کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چه‌كوشی كوردستانپۆست به‌ هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسه‌ چاكه‌كانیش ده‌دا

Saturday, 04/04/2009, 12:00

1227 بینراوە


له‌و فه‌تره‌یه‌ زیاتر گه‌رم و گوڕی و كاریگه‌ری میدیای ئازاد له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ ده‌بینم، هه‌ردوولاش (ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌) به‌ ئاراسته‌یه‌كی ته‌ریب ده‌ڕۆن و تێكڕا فشارێكی گرنگیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی دروست كردووه‌، ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی دووه‌مه‌ (نه‌ك چواره‌م)، بۆ ئه‌وه‌ی چاكتر و وردتر ئامانجه‌كانیان بپێكن، هه‌وڵده‌ده‌م زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌م به‌ لێدوان هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ل سه‌رنوسه‌رێك له‌باره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی میدیای كوردستانی و (كوردستانپۆست) به‌تایبه‌تی ده‌یگێڕێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان هه‌مووی ئیجابی بێت، هانی راست و چاكه‌ بده‌ن و دژی خراپه‌و تێكده‌رانیش بن، له‌گه‌ڵا ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ی كوردستانپۆست و په‌یدابوونی شه‌عبیه‌تێكی زۆری له‌ كوردستان، به‌ڵام جاریش وایه‌ هه‌ندێ‌ گوتار خزمه‌تی پێچه‌وانه‌و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كا، ره‌نگه‌ وه‌ڵامی ئیداره‌ی كوردستانپۆست ئه‌وه‌ بێ‌ كه ئه‌وان به‌رپرس نین له‌ راوبۆچونی خه‌ڵك، به‌ڵام سه‌كۆی كوردستانپۆست زۆر فراوان بووه‌ خه‌ریكه‌ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كا، ناكرێ‌ ئاوا به‌ ساده‌یی وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ بدرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵچیه‌كانیش ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی میسداقیه‌تی (كوردستانپۆست) و رۆژنامه‌ ئازاده‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستانیش، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌و ئازادیه‌ بێ‌ وردبونه‌وه‌یه‌ ناوی چاكه‌كانیش تیایدا بزڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی مانایه‌كی پۆلین كردن له‌نێوانیان نه‌مێنێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێدوانێكمان له‌ مه‌سعود عه‌بدولخالق- سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ستانده‌ر وه‌رگرت، كه‌ ناوی ئه‌و یه‌كه‌م ناوی 26 رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ هاتبوو له‌ به‌یانه‌ پۆله‌ بوێریه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌و روكاره‌ی میدیای ئازاد، له‌ ئه‌ڵقه‌كانی داهاتووش له‌ سه‌رنوسه‌ره‌كانی تر وه‌رده‌گرێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ بوو:
هیچ گومانی تێدانیه‌ میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆری كردووه‌، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسان لێیان بترسن، جێگه‌ی داخه‌ ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی به‌و كاره‌ هه‌ڵبسایه‌، به‌ڵام وا رۆژنامه‌وانی پێ‌ هه‌ڵساوه‌، رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاو زیاتر ده‌نێت و تازه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌و 26 رۆژنامه‌نووسه‌ بوو له‌ هه‌ولێر. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاریگه‌رییه‌ چاكه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بمێنێت واچاكه‌ ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه‌ نه‌سوتێنن، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌نێو به‌رپرسان باش و خراپ و خراپتر و زۆر خراپتر هه‌یه‌، ناكرێ‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ یه‌ك ته‌رازوو بپێورێ‌، به‌شی هه‌ره‌زۆری خراپن و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ره‌زای هه‌موو به‌رپرسێك گران بێت له‌لایه‌ن میلله‌ت، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كوردستان كه‌ سه‌یاره‌ی مۆنیكاش ده‌بینی رقی لێ‌ هه‌ڵده‌ستێ‌، به‌ڵام مانای وانیه‌ هه‌موو به‌رپرسه‌كان خراپ بن، به‌شێكی به‌رچاو له‌وان پاك و چاكسازهه‌یه‌. له‌و ماوه‌یه‌ بینیم ناوی د.زریان و پشتیوان سادقیش وه‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كه‌وتبوون، ئه‌وانه‌ له‌لای خه‌ڵكی به‌ لایه‌نگری هه‌ژاران حسابن، هه‌روه‌ها قادر عه‌زیز و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین.. له‌ راستیدا تێكه‌ڵكردنی چاك و خراپ یانی هه‌تا تێكه‌ڵكردنی خراپ و خراپتر) له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌كادیمی پێی ده‌وترێ‌ (تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كان-خلگ الاوراق) له‌كاتێكدا لێك جیاكردنه‌وه‌ی مانای زانستی (راگه‌یاندنی ئامانجدار-اعلام الهادف) ده‌به‌خشێ‌. ئه‌و تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كانه‌ له‌ قازانجی هه‌ره‌ خراپه‌كانه‌.. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگادار بین به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵچی و ئه‌و تاوانبارانه‌ی سامانی میلله‌تی كوردیان خواردوه‌ یان له‌كه‌ی نیشتمانی و ئه‌خلاقیان له‌سه‌ره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیاری سوڕدراو (معلومات تچلیلیه‌) بۆ كوردستانپۆست و هه‌ندێ‌ سایت و میدیای تر بنێرن.. له‌سه‌ر كه‌سانی چاكتر.. بۆ ئه‌وه‌ی میسداقیه‌تی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ لاواز بكه‌ن و پۆلینی ده‌ستنیشان كردنی چاك و خراپ نه‌مێنێت، كه‌ پرۆسه‌یه‌كه‌ ئه‌مپێری میلله‌تی زیندوو و نیشان ده‌دا، واچاكه‌ هه‌ر وتارێك هات یه‌كسه‌ر بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ‌ بزانرێ‌ چه‌نده‌ راسته‌؟ له‌كوێ‌ هاتووه‌؟ مه‌به‌ستی چیه‌؟ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی راگه‌یاندنی ئامانجدار و ئاسایشی راگه‌یاندن.. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ یارمه‌تییه‌كی مه‌زن بۆ ئێمه‌ش له‌نێو كوردستان كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌خت و دژوار دژ به‌ئێمه‌ ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات، ده‌یانه‌وێ‌ ئێمه‌ تومه‌تبار بكه‌ن به‌ قه‌ڵه‌می سه‌ربه‌ نوری مالیكی و میت و سیاو ئیتلاعات.. كه‌ هه‌رگیز پیشه‌ی ئێمه‌ نه‌بووه‌ ئی خۆیان بووه‌.


کوردستانپۆست: دیاره‌ به‌رێزتان ئازادن چۆن کوردستانپۆست هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌لام هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ک له‌ نێو سیسته‌می مافیایی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ جێگه‌ی خۆی بگرێت ، هیچ پیویست به‌ هه‌لسه‌نگاندنیکی ئه‌وها جیا له‌ سیسته‌مه‌که‌وه‌ی بۆ ناکرێت دیاره‌ ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت نامه‌تقی ده‌بێت‌ . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نێویان هاتووه‌ له‌ نووسینه‌که‌تان به‌ پیاوی باش ناویان هاتووه‌!، با له‌ بڕی مانه‌وه‌ و خۆ هه‌ڵخستن به‌ که‌سێتی پۆزه‌تیڤ ، ئه‌وانیش له‌ گه‌ڵ شه‌قام ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ نێگه‌تیڤه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای ره‌تبکه‌نه‌وه‌ وه‌ک ئیعترازێک بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تییه ده‌ستله‌کار بکێشنه‌وه‌ ‌ و پییان بڵێن ئێمه‌ نامانه‌ویت له‌ گه‌ل ئێوه‌ی دز و چه‌ته‌و مافیا کار بکه‌ین.. پشتیوان سادق که‌ ئه‌گه‌ر واده‌بنێین وه‌ک تۆ ده‌بێژی پیاویکی باشه‌ و ناوی هاتووه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌نده‌ڵان و ئێمه‌ش کاغه‌زه‌کانمان تێکه‌ل به‌ یه‌کتری کردووه‌ ، ئێ خۆ ده‌کرێت ئه‌و پشتیوانه‌ هه‌ر ئێستا ئیستقاله‌ بدات له‌ نێو پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی که‌ جگه‌ له‌ ئاشبه‌تاڵ و دزی و تیرۆر و جاشایه‌تی و 31ی ئاب خۆی رزگار بکات و میژووی خۆی پاک بکاته‌وه‌ ، که‌ ئه‌وه‌ ناکه‌ن دیاره‌ ئه‌و سیسته‌مه‌یان قه‌بووڵه‌ ، که‌ قه‌بوڵیشیان بێت ، به‌شی خۆیان تاوان به‌ ته‌وێڵیانه‌وه‌ ده‌بێت و بۆ رۆژی دادگایی ئه‌و سیسته‌مه‌ سزایی گه‌لیان وه‌به‌رده‌که‌وێت.
بۆ دکتۆر زریانیش دیاره‌ ده‌کرێت بۆ ئه‌ویش هه‌مان لۆژیک ببێ به‌ وه‌ڵام.
بۆیه‌ به‌رێز ئه‌میره‌ ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست هه‌موو سیسته‌مه‌که‌ ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌ ، خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ کوردستانپۆست به‌ زمانحاڵی بوێری خۆیان هه‌ژماری ده‌که‌ن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)