کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەركردنی بریارێكی درۆ لە لایەن تاڵەبانیەوە بۆ چاكسازی و جیاكردنەوەی حزب لە حكومەت

Monday, 04/05/2009, 12:00

982 بینراوە


تالەبانی بریاری جیاكردنەوەی حزب لە حكومەت راگەیاند كەچی تر حزب نابێت هیچ پەیوەندی بە كاری حكومەتەوە هەبێت حكومەت دەبێت بە پیًَی دەسەڵاتی خۆی كارەكانی جێبە جێ بكات.

راگەیاندنەكانی یەكێتی كەوتنە بڵاو كردنەوەی ئەم بریارە درۆیەی تالەبانی لە كەناڵەكان و رۆژنامە درۆزنەكانی یەكێتی هەروەها مەڵبەندی سلێمانی و هەولێر و گەرمیان و مەڵبەندەكانی ترو كۆمیتەكانی یەكێتی كە گوایە تاڵەبانی چاكسازی ئەكات و یەكێك لە چاكسازیەكانی جیاكردنەوەی حزبە لە حكومەت نابێت حزب تەداخولی بریارەكانی حكومەت بكات هەروەها كەوتنە كۆرو كۆبونەوە لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكان و پەیمانگەكان وە هەروەها لەگەڵ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی كوردستان كە گوایە تالەبانی بریاری داوە حزب بۆی نیە دەست بخاتە كاروباری زانكۆو پەیمانگەكان و فەرمانگەكان .

دوای دەركردنی بریارێك لە لایەن جێگری سەرۆكی حوكومەتی كوردستان بە دانانی(دڵشاد محمد شكور)بە بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی وە لابردنی (شەونم)لەسەر گەندەڵی و دزیًنی كەرەسەو یەدەگی كارەبا وەك كێبڵ و تەل و عەمود بە بری 4000000ملێون دۆلار لەبەر ناشارەزایی و بێتوانایی لە بواری كارەبا ململانێیەكی گەورەو توند دروست بوو لە نێوان لێپسراوی مەڵبەندی سلێمانی (بەرزان ئەحمەد)و جێگری حوكومەتی هەرێمی كوردستان (عماد ئەحمەد)دوای هیًنانەو بەردەو ململانێیەكی زۆر وە دوای هەرەشە كردنی (بەرزان ئەحمەد كوردە)و وە دەركردنی كارتی زەرد لە لایەن(هێرۆ)ی ژنی تاڵەبانی بە دەرهێنانی كارتی زەرد بە پێدانی ئینزار بە (عماد ئەحمە)لێپسراوی مەڵبەندی سلێمانی (بەرزان ئەحمەد) توانی جێگری سەرۆكی حكەمەت بدا بە ئەرزاو لوت و دەست و پێی بشكێنێت و بریاری دانانی (دڵشاد محمد شكور)پوچەڵ بكاتەوە دەگ رووی درۆت رەش بێت تالەبانی لەگەڵ خۆت و بریاری درۆت ئەمەیە جیاكردنەوەی حزب لە حكومەت یاخود بریاری رسواكردنی حوكمەتە,حوكومەتێك كۆنترۆڵەكەی بە دەست سەركردەی درۆزن و ژنیەوە بێت هەر ئەوە حالی ئەبێت عماد ئەحمەد)سەرشۆری نیە بۆت بریارەكانت یەك دەقیقەو یەك بست بر ناكات


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)