له ئه‌سته‌مبوڵ بمره تاڵه‌بانی
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
2027 بینراوە
ئه‌گه‌ر هاوڵاتی 13 ملێۆن غه‌رامه بکرێ، ئه‌ی تاڵه‌بانی ده‌بێت به چی سزا بدرێت؟ده‌یان دانمارکی ده‌ناسم ئاماده‌نین بۆ پشووی ساڵانه‌ی خۆیان سه‌ردانی تورکیا بکه‌ن، ئه‌وانه ئه‌وه‌نده خاوه‌ن شه‌هامه‌ت و مرۆڤدۆستن، ده‌ڵێن: ئه‌وپاره‌یه‌ی ئێمه سه‌رفی ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی تورکیا چه‌کی پێده‌کڕێ و کوردی پێده‌کوژێ.
ماوه‌یه‌ک لمه‌و به‌ر دکتۆر که‌مال میراوده‌لی هۆنراوه‌یه‌کی درێژی بۆ تاڵه‌بانی نووسی به ناو نیشانی (
ئاوا مه‌مره تاڵه‌بانی)
ئه‌مڕۆ له کاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌مدا، تاڵه‌بانی دیسان له ئه‌سته‌مبوڵه، ده‌ستی کردۆته‌وه به قسه و درکاندنی نهێنییه خیانه‌کارییه‌کانی به‌رامبه‌ر به کورد، به‌و سوکییه و به‌و سازشکردنه سیاسییانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و تورکومان و عه‌ربی سوننه و شیعه و .... ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی خۆی سووکتر کرد.
له‌به‌رامبه‌ریشا وه‌ک دیکتاتۆرێکی که‌م وێنه‌ی نه‌خۆش و په‌ککه‌وته به‌سه‌ر حزبه‌که‌یدا و دڵڕه‌ق و ده‌ست خوێناوی به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕازی له‌ناوخۆی یه‌کیه‌تیی، هه‌رچی میتودێکه به‌کاری ده‌هێنێ.
من به پێچه‌وانه‌ی که‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێم ئاوا بمره به‌م زه‌لیلیه و له ئه‌ستمبول وه‌ک خۆت پێشنیارت کردووه، له‌وێ بیره‌وه‌ریرکانت ده‌نووسیه‌وه، به‌ڵام تکایه هه‌رجه‌نده تۆ له ژیاندا ڕاستگۆ نه‌بوویت، ئه‌مجاره‌یان به ڕاستگۆییه‌وه بیره‌وه‌ریه‌کانت بنووسه‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و بڕوایه‌دا نیم ته‌مه‌ن مه‌ودات بدات، فریای ئه‌وه بکه‌ویت و هه‌موویان بنووسیته‌وه، به‌تایبه‌تیی لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی ژیانی خۆت و سیاسه‌ته ڤه‌وت و هه‌ڵه و خیانه‌کانت، ڕه‌نگه بۆ لایه‌نه پۆسه‌تیڤ و باشه‌کان فریا بکه‌ویت، ته‌واوی بکه‌ی، چونکه نیته و به سپێتی ده‌یخه‌یته به‌رده‌ستمان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه چه‌ند سه‌ردێڕت بیر ده‌خه‌مه‌وه، تا ئه‌وانه‌یش باس بکه‌یت:
1/ شه‌هید کردنی مه‌حه‌مه‌د حه‌لاق
2/ عه‌لی بۆسکانی
3/ ئه‌بو به‌کر عه‌لی
4/ مامۆستا ئه‌مینی جوتیاران
5/ به‌رگری کردنت له نزار خه‌زره‌جی
6/ به‌رگری کردنت له سوڵتان هاشم
7/ ڕاوێژکاره ئه‌نفالچیه‌که‌ت وه‌فیق سامه‌ڕایی
8/ فڕکه‌وانی یه‌که‌م تارق ڕه‌مه‌زان
9/ فڕۆکه‌وانی دووه‌م
10/ دکتۆر وائلی بکوژی سه‌دان برینداری ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکوک
11/ ئازاد کردنی بکوژه‌کانی به‌ره‌ی تورکومانی که ته‌گه‌یان له خۆپێشانده‌رانی که‌رکوک کرد.
دواتریش با دۆست و لایه‌نگره‌کانت، ئه‌وانیش هه‌ندێکت بیر بخه‌نه‌وه
من لام سه‌یره تا ئێساتێس خه‌ڵکانێک هه‌ن خۆیان به ناڕازیی له‌م بارودۆخه‌ی کوردستان نیشان ده‌ده‌ن، که‌چی کاتێک ناوی تۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن به‌رێز تاڵه‌بانی..
کامه ڕێز، که تۆ هه‌موو ڕۆژێک هه‌زار بێڕێزی به تاک به تاکی کورد ده‌که‌ی، به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م نه‌یاران و داگیر که‌رانی کوردستندا؟
دوا ووته‌م ئه‌گه‌ر هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاشکرا کردنی ئه‌و چه‌ند سه‌د ملێۆن دۆلاره غه‌رامه بکرێ ده‌بێ جه‌نابی ناموباره‌کتان له‌سه‌ر سوکایه‌تیی به نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که داوای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی بکات و تۆ ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تیی و خیانه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر بکه‌یت ، ده‌بێ ئه‌گه‌ر درایت به دادگای گه‌ل به چی سزا بدرێیت؟
http://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=35447&LinkIDhttp://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=35295&LinkID=125