سیناریۆکانی دەسەڵات زەنگێکی مەترسیدار
Monday, 28/02/2011, 12:00
دەسەڵاتە پۆلیسیە سەرکوتکەرەکان یەکێك لەوئالیەتانەی بۆ ئیدامەدان بەدەسەڵات بەکاری دەهێنن پیلانە مەترسیدارەکانیانە بۆ چەواشەکردنی خەڵکی ونیشاندانی دەسەڵات بەپارێزەری ئاسایشی ووڵات جا بەدروست کردنی هەڕەشەی وەهمی دەرەکی بێت یان بەتۆمەت دروست کردن بێت بۆ نەیارانی ولەناوبردنیان.دەزگای بەدناوی زانیاری وپاراستن دەستێکی باڵا دەگێڕن بۆ داڕشتنی ئەوسیناریۆیانە،چەندین نموونەی زیندووی کۆن ونوێمان هەیە بەڵگەی سەلمێنەری ئەوڕاستیەن،شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان یەکێکەلەو سیناریۆ قێزەونانەی دەسەڵات کەدەرهەق بەگەنجێکی دلسۆز بەخاکی کرد تەنها لەسەر نوسینێکی کەنەك شەهید سەردەشت هەمووگەنجێکی خێر لەخۆنەدیوی هەرێمەکەمان ڕاستیەکانی ناوەڕۆکی بابەتەکەی لاڕوون وئاشکرایە کەچۆن سەرانی دزی ووڵات لەژیانی بەهەشتیدا پاڵیان لێداوەتەوە،نموونەی سەردەشتەکانیش خەون بەدابینکردنی ژیانێکی ئاساییەوە دەبینن،دەسەڵاتی تیرۆری مسعود هەر بەلەناوبردنی نەوەستان بەڵکو تۆمەتێکیان خستە پاڵی کەمەگەر هەر لەدەسەڵات بوەشێتەوە.هەروەها تەقینەوەکەی ساڵی ٩٥ی زاخۆ کەبەهاوبەسی لەگەڵ میتی تورکی ئەنجامدرا بۆ تۆمەتبارکردنی کۆسرەت کەهەتا ئیستاش تۆمەتەکەی لەسەر لانەچووە
دەزگا بەدناوەکەی زانیاریش هەمان ڕێچکەی گرتووەو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خێزانی تاڵەبانی ئامادەیە قێزەونترین تۆمەت بداتە پاڵ نەیارەکانی زۆرترین تۆمەتی هەڵبەستراوی باویش بەپێی بارودۆخی هەرێمەکەمان دەگۆڕێ بەڵام زۆرترینیان تۆمەتی ئەخلاقی وبەکرێگیراویە کەئەم دەزگایانە خویان پێوە گرتووە
من لێرەدا تەنها نموونەیەکی دەزگاتان بۆ دەخەمە ڕوو کە ناڕاستی ئەوسیناریۆیانەی دەسەڵات دەخاتەڕوو،لەلایەن دەزگای زانیاری دوو کەسی سەر بەئیتلاعات وپاراستنی پارتی گیران کەهێشتاش لەژیاندان ولای پارتین بۆیە ناویان ناهێنم ناوەکان لای کوردستان پۆست پارێزراوە ،خرانە شوێنی تایبەت وئەوپەڕی ڕێزیان لێ دەگیرا تەنها بۆ بەکارهێنانیان بۆ ئەنجامدانی کاری کوشتن وتێکدەرانە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و ئامادەییان دەربڕی کەهاوکاریەکی باشی ماددی ئەکرێن پلانەکەش هەرئەوە بوو بەئەنجام گەیاندی کارەکە دەزگا دووئامانجەکەی دەپێکا یەکەم ئەنجامدانی کارەکەو دواتریش دزەپێکردنی زانیاری بەتێوەگلانی ئەودوانەو دواتر لەناووبردنیان لەلایەن پارتیەوە،بەڵام ئەو دوانە زۆر لەوان بەئاگا تربوون پێش ئەوەی بەرەو ئەرکەکەیان ڕەوانە بکرێن لەزیندان یاخود لەوشوێنەی تیای بوون هەڵهاتن وگەیشتنەوە ناوچەکانی پارتی
بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ سەرجەم سیناریۆکانی تر باس بکرێ لەبەر ئەوەی ناوهێنانی تێ ئەکەوێ نامانەوێ زیاتر درێژەی پێ بدەین بەڵام بەئەنجام گەیاندی سیناریۆی زیان گەیاندن بەهاووڵاتیان ناچارین ئاشکرای بکەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست