کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێگای قه‌ندیل قه‌ده‌غه‌یه‌!

Tuesday, 25/03/2008, 12:00



قه‌ندیلی
قه‌ڵای ئازادیی
سه‌نگه‌سه‌ری
سه‌نگه‌ری سه‌ربه‌رزی به‌رگریی
قه‌لادزه‌ی
قاره‌مانێتی
ئاسۆسی
ئاسۆی سه‌رکه‌وتن
مه‌رگه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی مه‌رگبه‌زێن
بیتوێنی
باوه‌ڕی به‌تین
رانیه‌ی
رابوون!

پشت و په‌نای کوردایه‌تی
هه‌ر ئێوه‌ بوون
قه‌ندیل سه‌روو
قۆڵ و مه‌چه‌ک
باوه‌ڕ و چه‌ک
هه‌ر ئێوه‌ بوون
هه‌ر ئێوه‌ بوون
تێکتان شکاند
له‌شکری زاڵی زێنه‌فوون
رۆم و عه‌جه‌م
عوسمانلی و عه‌رووس و عه‌ره‌ب
به‌ زه‌بری وه‌
بوون سه‌رنگوو ن

یه‌که‌م ته‌کانی
شۆڕش و
یه‌که‌م خوێن و
یه‌که‌م برین
یه‌که‌م شه‌هید
یه‌که‌م ته‌زووی
راچه‌نین و
یه‌که‌م شاڵاوی
راپه‌ڕین
هه‌ر ئێوه‌ بوون

ئه‌ی قه‌ڵادزه‌ی
قه‌ڵای دڵه‌که‌م
رانیه‌ی رۆحم
هه‌ر چه‌ند ده‌که‌م
سه‌رسام ماوم
باوه‌ڕ ناکه‌م
پێتان ده‌ڵێن:
رێگای قه‌ندیل
قه‌ده‌غه‌یه‌!!
بناری پشده‌ر
ئابڵووقه‌یه!!‌
کوردستانی بوون
بڤه‌یه‌!!

کام پاشه‌رۆک
کام ترسه‌نۆک
کام جاش سه‌رۆک
کام گه‌نده‌ڵی دزی نه‌زۆک
پێتان ده‌ڵێ
رێگای قه‌ندیل
قه‌ده‌غه‌یه‌!!

کام سه‌رسه‌ری
کام سه‌رخۆش
کام ئاڵقه‌له‌گوێی
خۆفرۆش
پێتان ده‌ڵێ
رێگای قه‌ندیل بۆ کورده‌کان
قه‌ده‌غه‌یه‌!!
بۆ ده‌بابه‌ و ته‌یاره‌ی تورک
ئاواڵه‌یه‌!
بۆ تۆپبارانی عه‌جه‌مان
سه‌یران و به‌زم و گه‌مه‌یه‌
رۆژنامه‌نووس
ته‌نیا خه‌ته‌ری گه‌وه‌ره‌یه
بۆ کوشتنی وشه‌کانیان
گه‌وه‌ره‌ترین هێز ئاماده‌یه‌!
پشده‌ر، قه‌ندیل
ئابڵووقه‌یه!!

قه‌ندیلی
قه‌ڵای ئازادیی
قه‌لادزه‌ی
قاره‌مانێتی
رانیه‌ی
رابوون!
پێمان بڵێن
ئه‌وانه‌ کێن
پێتان ده‌ڵێن:
رێگای قه‌ندیل
قه‌ده‌غه‌یه‌!!
بناری پشده‌ر
ئابڵووقه‌یه!!

پێتان ده‌ڵێن:
له‌م خاکه‌دا
نه‌ په‌رله‌مان
نه‌ ئۆپیزیسیۆن
نه‌ رای میلله‌ت
نه‌ سه‌رکرده‌
نه‌ یاسا
نه‌ شه‌ره‌ف
هه‌یه

سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاسایه‌ک
به‌عس، تاران،
ئه‌نقه‌ره‌یه
بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ
هه‌ر ئه‌وه‌یه‌
رێگای قه‌ندیل
قه‌ده‌غه‌یه
خیانه‌ت
مێژووی ئێمه‌یه‌!!

قه‌ندیلی قه‌ڵای ئازادیی
قه‌لادزه‌ی قاره‌مانێتی
رانیه‌ی رابوون!

پێمان بڵێن
ئه‌وانه‌ کێ بوون
له‌ سه‌ر هێلکه‌ی خیانه‌ت که‌وتن
وه‌کو مریشکه‌ به‌کورک
چاوه‌روان بوون
قه‌ندیلی مه‌زنیش
بخه‌نه‌ ژێر پێی ئه‌تاتورک
بیکه‌ن به‌ مۆلگه‌ی گه‌له‌گورگ!

قه‌لادزه‌ی قاره‌مانێتی
رانیه‌ی رابوون!
خه‌ڵکی بنار
پێمان بڵێن
ئه‌وانه‌ کێن
هه‌ناسه‌یان بۆته‌ دۆلار
رابردوویان، داهاتوویان،
بۆته‌ دۆلار
ره‌وشت و خوو - و ئابروویان
بۆته‌ دۆلار
دۆلار کردوونیه‌ سه‌گی هار
به‌ری داون له‌ گه‌لێکی
ئه‌نفالکراوو بریندار
به‌ری داون له‌ گه‌لێکی
برسی و هه‌ژار!

قه‌ندیلی قه‌ڵای ئازادیی
قه‌لادزه‌ی قاره‌مانێتی
رانیه‌ی رابوون!
پێمان بڵێن
ئه‌وانه‌ کێن
پێتان ده‌ڵێن
تورک و عه‌جه‌م
بتانکوژن، بتانبڕن
ده‌بێ به‌ىێده‌نگی بمرن
گه‌ر کوردستان هه‌مووی
رۆچێ
نابێ ناڵه‌تان
لێده‌رچێ!

پێمان بڵێن
ئه‌و ئه‌نفالچییه‌ تازانه‌ کێن
یه‌ک به‌ یه‌کیان
ناویان بڵێن
له‌ ژێر پێی مناڵه‌کانتانا
له‌ سه‌ر به‌ردێکی پیس و ره‌ش
ناویان به‌ بزمار
هه‌ڵکه‌نن
ئێستا ئه‌وان پێده‌که‌نن
سبه‌ی ئێوه‌ پێده‌که‌نن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە