كاندیدێكى پارتى بۆ پەرلەمان
Monday, 22/07/2013, 12:00
1184 بینراوە
كاندید كردنى هەر مرۆڤیك بۆ ئەندامیەتى پەرلەمان دەبێت لە لایەنێكى ژیان شارەزایەكى تەواوى هەبێت لێرەدا بە كورتى باسى یەكێك لە كاندیدەكانى پارتى بۆ پەرلەمانى كوردستان كە د . مدحت سلێمان ساڵەیى ە دەكەین , لە ساڵى 2005 لە ئەوروپا گەڕایەوە كوردستان 6 مانگ بە ئەندازیارى دامەزرا دواتر كرا بە راِگرى پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر تا 10 / 2010 . لەبەر ئەوەى ئاستى زانستى لاواز بوو چونكە بەپێنج ڕۆژ دكتوراكەى لە پۆلۆنیا كڕیوە بۆیە كە لە پۆستەكەى لادرا پەیمانگەى جێهیشتو بوو بە ڕاوێژكار ى زانست و خوێندنى بالا لە پەرلەمان.
بەڕێزیان لە رۆژی 1/10 /2010 لە رۆژنامەى (ئەمرۆى زانكۆ) گوتى لە ماڵەكەم لە قەلەمى كەسك (سەوز) زیاتر هیچى لێ نیە . ئەمە لە هەموویان سەیر ترە , وە زۆر لە قسەكانى كورەكانى سدامى دەچوو چونكە ئەوانیش دەیان گووت باوكمان تەنها یەك قات جلى هەیە. ئەگەر وایە ئەو خانوە 600 مەتریەت لە گەڕەكى مامۆستایانى هەولێر بەچى دروست كرد ؟
جەنابت نەك خۆت ناچیتەوە كركوك بگرە كركوكى تریشت دەهێنا هەولێر دات دەمەزراندن .وەكو ئەو دوو مامۆستایەى لەسەر حسابى كركوك لە ماستەر وەرگیران بەبێ مەرجى پلە و تەمەن...... هتد بۆ ئەوەى مامۆستاى كورد لە زانكۆ كركوك زۆر بكرێت كەچى تۆ هەردووكیانت لەپەیمانگە دامەزراندن كە ناویان (مامۆستا حسین ابراهیم و سیڤان حسین)ە . هەروەها مامۆستا سالار ئەحمد كە ماوەیەك بەڕێوەبەرى كارگێرى بوو لاى جەنابت , زۆر جار دەڵێت دكتۆر مدحت سلێمان كركوكیەكانى لەسەر هەولێریەكان فەرز دەكرد لەبەر ئەوەى زیاتر لە 10 فەرمانبەرمان بەناوى تەنسیبى كركوك ناویان هەیە لە لیستى موچە وە كەس نازانێت لە كوێ دەوام دەكەن . ئەگەر كركوك وكركوكیەكان لاى بەڕێزتان پیرۆزن بۆ خۆت كاندید ناكەیت لەوێ؟ یان هەولێر سودى مادى زۆرترەو وە كركوكیش بۆ برا عەربەكان بێت !
سەرمایەى سیاسى و خەباتى دكتۆر مدحت بریتى یە لە دكتۆرایەك بەس بەناو , بەلام وێنەى مەلا مستەفاى هەردەم لە گیرفانە .