کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چیتر نامانه‌وێت به‌شاراوه‌یی بژین!!

Tuesday, 17/02/2009, 12:00


وێنه‌گرتنی : سامی عبدوڵایی ‌
ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 14.2.2009 بۆجاری دووه‌م ڕیکخراوی مافی مرۆڤی فه‌ڕه‌نسا به‌ هاوکاری ڕیکخراوی مێرس وکۆمیته‌ی بێ کاغه‌زه‌کان،وه‌ک پشتیوانیه‌ک بۆ هه‌وڵ وماندووبونی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران ڕیپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک دژ به‌سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ناوه‌ڕاستی شاری لیللی باکوری فه‌ڕه‌نسا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، به‌شداربووانی ئه‌م جاره‌ژماره‌یه‌کی زۆرتری خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسی له‌خۆی گرتبوووه‌شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌ گه‌وره‌ترووبه‌رفراوان تر بوو له‌جاری پێشوو به‌وه‌ی که‌ ته‌واوی پانتایی شه‌قامه‌کانی شاری گرتبۆوه‌و هیچ سانسۆرێکی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو،ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵک سۆڵیدارێتیی ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌یان ده‌کردوووزۆربه‌ی به‌شداربوانیش مامۆستای زانکۆکان بوون، ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌ تاکید له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ ئه‌کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران،وه‌ هه‌زاره‌هابڵاوکراوه‌له‌کاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌دا دابه‌ش ئه‌کرابه‌سه‌رخه‌ڵکه‌که‌داکه‌سیاسه‌تی خراپی وڵاتانی ئه‌وروپیی وحکومه‌تی فه‌ڕه‌نسی ده‌رهه‌ق به‌په‌نابه‌ران تێیداڕوونکرابۆوه‌، هاوکات له‌ کۆتایی ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌دا له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گفتوگۆوبیروڕاگۆڕینه‌وه‌دابڕیاردراکه‌ ئه‌م شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌به‌رده‌وام بێت وله‌هه‌ر مانگێک ڕۆژێک دیاری کرابۆدرێژه‌دان به‌وچالاکیه..
شایه‌نی باسه‌ نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وه‌ک به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنێک که‌ پێشتر به‌فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانیان دابوو ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووله‌ئاماده‌کاری ئه‌م ڕێپێوانه‌دا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە