ئەگەر فریاى خۆمان نەکەوین ئایندەمان ڕەشــە!!!
Thursday, 11/06/2009, 12:00
خەباتکارانى میللەتان بۆ ئیمتیاز و قۆرخکارى و پلە و پایە و دواتر بۆ ڕاو و ڕووتى میللەت خەباتیان نەکردووە، بەڵکو دواى تەواو بوونى ئەرکەکانیان هەرکەســەو چەکى خۆى داناوە و بوەتەوە بە کەســێکى ئاســایى و چوەتەوە ســەر پیشــە و ژیانى ئاســایى خۆى،نەک وەک ئەوەى ئێســتا کەســانى بەناو خەباتکارى کورد بەســەر میللەتەوە خۆیان کردووە بە خاوەنى هەموو شــتێک و هەموو مافێکیان داوە بە خۆیان کە هەرچى ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتەیە بیخەنە گیرفانى خۆیان و خاو و خێزان و خزمەکانیان، بە مەرجێک میللەت هەزاران هێندەى ئەوان قوربانى داوە و زیانى لێکەوتووە ، ئەوەى ئەوان کردوویانە و چەشــتوویانە دڵۆپێکە لە چاو دەریاى قووربانیانى میللەت ، ئەو خوێنانەى لەو پێناوەدا ڕژاوە ئەو ماندوویەتیانەى لەو ڕێگایەدا چێژراوە بە پارە و ســامان ناکڕدرێتەوە، بەڵکوو دەبێ ژیان پێش بخرێت بارى گوزەران چاک بکرێت ، پێشــکەوتن و تەکنۆلۆژى بەدى بهێنرێت تا هەموو میللەتى بە ســەدان و ملیۆنان خوێن ڕژاو و ماڵ وێران کرا و خەباتکارانى خوێن ڕژا و ماندوکرا و هەموو بە یەکەوە بەهرەى لێوەرگرن ، نەک وەک ئێمەى کورد کە کەمینەیەک هەموو ژیانى میللەت ئەبەن بۆ خۆیان و ئەوەى گرنگ نیە لایان ژیان و کەرامەتى میللەتەکەیانە، کە ئەمەش لە ئایندەدا میللەتى برســى و ڕەش و ڕووت بەرهەمدەهێنێ و کە دیارە ســەرەنجام ئەو خەباتکارە قۆرخکارانە دەبن بە ژێر ڕق و کینە و تۆڵەى ئەو میللەتە کە ئاواى لێکراوە، بڕوانن لە چ ووڵاتێکدا ســەرۆک و ســەرەک وەزیران و ســەرۆکى دەزگا ئەمنیەکان و وەزیر و گزیر و مدیر و مەئمور مەرکەز ،وەســتا و شــاگرد و بەردەس، هومووى خزمى یەکدى و ســەر بە بنەماڵەیەک بن و باقى میللەتیش دەســتیان بە گونان ئەوان، ئەمە چ کەلتوورێکە چ ســەرلێشــێواویەکە، خەڵکینە ئەم کەلتوورە ئەزانن ئەگەر بگوازرێتەوە (خوانەخواســتە، ئەمە بەشــەرە) بۆ جیهانى پێشــکەوتوو وەک ئەوروپا و ئەمەریکا دزانن چیان بە ســەردێت، بۆ نموونە ئەڵمانیایەک بەو هەموو تەکنۆلۆژیا ســتانداردە بەرزەوە کە خاوەنى ئەو بەرهەمە پڕ بەهایانەیە ئەگەر دووچارى دەردێکى وەک ئەو کولتورەى ئێمە ببێت نەک مارســیدس بێنز بەڵکو واى لێ دێ مەســینەیەکى پلاســتیکى بۆ بەرهەم ناهێنرێت، ئەوە لاى ئێمەیە گرنگ نیە ببین بە خاوەنى ســەنعەت و هونەر چونکە ســەران و خۆســەپێنانى ئەم میللەتە بە دوورن لە پێشــکەوتن و پێشــبڕکێ لەگەڵ ڕەوڕەوەى شــارســتانى. وەها کەلتوورێک دوور نیە لە جیهاندا لە بەر چاوى میللەتان بێزراومان بکات و دووریش نیە ئەگەر چارى خۆمان نەکەین ئەوا ئەوان بۆ ئەوەى ڕێ لە بڵاو بوونەوەى ئەو هەلو مەرجە بگرن هەنگاوى کارەســاتبارمان بەرامبەر بنێن.....تکایە کەســانى هوشــیار زوو فریاى ئەم میللەتە بکەون دەنا ئایندەمان ڕەشــە.
ســلێمانى 11/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست