کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌سیه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان بكه‌ له‌ قه‌ندیل به‌ خاكت بسپێرن

Monday, 31/10/2011, 12:00


سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق وه‌ك هاولاتیه‌كی به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقی ،هه‌روه‌ها وه‌ك كوردێك و سه‌ركردیه‌‌كی شۆرشگێری كوردی گه‌ر ئه‌یه‌ویت ڕیز له‌ خه‌باتی چه‌ند ساله‌ی بگیڕێت، سه‌رۆك كۆمار گه‌ر ئه‌یه‌وێت میلله‌تی كورد به‌ تێكرا بێجیاوازی حیزبی و سیاسی شانازی به‌ خه‌بات و ره‌نج و ماندوبونیه‌وه‌ بكه‌ن ،سه‌رۆك كۆمار گه‌ر ئه‌یه‌ویت دڵسۆزی و هاوخه‌می خۆی هه‌ر له‌ رابردوه‌وه‌ تا ئێسته‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌ی بسه‌لمینێت ئه‌وا پێویسته‌ ته‌نها وه‌سیه‌ت بكات بۆ گه‌له‌كه‌ی له‌ پاش كۆچی جه‌سته‌ی پێشكه‌ش به‌ چیا سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی قه‌ندیل بكرێت ،سه‌رۆك كۆمار ئه‌و كات نابێته‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه‌ ئێسته‌ هه‌موو میلله‌تی كورد هه‌زاره‌ها نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دانێن یه‌ك بلێت كوردو كوردستان و كه‌ركوكی له‌ بیر كردوووه‌ یه‌ك بلیت نه‌خێر له‌ بیری نه‌كردووه‌ به‌لام هه‌لومه‌رجی سیاسی له‌ بار نییه‌ یه‌كی دی بلێت نه‌خێر مالی كوردی رێك نییه‌ و پشتگیری ناكرێت و چه‌نده‌ها لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆری تر،ئێمه‌ ده‌لێین ته‌نها داوای ئه‌وه‌ بكات له‌ قه‌ندیل به‌خاك بسپێرێت له‌و زیاترمان ناوێت،ئه‌مه‌ش زۆر رووی لێكدانه‌وه‌ی تیدایه‌ كه‌ هه‌م سوودی بۆ كه‌سایه‌تی خۆی تیدایه‌ هه‌م له‌ ڕوووی مێژوویه‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ هه‌م بۆ میلله‌ته‌كه‌ی جیگای شانازییه‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ وه‌لامێكی دروست بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ سه‌رۆك كۆمار قه‌ت نه‌بووه‌ رۆژیك شانازی به‌ قه‌ندیل و به‌ و خه‌بات و شۆرشه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ كردبیت كه‌ كه‌سایه‌تیه شۆرشگێره‌كانی كورد له‌ قه‌ندیلی لانكه‌ی شۆرشی كوردایه‌تی ئه‌نجامیان داوه‌،سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌ویت ڕاستیه‌ك بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ئاشكرا بكات وه‌لامی هه‌موو دوژمنیك بداته‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌ دۆستی تورك نه‌ ئێران و نه‌ هیچ ده‌وله‌تێكه‌ كه‌ دژ به‌ دۆزی كوردی بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌یانه‌وێت خاكو مێژوو میلله‌تی كورد قڕ بكه‌ن ئه‌وا ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ باشترین به‌ڵگه‌و ئێمه‌ش تا ماوین شانازی ئه‌كه‌ین به‌و مێژووه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌باتی له‌ پیناودا كردوه‌ شانازی ئه‌كه‌ین به‌و ته‌مه‌نه‌ی له‌ پێناوی كوردایه‌تیدا به‌ختی كردووه‌ به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ باسمان كرد وه‌ دلنیاش به‌ سه‌رۆك كۆمار گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌یت زوو ئه‌و وه‌سه‌یه‌ته‌ پێش كۆچی خۆت نه‌خه‌یت ئه‌وا له‌ پاش كۆچت تا مێژووی كورد و كوردستان بمینیت له‌ لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر ئه‌بیت بۆ لاپه‌ره‌كانی ژیانت ئه‌كات ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌رای پینوس و مێژوونوسانی بیانی چۆنت له‌سه‌ر ئه‌نوسن چی له‌سه‌ر ئه‌رشیفی ژیانت بدركێنن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسته‌ ته‌مه‌ن و ژیانت به‌ڕه‌و كۆتا ئه‌چێت و ناتوانیت دژایه‌تی ته‌مه‌ن بكه‌یت كه‌واته‌ ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ ده‌بیته‌ باشترین چه‌پكه‌ گوڵی سیاسی و كوردایه‌تی كه‌ خۆت پێشكه‌ش به‌ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز و ئێمه‌و نه‌وه‌ی داهاتووی بكه‌یت تا تۆ به‌ ته‌نها نه‌بیته‌ موڵكی كوردستانێكی بچوك كه‌ پێی بوترێت هه‌ریمی كوردستانی عێراقی فیدراڵ به‌لكو پێویسته‌ تۆ ببیته‌ مولكی هه‌موو كوردو هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان شانازیت پێوه‌ چونكه‌ ته‌نها سه‌نگه‌رێكی هاوبه‌شی هه‌موو كوردستان و ته‌نها ماڵ و خاكێك‌ كه‌ تا ئێسته‌ بۆته‌ موڵكی كورد و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ته‌نها چیا سه‌ربه‌رزو خوراگره‌كه‌ی قه‌ندیله‌.....‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە