه‌نگران وهه‌وادارانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشه‌وه‌ به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێن.هه‌ڵبژاردن ئه‌و ده‌لاقیه‌ی هه‌موومان به‌ چاوی فریادڕه‌س وڕزگارکه‌ر له‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ له‌ چاوه‌روانیداین.
هه‌مومان ئه‌زانین لیستی ئیسلامیه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێکی وه‌ها بتوانن حکومه‌تێك به‌ڕێوه‌ به‌رن ،ئه‌گینا له‌ ئاست ده‌ستپاکی وداوێنپاکیدا نمونه‌یان که‌مه‌ به‌تایبه‌تی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ. وه‌ك کرێکاریش ڕای وایه‌ *ئه‌وان ناتوانن کوردستان بپارێزن*،هیچ نه‌بێت ئێستاکه‌. لیستی گۆڕان که‌ به‌ڕابه‌رایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یه‌ویت کێبڕکی له‌ گه‌ل لیستی یه‌کێتی وپارتیدا بکات ،به‌و نیازه‌ی حوکوم بگرێته‌ ده‌ست وئه‌وانه‌ی بووه‌ته‌ جێی ناره‌زایی خه‌ڵکی کوردستان بنه‌بڕ بکه‌ن. پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌توانن گۆڕان بکه‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند به‌ڕێزێك ئه‌م باسه‌یان وروژاندووه‌ ،له‌وانه‌ به‌ڕێز د جه‌زا چنگیانی،بۆیه‌ ئه‌م باسه‌ زۆر هه‌ڵئه‌گرێت وباس و خواسی زۆر زیاتری پێویسته‌.

من له‌ نزیکه‌وه‌ کاك نه‌وشیروان ناناسم،به‌ڵام به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا ماوه‌یه‌ك له‌ یه‌کێك له‌ تیپه‌کانی یه‌کێتیدا پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه‌،و له‌دوای ڕاپه‌ڕێنیش گوێبیستی وه‌ك گه‌نده‌ڵی وداوێنپیسی کاك نه‌وشیوان نه‌بوین‌،هه‌میشه‌ که‌سێكی جدی وکارامه‌ بووه‌،هه‌رچه‌نده‌ له‌ کاتی خۆیدا هه‌ڵه‌یشی کردووه‌ لێره‌دا شوێنی باس نیه‌.به‌ڵام چی کاك نه‌وشیروان وچی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری له‌و وه‌زعه‌ی ئێستا بێ گوناه نین وبه‌شی خۆیان ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ کوشتار وشه‌ری کوردکوژیدا چونکه‌ ئێستاشی له‌سه‌ربێت ئه‌وان یه‌کێتین وله‌پله‌و پایه‌ی هه‌ستیاریشدابوون ، به‌شدار وپه‌یوه‌ستبوون به‌و بڕیارانه‌ی که‌ ده‌رچون توشی هه‌ڵه‌ی گه‌ره‌بوون. وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای زانیاری وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییش و په‌رێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌ وپارێزگار . له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا له‌ ده‌ستنیشان کردنیو کاندید کردنی ئه‌ندامپه‌رله‌ماندا ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ که‌سی ته‌کنۆقرات دانه‌نێن له‌ ده‌زگا حوکومیه‌کاندا کاریان کردبێت،چونکه‌ به‌ پێی ئه‌و ماوه‌ ی کارکردنه‌ فێری ئه‌وه‌ ئه‌بن چاوپۆشی له‌ که‌موکوڕیه‌کان بکه‌ن و بڕوبیانو بۆ که‌موکورتیه‌کانیان بهێننه‌وه‌،چجا که‌سانێك له‌ ده‌زگای میلیشیای حیزبی داپڵۆسێنه‌ردا کاری کردبێت.
بۆیه‌ وه‌ك ئه‌ڵێن توشی شۆکمان مه‌که‌ وبانه‌ڵێین هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌ کفن دزی پێشوو.
خۆ هه‌موومان بیرمانه‌ که‌ ڕاپه‌ڕین به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی سه‌دامه‌وه‌ ڕویدا و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو کوردستانی ڕزگار کردو وه‌ك هێلکه‌یه‌کی پاککراو دایه‌ ده‌ستی ئێوه‌.خه‌ڵك به‌و گۆڕانه‌ زۆر دڵخۆش بوو، دوای چه‌ندساڵێك به‌شێکی خه‌ڵك خۆزگه‌یان ئه‌خواست ڕاپه‌ڕێن نه‌بوایه‌ .با ئه‌مجاره‌ش وامان لێ نه‌یه‌ت.
هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی کاندید ئه‌کرێن که‌سی نیشتمانپه‌روه‌ر وده‌ست وداوێن پاك و که‌سانێك بێ پاسه‌وان وبۆدیگارد بێنه‌ ناوخه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپا له‌ پادشاو سه‌رۆکه‌کانیان ده‌یبینین،که‌سی شاره‌زاو ئه‌کادیمی وبه‌توانا .نه‌ك که‌سی حیزبی وعه‌سکه‌ری و پیاوکوژ ونه‌خوێنده‌وار.

بۆیه‌ پێش هه‌ڵبژاردن داوا له‌ کاك نه‌وشیروان ئه‌که‌ین ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی کاندیدی ئه‌که ن بۆ خه‌ڵك ئاشکرا بکرێت ،ڕابردوو وپێشینه‌و سامانی ئه‌و که‌سانه‌ بزانرێت ئینجا ده‌نگیان پێ بده‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە