کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەسعود لە یادی گەورەترین سەرکەوتنی جیهانی درۆیەکی گەورەی کرد

Saturday, 10/05/2014, 12:00

3147 بینراوە



 09.05.2014  ئیمڕۆ 69  ساڵ سەرکەوتنە مەزنەکەی گەلانی سۆڤێت بەسەر ڤاشیستی ئەڵماندا تێپەڕی. تەواوی میدیاکانی جیهان بەشێک لە نومایشی سەربازی ڕوسیان نیشاندا. کەسێک خۆی لە نێو ئاپورەی روسیادا نەبێ کەم بڕوادەکات گەلانی روسیا نەوەی پیروگەنج چەند شانازیداری ئەو سەرکەوتنەن. ساڵانە ئەم یادە دەکرێ .ساڵانە هەستی نیشتمانخۆشەویستی نەوە دوای نەوە نۆی دبیتەوە.چەند جوانە ئەو دیمەنەی کیژێکی روسی ناسکگوڵ بەزەردەخەنەوە گوڵێکی سورت پێشکەشدەکات. چەند جوانە خانمان و پیاوانی پشتکۆماوەی پاڵەوانی سەربازی جەنگ سنگیان بە نیشانی سەربازی رازاوەتەوە کیژۆڵەکان باوەشیان پیدادەکەن وماچیان دەکەن. ئەو ماچە وردیلانانەی لێوی ناسکی کیژانی تەمەن گوڵی ڕوسی تەمنیك بە قارەمانە پیرەکانی جەنگ دەبەخشێ.
                                    
 900 ڕۆژ و شەو شاری سان بیترسبۆرگ لە ئاسمان ولەزەوی ودەریاوە ئابڵوقەدرابوو. چونکە بڕوایان بە خودونیشتمانیان لا پیرۆزبوو ئامادەبوون گۆشتی کۆژراوەکانی خۆیان بخۆن شار بپاریزن.سەرکەوتنیشیان مسۆگەرکرد.
 لەم ڕۆژەدا سەرۆکی کوردان  مەسعود دیسانەوە درۆیەکی تری کرد. هەرەشە لە مالکی دەکات و ئەگەر مادەی  140جیبەجێنەکرێ و کورسییەکەی جەلال بۆ کورد نەبێ هەڵوێستی دەبێ. هاوار لەم گەلە کە گەوجە. چ سەرۆکێکی گەوجی هەیە 2007 مەسعود لە سلیمانی ووتی تا کۆتای ساڵ ئەو مادەیە چیبەجێ نەکرێ هەڵۆێستمان دەبێ. لەهەمان ساتدا  09.11.2007لە هەولێر پایتەختی مەسعود دا سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ساتە د.محمود مەشهەدانی  ووتی مادەی 140 ئیمساڵ جێبەچیناکرێ. 10.11.2007 سەفیری ئەمەریکی(کرۆک) چاوی بە مەسعود وجەلال کەوت ووتی سەرکەوتنتان لە بەرژەوندی گشتی عیراقدایەدایە. یانی مادەی140 فت.
 دەکرێ قومارچی دوای دۆڕاندنی سامانەکەی واز لەقومارکردن بهێنێ.ناکرێ کەسێک ڕەنگی خوێنی بە ڕەنگی خیانەت ڕەنگکردنێ بتوانێ کارێکی شانزیدار بۆ نیشتمان و گەل بکات..
 بوونە نیشتمانیەکانی کورد
 بەڵگەی زیندوی هەرنەتەوەیەک لە مێژووە وە دەستنیشیان دەکرێ. چ یادێک لە میژووی کوردا شانازیدارە تا ساڵانە  یادی بکرێتەوە ؟ لەباشوردا گەورەترین بوونی نیشتمانی شەشی کانوون ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق.شانازی بەو ئەفسەرە کوردەجاشانەوە دەکرێت کەسوپای عیراقیان دروستکردەو ئەو سوپایەی ئەنفالی کوردی کرد.
 ئایا مەسعود ڕێز لەم دوو دیرۆکە دەگرێ ؟
 17.09.1922. ئاڵای کۆردستان لەسلیمانی هەڵکرا
 1922.10.12 حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی شێخی نەمر دروستبوو.
 بۆجی بۆ مەسعود ئەم دووبوونە هیچ نرخێکی نیە؟
  چونکە شێخی نەمر سەربەخێڵی بەرزانی نیە .
 دوزی کورد زۆر لەوە گرژتر وئاڵۆسکاوترە بە دیموکراتیە خێڵەکێکەی مەسعود وبەسوسیال مافیاکەی جەلال چارەسەر بکرێ . کورد بەئاوزانی ئەم بیچمانە ناگاتە ئامانج .. پیویستی بە دکتاتۆرێکی نیشتمانی وەک ستالین و سەرکردەیەکی جەربەزەی وەک پۆتین هەیە لە هەفتەیەکدا نیوەدۆرگەی کەرمی گەڕانەوە بۆ باوەشی رەسەنی دایکی . لە 2003  ئێوە درۆ لەتەک مادەی 140 ناوچەدابڕاوەکان دەکەن نە بستێکتان رزگار کردەو نە ماڵەهەژارێکی گەرمیانی و ئەنفالکروتان ڕوناککردۆتەوە .ئەوە ئێوەی دزن. هیندە دۆلاری ئەم گەلە هەژارەتان داوە بە ئوردوگان نەک بانکەکان ئاودەستی ماڵەکانیشیان پرکردوە لەدۆلاری موچەی داماوەکانی کوردستان.
 هەتا ئێوە سەرکردەبن . هەتا ئێوە نووسەری میژوو بن .دڵنیابن ڕۆژێک نابێ. لە مێژووماندا . شانازیمان بێ
 لەغەیبەوە هاتوومەتەوە پێتان بڵێم
 ئەم ووڵاتە بێ خرمەخرمی ئەنفال و
 زرمە زرمی پۆستاڵ نابێ
 تا ئێوە ئەو پردەبن
 تا چەرچی ودز سەرکردەبن
 هەر دیل بوونە وهەردیل دەبن ... پەشێوی شاعیر
 09.05.2014
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)