کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ شه‌هيدان و دايکی شه‌هيدانن

Thursday, 12/02/2015, 12:00














له‌ فه‌رنسا پرسياری ئه‌وەيان ليێکردم
- بۆ ئيوە هاوپەيمانی ئيران يان تورکيا يان سوريا نين؟
وەلامی من:
--[ئێمه‌ خوێن ده‌دەين و ئازادیی ده‌کڕین .. ئه‌گه‌ر سه‌رشۆڕی قبول بکه‌ين واته‌ ته‌سليم بوين ئه‌و کاته‌ش سه‌رکرده‌کانمان لێمان خۆش نابن}
-------------------------------------------------------------
- سه‌رکرده‌کانی ئيوە کێن ؟
--[سه‌رکرده‌کانی ئيمه‌ شه‌هيدان و دايکی شه‌هيدانن}
-------------------------------------------------------------
- ئێوە وەک فەرماندە مۆچەتان چەندە؟
--[ئێمە مۆچە وەرناگرین.}
-------------------------------------------------------------
- چوون بە بی مۆچە شەر دەکەن؟
--[چۆنکە ئیمە بە پارە ئازادی ناکرێن بەڵکۆ بە گیانی خۆمان ئازادی و رزگاری دەکڕین هەر کاتێک ئازادیی بە پارە کڕا ئەو ئازادییە نڕخی نامێنیت ئەو کاتە ئازادیی نرخی هەیە، کە بە گیان و خۆێن تێکۆشانی بۆ بکەیت.}
-------------------------------------------------------------
- ئایا ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتێکی تری ئه‌وروپی بانگ هێشت بکرێیت هه‌ر به‌و جلوبه‌رگه‌وە سه‌ردان ده‌که‌ی؟
--[مه‌رج نییه‌ من بم زۆر نزیکه‌ شه‌رڤانێکی تر سه‌ردان بکات، چونکه‌ لای ئێمه‌ هه‌موو شه‌رڤانێک یه‌ک په‌یامی پێیه‌، ئه‌ویش په‌یامی گه‌لێکە هه‌موو یه‌ک ئامانج کۆمان ده‌کاته‌وە.. واته‌ له‌لای ئێمه‌ به‌رزکردنه‌وەی که‌سه‌کان نییه‌، به‌ڵکو به‌رزڕاگرتنی ئازادیی و تێکۆشانه‌.}
-------------------------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە