ئازاد جوندیانى ئەم جارەكوێى بەئەرزاكەوت؟
Monday, 23/02/2009, 12:00
1417 بینراوە
دواى ئەوەى چوار ئەندامى مەكتەبى سیاسى (بالى ریفۆرم) بەرەسمى لە یەكیتى دووركەوتنەوە،وەتوانیان پەك بەكۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكیتى بهێنن!لەراگەیاندنى یەكیتى وابلاوكرایەوە كە كۆبونەوەكان سەركەوتوبوونەوچەندین بڕیارى گرنگیش دراون.
پاش كۆتایى كۆبونەوەكان (ئازاد جوندیانى) بە نامەى مۆبالیى وئینتەرنێت وپەیوەندى تەلەفۆنى بانگەوازى بلاوكردۆتەوە گوایە ئەو بە لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندن دانراوەتەوە. بەو بۆنەیەشەوە هەمان شەو چەندان كادیرى راگەیاندن وحزبى وخزم ودۆستەكانى لەسلیمانى داوەت كردوەوپێكى ئەو دانانەوەیى لەسەرشەرەفى جەلال تالەبانى هەڵداوە... كەچى هێشتا ئەندامانى مێزى كۆبونەوەكە تێر خواردنەوە نەبوبون ،لەرێگایى پەیوەندى تەلەفۆنەوە جوندیانى ئاگاداردەكرێتەوە كە ئەو هەوالە دوورە لەراستى وئەساسیى نیە!بۆیە جوندیانى راستەوخۆلەحەژمەتان مێزەكە جێدێلێ وفریایى خواحافیزیش ناكەوێ.
جوندیانى ماوەى زیاتر لە هەفتەیەكە سەرقالى تەسفیەیى حسابتى راگەیاندنە،چونكە دەیزانى لەوشوێنە دەردەكرێ ،لەبەر ئەوە ئەو دزیانەى كە كردبووى دەیویست تەسفیەیان بكات ،بەلام هەندێ لە كادیرانى ژمێریاریى نەچونە بەر داواكانى جوندیانى !لەبەر ئەوە لەرێگایى تالەبانى توانى لێپرسراوى ژمێریارى بەناوى (سابیر كاوانى) وكچێك كە خزم ودۆستى (عەزیز سەرسپیە) دەربكات وبیان گوازێتەوە!!! مامۆستا عەزیز سەرسپى لەپەیوەندیكى تەلەفۆنى بە جوندیانى وتوە،باشە كاك ئازاد بۆ تۆ تەنیا كێشەت لەگەڵ ژمێریارى ومدەقیقەكانە؟ ئەگەر تۆ دزى نەكەى وگەندەڵ نەبى بۆ ئەو هەموو ژمێریاریانە دەردەكەیى وقسەیى باشیان لەسەرناكەیت؟!لەهەمان كاتا پێیوتوە تۆ نەسرییەوبودجەى مەكتەبى راگەیاندن دەدەى بەبراكانت وەك سلفە بۆ كارى كۆمپانیاوبازرگانى!!لەبەر ئەوە ئێستا پەیوەندى سەرسپى وجوندیانى زۆر خراپەوگرفتیان هەیە.