په‌پوله‌یه‌ک له ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
بیست و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا فڕۆکه‌یه‌ک له بیابانه‌وه ڕوی کرده ئاسمانی شارێکی پر له جوانی، شارێک تازه چاکه‌ته‌که‌ی لابرد بوو خۆی ئاماده کرد بوو تا به‌رگی به‌هار ببپۆشیت،ئه‌و ساڵه باڵنداکان زیاتر به باڵای دره‌خته‌کاندا ده‌یان جریواند گوڵه‌کان زیاتر خۆیان بۆ سه‌مای په‌پوله‌کان ده‌کرده‌وه. له هه‌موو کات زیاتر بووکه شووشه فرۆشرا،شه‌پۆلی ده‌ریاچه‌ی سیروان یاری به ماسیه‌کان ده‌کرد. له هه‌موو کات زیاتر شنروێ جاوه‌ڕێی ژوانیی ئاشقکانی شاری ده‌کرد به‌ڵام ئه‌و ئێواره‌یه ئاسمانی شار هه‌ر له سپێده‌وه په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکن ده‌وره درا بووله بیا بانه‌وه هه‌وا به‌ره‌و ئاسمانی شاری هێنابوو. فرۆکه‌یه‌ک روی کرده شار مناڵان رایان ده‌کرد بۆ به‌رزیه‌کان وایان ده‌زانی جکلێت و یاری مناڵانیان بۆ ده‌بارێنێت،سۆفیه‌کان له مزگه‌وته‌کانه‌وه ته‌ماشایان ده‌کرد وایان ده‌زانی نه‌وه‌کانی ئه‌بی واقاع هاتون تا پیر‌وز بای نهورۆزو سه‌وز بوون په‌یامی ئاشتی بده‌ن به شار، ئاخر ئه‌وان ته‌ماشای فڕۆکه‌که‌یان ده‌کرد ئاڵایه‌کی لێ درا بوورهنگی سورو سه‌وزبوو لێی نوسرا بوو ێللهێکبر بیریان چوو بوو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش وه‌ک ناخیان له نێو ئاڵاکه‌دا یه،وه‌ک گه‌رده‌لولێک له بیابانه‌وه ڕویان کرده شار‌و هه‌موو خایهڵاکانی شاریان دایه ده‌ست مه‌رگ له جێگه‌ی هه‌موو جوانیه‌کان موزهخانهیهکیان به جێ هێشت وپریان کرد له مه‌رگ،ئه‌و ڕۆژه هه‌وایان له ئاسمانی شار نه هێشت ئه‌وان به‌ر له مرۆڤ په‌پوله کانیان خنکاند،،که‌ناریه‌کانیان له خویندن خست،بولبوله‌کان بێ ده‌نگ کرد، شاریان کرد به گۆڕستان،5000مرۆڤیان خنکان ته‌نها گوناهیان ئه‌وه بوو نایان ده‌زانی به‌زمانی ئه‌وان قسه بکه‌ن . ئه‌وڕۆژه بۆیه‌که‌م جارقریشکهی فریشته‌و منداڵایان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک کرد،گریانی مندالێک بۆ شیری دایکی ده‌گه‌یشت به خودا. بیده‌نگی عومه‌ری خاوه‌ر هه‌موو فریشته‌کانی خودای بێ ده‌نگ کرد بوو وێنه گرێک وێنه‌ی کچێکی گرتبوو گولێکی له‌ده‌ست بوو هێنده له‌ده‌ستیا گوشی بووی خوێن له‌په‌نجه‌کانی ها تبوو. له ته‌نیشت ئه‌ویش ته‌رمی کورێک ڕاکشابوو ئهڵقکهی له سه‌ر دڵی دانا بوو، یه‌کێک له تهسجیلهتهکانی شاریش کاسێتێکی قورئانی به‌ده‌نگی وه‌لید برایم دانا بوو خۆشی له سه‌ر کورسیه‌که بیده‌نگ راکشا بوو هه‌موو فریشته‌کانی خوا به‌دیاریه‌وه ده‌گریان، ئه‌و رۆژه شارێک له‌نێو بێ ده‌نگیدا خنکێنرا به‌ڵام که‌سێک نه بوو به‌ده‌م قریشکه‌ی مناڵان و هاواری گه‌نج و پیره‌وه بچێت، تاپـیـره مــێـردێــکـی هــهڵــهبـجـه بــهدهم هـهنـسـکـهوعیبادهت و هاوار کردن له خوا ڕووی کــرده شــنــروێ و پــارچــه خــهڵــوزێــکــی ڕه‌شــی هــهڵــگــرت، ڕه‌ش ڕه‌ش بــوو وه‌ک کــۆشــکــی ســپـی ! ڕه‌ش ڕه‌ش بــوو وه‌ک جــامــیــعــهی ئـیـسـلامــی ڕه‌ش ڕه‌ش بــوو وه‌ک ئــهزهــهر، ڕه‌ش ڕه‌ش بــوو وه‌ک ...بـــارهگـــای نــهتــهوهو یــهکـــگــرتــوهکــان، ڕه‌ش ڕه‌ش بــــوو وه‌ک ویـــژدانــی هــه‌مــوو مــوجــتــههــیــدهکــانــی ئــیـســلام کــهلـــهو ڕۆژه‌دا بــێــدهنــگ بــوون، ڕه‌ش ڕه‌ش بـــوو وه‌ک ویــژدانـــی مــافــی مــرۆڤ، ره‌ش ڕه‌ش بـــوو وه‌ک نـــاخی هــه‌مــوو شـــۆڕش گــێــرهکـــانـــی دوێـنــێ و ئــهمــڕۆی کـــورد، کــه هـێـنـده‌ی تــر ڕۆحــی هــهڵــهبـــجــهیــان کـــوشــت.
ئــه‌و پـیـره مــێــرده هــه‌ر بــه‌و پــارچـــه خــهڵـــوزه بـــه زمـــانی کــــوردی لــــهســـهر تـــاشــــــه بـــهردێــکی شــنــروێ نـــوسـیی
هــــاوارێــــکـهو کـــام دڵ هـــه‌یـــه نــه‌ی تـــاســـێـنـێـت
ئــــازارێــــکـــهو کـــام مـێــشــک هــهیــهو نــه‌ی پـژێــنــێـت
لـــه‌م ڕۆ بـــهدواوا هـــه‌مـــوو 16/3 یـــه‌ک کـــوردســتــان خــهمــبــاره
پــــــرســــــهی هــــــــهڵـــهبــجـــه دهگـــێـــڕێــت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست