ڕاستى نێو زیندانەكانى دەسەڵاتى پارتى - بەشى چوارەم
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
چەند وەڵامێك
چەند جارێك ڕێكخراوەكان ڕاپۆرتیان لەسەر ڕەوشى مافى مرۆڤ بەگشتى و بارودۆخى زیندانیانى كوردستان دەركردوەو بەتایبەتى ڕێكخرواى لێبوردنى نێودەوڵەتى بەڵام بەلای حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەم ڕاپۆرتانە دوورن لەڕاستى و هیچ بنەمایەكیان نیە.بۆنمونە ڕێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ڕاپۆرتێكى تایبەتى لەسەر ڕەوشى مافى مرۆڤ لە هەرێمى كوردستان بۆساڵى (2008) بەناوى ((هیواوترس)) بڵاوكردەوە،لەبەرامبەردا وەزارەتى ((مافى مرۆڤ)) ى حكومەتى هەرێم لەبەیانامەیەكدا وەڵامى ناوەڕۆكى ئەم ڕاپۆرتەى داوەتەوە ولەبەشێكى وەڵام دانەوەكەدا هاتبوو ((كەهیچ زیندانیەكى سیاسى لە بەندیخانەكاندانین و زیندانى نهێنى ئێستالەكوردستان بوونى نیە)). وەزارەتى مافى مرۆڤ و لایەنە پەیوەندى دارەكان بەمافى مرۆڤ خۆیان كردووە بەپارێزەرى ئاسایش و دەزگا جاسوسى و حزبیەكان. لەجیاتى ئەوەى دیفاع لە مافى مرۆڤ بكەن دیفاع لەدەزگائەمنیەكان دەكەن لە جیاتى ئەوەى وەڵامى ڕاپۆرتەكەى ((رێكخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى)) بداتەوە دەبوایە ڕاپۆرتێك لەسەردەزگائەمنیەكان بداتە حكومەت و لایەنى پەیوەندى دار،چونكە ئەگەر دەزگاى ئاسایش وەڵامى بدابایەوە ئەوە دەمان گوت ئەوە چەواشەكاریەكانى خۆى پینە دەكات بەڵام بۆئەم وەزارەتە نەدەبوو چونكە دەبێتە مۆرێك بەنیوچەوانیوە دیفاع كردن لە دەزگاى جەلاد و پیاوكوژەكان خۆى لە خۆیدا تاوانە نەخاسمە وەزارەتێك بچێ دیفاعیشیان لێبكات،ئێمەى زیندانى زۆرمان حەز دەكرد رۆژێك ((وەزارەتى مافى مرۆڤ)) بەهات بوایە گوێ لە قسەكانى ئەو زیندانیانە ڕاگرتبایە ئینجا با وەڵامى ئەو ڕێكخراوانەى بدابایەوە بەڵام ڕۆژێك نەهاتن بۆناوئێمە چ لە ((ئاسایشى گشتى)) بێت یان ((ئاسایشى هە ولێر)) یان زیندانى ((ئاكرێ)) یان ((شەقڵاوە)) كەئەو زیندانیانە بەڕەسمى لە قەڵەم دەدەن سەرەڕاى ئەمەش كەس و كارمان چووبوون بۆ ((وەزارەتى بەناو مافى مرۆڤ)) بۆ سۆراغى گیراوەكانیان پێیان گوتبوون بڕۆنە دەرەوە ئەوانە ((تیرۆرستن)) ئەو وەزارەتە بانگڕاوەندى ((ئاسایشى گشتى و پارستنە)) یان دیفاع لە ڕەوشى مافى مرۆڤ دەكات لە هەرێمى كوردستان؟ (وەزارەتى مافى مرۆڤ) دەڵێت ((زیندانى نهێنى بوونى نیە))
ناحەقى ناگرم چونكە دیارە ئەم وەزارەتە بە شێكە لەدەزگائەمنیەكان ئەگەر نا ئەم جۆرە قسانە ناكات حەزدەكەن بزانن چەند زیندانى نهێنى هەیە من كە خۆم یەكێك بووم لەو كەسانە ماوەیەكى زۆرلەزیندانى نهێنى دابووم وەچەند جار زیندانى نهێنیان پێكردم ئەو چوار زیندانیەیى خوارەوە زۆربەى زیندانیەكان بینیویانە ئینجا نازانم چەندى تریش هەیەو ئێمە نەمان دیوەو پێ ى نازانین :
یەكەم : زیندانى رێكخستن تە نیشت لقى دووى پارتى. دووەم : خانووەكانى تەنیشت ئاسایشى گشتى.
سێیەم : زیندانە نهێنى ناو وەزارەتى ناوەخۆ. چوارەم : زیندانى ڕێكخستنى مەسیف .
خوێنەرانى بە ویژدان بەسەدان زیندانیان لە ئاسایشى هەولێر گواستۆتەوە بۆ زیندانى نهێنى ناولقى دوو تاوەكو لەوێ إعترافیان لێ وەرگرن.ئەوەى باوەڕیش ناكات باخۆى بچێ لەو كەسانە بپرسێ كەبەهۆى شەڕى ناوەخۆوە گیرابون یان لەو كەسانە بپرسێ كەلە بەندینخانەى مەحەتە گیراون لەسەر گومانى تیرۆر.ساڵى (2009) یەكێكمان لەگەڵ گیرابوو كەپێشمەرگەى پارتى بوو لە لقى دوو دەوامى دەكرد باسى ئەو زیندانیەیى بۆ ئێمە دەكردوو دەیگوت تائێستاش ماوە باسى دەكرد كەچۆن ئازارى ئەو بەندیانە دەدەن لە ژێر زەمینى خانوەكاندا.نیوەى زیندانیەكانى هەولێر خانوەكانى تەنیشت ئاسایشى گشتیان بینیوەو ئەشكەنجەو ئازار دراون تیایدا.ئەى ئەو تەقینەوەى بەرامبەر وەزارەتى ناوخۆ ڕویدا هەمووتان لەیادتانە لەگەل تە قینەوەكە زیندانیەك هەڵاتبوو (ناوى ئەو زیندانیە هەڵاتووەم لایە) مە گەر ئەمە بەڵگە نیە لەسەر هەبونى زیندانى نهێنى ناو وەزارەتى ناوەخۆ.
لەوەڵامێكى تردا دەڵێن : (زیندانى سیاسى لە كوردستان بوونى نیە)!! مەگەر ئەو هەموو خە ڵكە گیراوە لەسەر چى گیراوە؟ بۆخۆتان لەسەردەمى ((حزبى بەعسدا)) دەگیران سیاسى بوون یان ....ئێستا كۆمكارتان هەیە بەناوى كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان بەڵام بۆ ئەو خەڵكەى ئیستادەگیرێ لەسەر ئایدۆلۆژیا و بیروڕاى جیاواز سیاسى نیە مەگەر ئێوە چیتان كەمتر كردووە لەبەعسى ئەوەى بەعسى دەیكردئیستا ئیوەش دەیكەن جاران ((حزبى بەعس)) كەسێكى بگرتبا لەسەر ڕاى سیاسى ئەوە ئەم كەسەى ئیعدام دەكرد و كەسو كارەكەشى زۆر ئەزیەت دەدا بەڵام ئێوە زۆر خراپترلەوان دەكەن جاران بەعس خانووەكەى دەڕوخاند بەڵام ئیستا ئێوە دەستى بەسەر دادەگرن یان دەیدەن بە جاش ئەیلولێك .هەرئێوە نەبوون شەش زیندانیتان فڕێَدایە ناو ئاوى ((قەند یل)) لەبەر ئەوەى ((ئیعترافیان))نەدەكرد لە((ئاسایشى هەولێر)) لەسەر شتێك كەنەك نەیان كردبوو بەڵكو بیریشیان لێ نەكردبۆوە (ناوى ئەم شەش نە فەرم لەلایە) كە دوواتر گوتتان شەش كرێكار خنكاون لەئاوى قەندیل. باسى چیتان بۆبكەم باسى ئەو ئافرە تە تەمەن(55) ساڵیەتان بۆبكەم كەلەسەر كوڕەكەى گیرا بوو سوتاندیان و ئاگریان لەجەستەى دایكێك بەردا كە چاوەڕێ بوو كوڕەكەى بەرببێ كەچى لەزیندانى نهێنى ((ڕێكخستنى مەسیف)) دوواى ئیهانە كردنێكى زۆر ئەمیشتانە كردە قوربانى حەزەكانتان،مە گەر ئێوە دەهۆلى (مافى ئافرت لێنادەن) بۆ ئەو ئافرەتەتان سوتاند.تەنهالەبەر ئەوەى دایكى كەسێك بو كەبەلاى ئێوە تاوانبارێك بوو؟
لەوەڵامێكى تردا دەڵێن ((ئازارو ئەشكەنجە لە زیندانەكان نەماوە)) ڕووى درۆزن ڕەشبێت ئەگەر ئەو قسەوابێت باشە رۆژێك وەزارەتى مافى مرۆڤ هات بۆ ناوزیندانییەكان بپرسێ لەحاڵ و ئەحواڵى زیندانییەكان تابزانێ ئازارو ئەشكەنجە دراوان یان نا مەگەر كەسێك هەبێت لە دەزگایەكى ئەمنى سەر بەپارتى بگێرێ و لێدان و كوتانى بۆ نە كرێ ؟ كامە ئەشكەنجە ماوە ئێمەى زیندانى نەیبینین ،لێدان بەقایش و سۆندە و لێدانى كارەبا و هە ڵواسین بۆماوەیەكى زۆر بەئاسمانەوە بەپێچەوانەو پەلەمێز پێكردن لەبن كورسى ئاسن و بەسەدان ئازارو ئەشكەنجەدان كە شەرم دەكەم باسى كەم.بەرپرسانى حكومەتیش دەڵێن ئەشكەنجەدان نەماوە!!! گیراوى واهەیە لەزیندان هێندە ئازاردراوە جەستەى هەستى تێدا نەماوە تائازار بچێژێ.ئێمەى بەندى دەرمان نەما پێمان تاقى نەكەنەوە تائەنجامەكەى بزانن....گیراوى وامان هەیە تائێستا حوكم نەدراوە (5-10) ساڵە لەزیندانى نهێنى بووە هەیە (6) ساڵەلەئیفرادى بووە بۆ دادگاییان ناكەن؟؟؟ (مسعود بارزانى) لەناو پەرلەمانى كوردستان گووتى ئێمە (زیندانى سیاسى) مان نییە و كەس لەسەر بابەتى سیاسیى ناگرین.باشە جەناب ئێوە نیوەى گەنجى ئەم هەولێرەتان گرت تەنهالەبەر بیروڕاى جیاواز و تەنهالەبەر ئەوەى پارتى نەبون،لەسەدا نەوەدوو پێنجى زیندانیەكان هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نەبو بەڵام ئێوە بەرتان نەدان و دادگایشتان نەكردن هەریەكەو چەند ساڵێكتان لەژوركردن.باشە ئەوانەى ئێستا لەزیندانى مەحەتەن بۆسیاسى نین چونكە پێش یاساى تیرۆر حوكم دراون یان ئەمان ئەو كاتە گیراون یاساى تیرۆر لەگۆرێ نەبووە و كەسیان بەم یاسایە حوكم نەدراون چونكە یاساى ساڵى 2006دەرچوە،بڵێم چى ئەوانە ئەوەندە بێگان دەربارەى یاسا تەنانەت ئاگایان لەڕۆژى دەرچونى ئەم یاسایەش نیە.
*من وەكو زیندانیەك پێم وایە ئەو پێنج كەسەى لەچەند ڕۆژى ڕابردو لەسلێمان كوژران كە گوایا تیرۆرست بون.ئەوان بەندكراوبونەو عەرەب بونە.ئەوەى كردویانە سیناریۆیەك بوە تاوەكو ئەو خەڵكە بترسێنن.چونكە من بەڵگەم لایە كەزۆر لە بەندیەكان دیار نامێنن،من ئێست ناوى زیاتر لەبیست بەندكراوم لایە كەپارتى بزرى كردون و بێسەرو شوێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست