کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر مێزی گفت‌و گۆ چاره‌سه‌رناکرێن!
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
حکومه‌تی هه‌رێم وئۆپۆزیسیۆن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو خۆی هه‌رێمی کوردستان ،سه‌رمێزی گفتوگۆ پێشنیارده‌که‌ن! ئوپۆزسێۆن واته گۆڕان ودوو حیزبه ئیسلامیه‌که به قسه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و بنبڕکردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له یاسا وسه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت دا ده‌که‌ن . به‌ڵام له ناوه‌ڕۆک دا به‌شی زۆرترله ده‌سه‌ڵات وبونوداهاتی ئابوری کوردستان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییه بۆخۆیان. کرێکاران وخه‌ڵکی فه‌قیروهه‌ژاری شار‌و دێش که ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و داوای چاک سازی وعه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ری ده‌که‌ن وخوازیاری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وڕاماڵینی دزی و گه‌نده‌ڵی وده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌دارین له‌سه‌ر میزی گفت‌و گۆ جێگای بۆ دانه‌نراوه وناوی له کوله‌که‌ی ته‌ڕیش دانییه!!دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارکه به‌داخه‌وه زه‌برو زه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس وهێزه‌کانی ئاسایشیان کردۆته زمانی قسه وجوابی خواست‌و ویستی خه‌ڵکی ناڕازی، بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانیان به شیوه‌یکی ترسناک هاڵۆزکردوه.
پێشنیاری دیالۆگ وگفتوگۆله‌سه‌رمیزی دانیشتن پێسنیارێکی باشه به‌ڵام به‌قه‌ولی شاعیری شۆڕشگێڕعه‌بدوڵلا په‌شێو، له ڕاستیدا ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه ته‌نها بۆ سێو‌و پڕته‌قاڵ خواردن باشن و ده‌ڵێت(هه‌تاپرته‌قاڵ وسێو مابن،کۆبونه‌وه‌کان قه‌ت ته‌واو نابن) ئه‌گینا بۆخۆشیان ده‌زانن که هیچ کاردانه‌وه‌ێک له‌م گفتوگۆیانه‌دا به‌قازانجی خه‌ڵک نا‌یته دی. ئه‌م حکومه‌ته ی هه‌رێم هه‌رچه‌ند له زاهیردا ده‌یهه‌وێت وا نیشان بدات که حکومه‌تێکی تازه پێگرتو و مۆدێڕنخوازه و پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌لکی کوردستانی له ده‌ست دایه، به‌ڵام له‌ماناو مه‌فهوم و ناوه‌ڕۆک و عاله‌می واقع دا و به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستان ئێستاش به شێوه‌ی سه‌رده‌می ئیمیراتۆری عوسمانی وله‌دنیای بێ سانسۆر وئینتێرنێتی ئیمڕۆشدا، هه‌رمیرنشینه. به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی هه‌رچه‌ند به ده‌نگ وهه‌ڵبژاردن پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م حکومه‌ته‌ی پێدراوه ووه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمیش سه‌یرده‌کرێت به‌ڵام له ڕاستیدا به‌ڕێزکاک مه‌سعود بارزانی وه‌ک میری قه‌دیمی ڕه‌واندز، ئێستا میری هه‌ولێرو ده‌ڤه‌ری بارزانه نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم! ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه خه‌تای ئه‌م سه‌رۆکه به‌ڕیزه نییه که‌وایه به‌ڵکو له ناو فه‌رهه‌نگ و ئاینێکی دواکه‌وتوی کوردستان دا و موقه‌ده‌س مانه‌وی فه‌رهه‌نگ وکلتوری عه‌شیره‌تی وبنه‌ماڵه‌یی وحیزبێکی نه‌گۆڕدا نه‌ته‌نها به‌ڕێزکاک مه‌سعود، به‌ڵکو هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی تریش له‌م فه‌زاو بار‌و دۆخه فه‌رهه‌نگییه دابێت هه‌روا ده‌رده‌چێت . کێ ده‌توانێ بڵێ به‌ڕێزمام جه‌لال تاڵه‌بانی میری سلێمانی و قه‌ڵاچوالان نییه ! به‌ڕێزمام جه‌لال هه‌رچه‌ند به شێوه‌ی ته‌شریفاتی سه‌رۆک کۆماری عێراقه و له به‌غدا دانیشتوه، به‌ڵام دڵنیام به‌ڕێزمام جه‌لال چاخواردنه‌وه‌ێکی ئێوارانی فێنکه هه‌واری دووکان و قه‌ڵاچوالان نه ته‌نهابه به‌غدا، به‌ڵکوو به که‌عبه‌توڵڵاش نایگۆڕێته‌وه.هه‌رێمی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوو میری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دایه که‌هه‌رمیره خۆی ئه‌رته‌ش وهێزی ئه‌منی و به‌ندیخانه وقانون ویاسا‌و بڕیار و ئیقتیسادی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. به‌لام بۆ چاو به‌ستنی خه‌ڵک ووه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا وبه‌تایبه‌ت ئامریکا که هاوپه‌یمانی سیاسیانه پاڕله‌مانێکی هاوبه‌به‌شیشیان هه‌یه و به‌شێک له یاسا‌و پڕۆژه‌کانیان له‌م پاڕله‌مانه‌دا به شیوه‌ی هاوبه‌ش په‌سند ده‌که‌ن و به‌ڕیوه‌یان ده‌به‌ن. ساڵه‌های ساڵه هه‌رێمی کوردستان له ناوه‌ڕاسته‌وه که‌رت کراوه ودووناوچه‌ی لێک جیاوازن. هه‌ر چه‌ند له زاهیردا حکومه‌ت پێکهاتی ته‌وافوقی دوو حیزبی مێژووی خه‌باتی شاخ وشۆڕشێکی ئازادیخوازانه و به‌رحه‌قی گه‌لی کوردن، به‌ڵام بمان هه‌وێ ونه‌مان هه‌وێ ئیمڕۆئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ژێرهه‌رناوێک دابێت هه ڵسوکه‌وت و سیستمی حوکمڕانیه‌که‌ی کۆپیه‌ی دیکتاتۆریه گه‌نده‌ڵه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوینه وناتوانێ له‌مه زیاتر سه‌رکه‌وتوبێت.
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوکومه‌تێکی بورژوازی تر هه‌رگیز ناتوانێ له به‌رژه‌وه‌ندی چینی کریکار‌و خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت دابێت . ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکی عیلمی وزانستییه وهه‌رچه‌ند تاڵه به‌ڵام ده‌بێ قبوڵی بکه‌ین.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵگر وپارێزه‌ری سیستمی سه‌رمایه‌داری ونابه‌رابه‌ریه .بۆیه ده‌بێ له‌مه دڵنیا بین سه‌رمایه‌داری گرینگ نییه له چ جل وبه‌رگێک دابێت و به چ زمانێک قسه بکات و له کام نوقته‌ی کوره‌ی زه‌ویدا حکومه‌ت بکات وله ده‌سه‌ڵات دابێت به‌ڵکو گرینگ ئه‌مه‌یه بیناسین و گرینگتر له مه‌ش خه‌بات و تێکۆشانه بۆ ئازادی و به‌رابه‌ی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی.هه‌موومان ده‌زانین که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بناغه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی وناعه‌داڵه‌تی ڕاوه‌ستاوه. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به درێژایی مێژوی دزێوی
خۆی له‌سه‌راسه‌ری ئه‌م جیهانه دابۆبه‌رگری له سودو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی هه‌میشه به زه‌بری هێزی ئه‌رته‌ش وپۆلیس و به‌ندیخانه و ترس نانه‌وه سه‌قامگیرو هه‌ناسه ده‌ر بووه.له کوێی دنیا بینراوه ده‌سه‌ڵات وحکومه‌تێکی بورژوازی به بێ گه‌نده‌ڵی وبه بێ بێعه‌داڵه‌تی ژیابێت و بۆ پاراستنی مه‌وجودییه‌تی خۆی له زۆر وسه‌رکوت که‌ڵکی وه‌رنه‌گرتبێت؟هه‌ر حکومه‌تێکی سه‌رمایه‌داری ئاو‌و هه‌وای گه‌نده‌ڵی و زه‌برو زه‌نگ و چه‌ک و کوته‌کی لێ بستێنرێت وه‌ک ماسی بێ ئاو ده‌مڕێت وده‌خنکێت و بۆگه‌ن ده‌کات.ئێمه ناتوانین ته‌نها تیشکی ڕه‌خنه‌مان بخه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵکوو
ده‌بێ هه‌مووتاکێکی کوردستان ئه‌مه قه‌بوڵ بکات که گۆڕان،ویه‌کگرتوو،وکۆمه‌ڵی ئیسلامی ،وهه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌گه‌رسه‌د جاریش له سه‌رمێزی گفتوگۆ دانیشن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شیشیان هه‌بێت هه‌رگیزناتوانن چاره‌سه‌ری کێشه ڕیشه‌ییه‌کانی ژیانی ناوکۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌ن!گۆڕانکاری چۆن به گۆڕان و ئیسلامیه‌کان وحیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌کان ده‌کرێت که‌هه‌موویان وه‌کوو یه‌ک له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی مالیکییه‌تی خسوسی ونابه‌رابه‌ری و ئاوپڕژێن کردنی ڕه‌گ وڕیشه‌ی دڕکوداڵی نیزامی سه‌رمایه‌داری دا کۆک وهاوده‌نگن!پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران بکه‌م وشیکردنه‌وه‌ێکی زیاتر بخمه‌ڕوو .بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه خاوه‌نی ئیدئۆلۆژیه‌کی پێشکه‌وتوی شۆرشگێرانه‌ده‌بوو و باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی چینی کرێکاروخه‌ڵکی هه‌ژارو ڕه‌نجده‌ری کوردستان بووایه، دڵنیاده‌بووین هه‌رێمی کوردستان وه‌رچه‌رخانێکی باشتری به‌ره‌و ئازادی ودێموکراسی به‌خۆوه ده‌بینی.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ڕێگایه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد که کرێکاران وڕه‌جنده‌ران وڕۆشنه‌بیرانی کوردستان چاوه‌روانی بوون ! به‌داخه‌وه هه‌رله سه‌ره‌تاوه مۆمی گۆڕان ،بو به مۆمی ناو تاریکایی جیهانی ئیسلام نه‌ک مۆمی ئه‌شق و ئه‌وین وژیانێکی نوێ به‌تاییبه‌ت له‌به‌رده‌م ژنان وگه‌نجانی ڕه‌شو ڕوتی وه‌لاتدا.له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌رگۆران ده‌ستی به ڕیش وعه‌بای مه‌زهه‌به‌وه نه‌گرتبا وله‌گه‌ڵ فتوای جیهاد هاو ده‌نگ نه‌بوایه ولایه‌نی ئۆپۆزسیۆن وهاوستراتژی سیاسی ئیسلامیه‌کان نه‌بوبا، ئیعتیباری زۆرتری ده‌بوو .من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م زه‌ربه‌ی ئۆپۆزسیۆن له خه‌باتی خواست‌و ویسته کانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تاییبه‌ت خه‌ڵکی ناو مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ، له زه‌ربه‌ی حکومه‌ت قورس‌تر بوو.ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن دروست نه‌بوبایه‌و خۆی له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ هه‌ڵنه‌قورتاندبا، دلنیام جه‌ماوه‌ر ده‌یتوانی سه‌رکه‌وتنی زۆرتر به‌ده‌ست بێنێ و چۆک به‌ده‌سه‌ڵات دابدات و ده‌سه‌لات یه‌ک ده‌ست بکاته‌وه وڕێگای خه‌بات بۆ ئازادی ودێموکراسیش هه‌موارتر وئاسانتر ده‌بوو.به ڵام که‌ئێستا سه‌کۆی سه‌رای ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاگری تێبه‌ردراوه وده‌نگی ئازادی و به‌رابه‌ری جه‌ماوه‌رکه‌وتۆته ژێر ده‌نگی ئه‌ڵلاهوئه‌کبه‌رو فتوای جیهاد، ڕێگا چاره له‌م سه‌رده‌مه پڕله سه‌رکوته‌داچییه؟به نه‌زه‌رو بڕوای من ته‌نها ڕێگا ئه‌مه‌یه که کۆمونیسته کان و ڕۆشه‌نبیران ونوسه‌رانی کوردستان زیاتر له هه‌موو کاتێک ماندونه‌ناس تر‌و شۆڕشگێڕانه‌تر،بۆڕێکخستن وپه‌ره‌پێدانی ئاگاهی سیاسی له زه‌مینه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری وده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ریدا تێ‌بکۆشن.کۆمونیسته‌کان و نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی ئازادیخواز‌و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌توانن کاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ته‌پ وتۆزو گه‌ردی چه‌واشه‌کاری پڕوپاگه‌نده‌ی ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات
له سه‌ر زه‌ین و بیر‌و تیشکی ئاسۆی رزگاری چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵانی هه‌ژارو ڕه‌شوڕوتی کوردستان.
حکومه‌تی هه‌رێم و ئیسلامیه‌کان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له شۆڕشێکی وه‌ها زراویان چوووه وهه‌ر بۆیه‌ش به کوته‌کو فیشه‌کوفتوای جیهاد بڵاوه‌یان به خه‌لکی یه‌کگرتوی مه‌یدانی ئازادی کردوزمانی ده‌نگی ناره‌زاییه‌تیان بڕین و قه‌ڵه‌مه‌کانیان شکاندن و نوسه‌رانیان ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان کردن.به‌لام ده‌بێ له‌مه دڵنیابین که چینی کریکار‌و خه‌ڵکی هه‌ژار وبه‌شمه‌ینه‌تی کوردستان له درێژه پێدانی شۆڕشی خۆیاندا به شێوه‌یه‌کی مۆدێرنی دوورله توند‌و تیژی هه‌نگاوده‌نێن ویه‌کگرتوانه تر کاری رێکخستن و ئاماده‌کاری ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوی ئاڵ و گۆڕه سیاسیه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕاپێچی ده‌ستی سیستمێکی شۆڕایی و جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و بۆ یه‌که‌م جار له مێژوی خه‌ڵکی کورستان‌دا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش سه‌ری ڕێز بۆ ده‌سه‌لاتی خه‌ڵک دابنوێنن.
25.4.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست