كوردستانپۆست، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی، که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش ئاماده‌ن نووسه‌ره‌کانیان دووربخه‌نه‌وه و بیانکڕن
Sunday, 05/06/2011, 12:00
هاوڕێکانم له کوردستانپۆست . .
خوێنه‌ره ئازیزه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره
سڵاوتان لێبێت. ....
ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم کاتێک ده‌سه‌ڵات زانی کوردستانپۆست ئه‌و مێدیا هه‌رزان فرۆشه نییه ڕام بکرێت، ئیتر که‌وته دژایه‌تیکردنی، سه‌ره‌تا به دروستکردنی هه‌ندێ فایل، پاشان هێرشکردنه سه‌ر نووسه‌ره‌کانیان و هه‌ڵبه‌ستنی تاوان و خیانه‌ت، ته‌نانه‌ت ده‌ستبردن بۆ ناو هزریی نووسه‌ره‌کانیی و هه‌وڵدان له‌ڕێگه‌ی لومپه‌کانییه‌وه، به تۆمه‌تیی ئه‌خلاقیی جۆر به جۆر، به کردنیان به به‌عسیی و میت و ئیتیلاعات، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی و نووسه‌ره‌کانی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیی له به‌ها پیرۆزه‌کان ڕووتبکه‌نه‌وه.
له‌ده‌یان ماڵپه‌ڕو گۆڤار‌و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزۆنه‌وه هێرش دوای هێرش ده‌کرایه سه‌ر که‌س و نووسه‌ره‌کانی ئه‌م سایته، لێ به‌ڵێ ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی له‌ئاستی خۆڕاگریی که‌سه‌کانی که به‌ماندوو بوون و شه‌ونخونی بڕیاریان دابوو کۆڵنه‌دان بکه‌نه ئامانج و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، پاشان له‌ڕێگه‌ی پاره و چه‌ند که‌سێکی سووکه‌وه توانرا دزه بکه‌نه ناو سێرڤه‌ری کوردستانپۆست و هاکی بکه‌ن، به‌ڵام جارێکی تر کوردستانپۆست به گوڕێکی تره‌وه خۆی جۆش دایه‌وه ، له ڕێگه‌ی حیزبی دیمکراته‌وه ده‌رگای دادگایان له‌کوردستانپۆست گرت، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه بوو، که حیزبی دیموکرات کردی، ده‌بوو ئه‌م حیزبه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووایه، که هاوڕێ و هاوخه‌باته‌کانیان که تیرۆر ده‌کران و سه‌ریان له ته‌لیس ده‌نان، بۆ کۆماری ئیسلامیان ده‌برده‌وه بهێنایه‌ته سه‌ر زمان و دادگایان لێ بگرتنایه، که‌چی ئه‌م حیزبه ئه‌ڵقه له گوێیه، پێچه‌وانه‌کایان کرد و سه‌نگه‌ریان له که‌سانێک گرت که له‌خه‌می ئه‌وانیشدا خه‌باتیان ده‌کردوه یه‌که‌مین جار ڕیسوای هێنانی پاسداری ئێرانی ڕاگه‌یان بۆسه‌ر حیزبی دیموکرات له شاری کۆیه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردیی نه‌وه‌ستاو له‌ناو کوردستانپۆستدا چه‌ند که‌سێکی نه‌فسنزمی دۆزییه‌وه، که شه‌یدای ده‌سه‌ڵات و ناو و دراو بوون، کردیانن به سیخوور به سه‌ر هاوڕێکانیانه‌وه، چوونه‌وه له ناو خه‌ڵکدا ده‌رکه‌وتن، مه‌رگی خۆیان ڕاگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات ده‌یگوت کوردستانپۆست سێبه‌ری مێدیای گۆرانه، بۆ ئه‌وان هه‌ڵده‌سوڕێت. تاڵه‌بانی یه‌کێک له داواکانی له نه‌وشیروان مسته‌فا داخستنی کوردستانپۆست بوو، لێ به‌ڵێ هاوریکانم پێکه‌نینیان ده‌هات و ده‌تریقانه‌وه به‌و قسه‌یه‌ی تاڵه‌بانی، کاتێکیش ئاغایه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌سعوددا داده‌نیشێ ده‌ڵێ: واز له‌و ڕۆژنامه ئه‌هلییانه بهێنه، هه‌وڵ بده‌ن کوردستانپۆست دابخه‌ن، مه‌سعود ده‌ڵێ: کوردستانپۆست چییه؟ ئه‌م پیاوه درۆکردن که‌ره‌سته‌ی خاوێتی، وه‌ک چۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا پرسی: تێلیا کۆم و کۆڕه‌ک چییه؟ ئه‌ی که کوردستانپۆست ناناسی چۆن؟ چۆن سه‌رده‌شتتان تیرۆرکرد و ناوی لیستێکی نووسه‌رانی کوردستانپۆستان دانابوو بۆ تیرۆرکردن؟
له باسه‌که‌م دوور ناکه‌ومه‌وه، به‌ڵام ده‌توانم ناوی ده‌یان قه‌ڵه‌مفرۆش بهێنم، که به‌کوردستانپۆست گه‌وره‌بوون و لێره‌وه خۆیان به‌ده‌سه‌ڵات فرۆشتوه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵات چه‌نده حسابی جیدی بۆ کوردستانپۆست ده‌کات، پاشانیش هه‌ندێ که‌س وایانده‌زانی، ئه‌گه‌ر وازیان له کوردستانپۆست هێناو بۆ خۆیان ماڵپه‌ڕێکیان کرده‌وه ده‌بنه خاوه‌نی هه‌مان سه‌نگ و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتیش لێیان ده‌کڕێته‌وه. سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه زۆر هه‌ن خاوه‌نی ماڵپه‌ڕن، که‌چی کامه ماڵپه‌ڕ ده‌که‌یته‌وه نووسینێکی ئه‌و کاکه‌یه‌ی تێدایه. پێتان وا نییه ئه‌مه پرسیار دروست بکات لای خۆی و له‌لای خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌کانیش؟
ئیستا ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنیش، ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌ندێک له نووسه‌ران، تا له کوردستانپۆست دوور بکه‌ونه‌وه، چونکه ده‌زانن کوردستانپۆست ئه‌و که‌سایه‌تییه نییه ده‌سته‌مۆ بێت.
که‌س ناتوانێ حاشا له‌و ڕاستییه بکات به ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه، که کوردستانپۆست ماڵپه‌ڕی خه‌ڵکه و له‌خه‌می ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌یدایه. هه‌رچی هه‌ستیی گه‌ڕانه‌وه هه‌یه، هه‌رچی مانای ترس بێت له کوردستانپۆستا نییه، نه‌ک هه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت جارێک که‌سێک له هاوڕێیه‌کی کوردستانپۆستی پرسی بوو: ئه‌رێ ئێوه له خۆتان ناترسن؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی دابووه‌وه: (ئێمه کاتمان نییه بیر له ترس بکه‌ینه‌وه) ئه‌مه جوانترین وه‌ڵام بوو ئیستا ئه‌و که‌سه، که خاوه‌نی ئه‌و پرسیاره بوو باشترین هاوڕێی کوردستانپۆسته و به‌رده‌وام خه‌ریکی کارکردنه بۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست