باجى هێرۆ بۆ لێپرسراوى كۆمیتەكانى سلێمانى گۆڕى ؟
Saturday, 24/04/2010, 12:00
هێرۆى لێپرسراوى بە زۆر سەپێنراو بە سەر مەڵبەندى سلێمانیدا ماوەیەكە كەوتۆتە گۆڕینى لێپرسراوى كۆمیتەكانى مەڵبەندى سلێمانى ئەم گۆڕینەش دواى ئەوە هات كە یەكێتى لە سەرەتاى مانگى شەشدا كۆنگرە دەبەستێ و لە ئێستاوە ئەیانەوێت كۆنفرانسى مەڵبەندو كۆمیتەكان ببەستن , بۆیە كەوتونەتە لابردن و گۆڕینى لێپرسراوى كۆمیتەكان , بەڵام ئەم لابردنە و گۆڕینە كێ ئەگرێتەوە , ئەم دەستكارى كردنە لەم كاتەدا بۆ لێدانى باڵەكەى كۆسرەت و بەرهەمە لەناو مەڵبەندى سلێمانى ,باڵەكەى تاڵەبانى كە ئەمڕۆ مەلا و هێرۆ و ئەرسەلان و عیماد سەرپەرشتى دەكەن , ئەیانەوێت بە پشت گیرى تاڵەبانى لە باڵەكانى ترى ناو یەكێتى بدەن بۆ ئەوەى لە یەكێتى دا بێجگە لە باڵە كەى تاڵەبانى كەسى تر نەمێنێً , ئەم گۆڕینەش تەنها بۆ ئەوەیە ئەو لێپرسراوى كۆمیتانەى كە چەندین ساڵە لە كۆمیتەكانى خۆیان ڕەگیان داكوتاوە و خەڵكیان هەیە , لەوێ هەڵیان كەنن و بیان بەنە كۆمیتەیەكەوە كە هەموویان پیاوە نۆكەرو مل كەچەكانى خۆیان بن و لەوێ نەیەڵن ئەو لێپرسراوى كۆمیتە تازەیەى بۆیان هاتوە دەرنەچێت , ئەمەش بەبەرنامەیەكى زۆر زیرەكانە كراوە و دەمێكە بەرنامە ڕێژى بۆ دەكرێ , من زانیاری تەواوم لایە لە ڕێگەى كادرى ئەو كۆمیتانەوە كە كە چۆن بانگ كراون و پێان ووتراوە كە ئەو لێپرسراوە تازەیەى بۆتان دەنێرین نابێت بهێڵن دەربچێت بۆ كۆنگرە , ئەگینا ئەو گۆڕینە لەم كاتەدا هیچ بیانویەكى نیە بێجگە لە لێدانى پیاوەكانى كۆسرەت و بەرهەم و بەتایبەت تر پیاوە كانى كۆسرەت چونكە كۆنگرە لە ئێستاوە لێدانى گورچك بڕە بۆ كۆسرەت و پەڕو باڵ كردنى , تاڵەبانى ئەگەر لەبەر هەولێر بهێڵێت كۆسرەت دەربچێتەوە ئەوا ئەیەوێت زۆر بە لاوازى دەربچێت , ناهێڵێت وەكو كۆنگرەكانى پێشوو كۆسرەت باڵى هەبێت و لە كۆنگرەدا لیستى هەبێت و خەڵكى سەربەخۆى دەربچێت ,لێدان لە كۆسرەت و بەرهەم یەكێكە لە ئیشەكانى ئێستاى تاڵەبانى و باڵەكەى و لە لایەن هێرۆ و مەلا و عیمادو ئەرسەلانەوە جێ بەجێ ئەكرێ , ئەوەتا لە سلێمانیەوە دەستى پێ كردوە ئەوان ووتویانە وەكو ئەوەى جەماوەرى سلێمانیمان لە دەست چوە ناشمانەوێت بە هۆى كۆسرەتەوە كادرەكانى خۆشمان لە كیس بچێت , سەرچاوەیەك لە ناو مەڵبەندەوە پێى ووتم كە ئەم بەرنامەیە هێرۆ كردویەتى و تەنها بۆ لێدانى كۆسرەتیەكانى ناو مەڵبەندى سلێمانیە , چونكە دواى نەمانى برادەرانى باڵى ڕیفۆرم لەناو مەڵبەندا كۆسرەت وویستى ئەوانەى سەر بە خۆى بون زیندوو بكاتەوە بۆیە پێش ئەوەى ئەوان دەربچن و لە زەمانى بەرزانى ئەحە سمێڵدا چەندین كۆبونەوەى پێ كردن و كە بەرزان پێى زانى هەندێك لەوانە بۆ ئەوەى نەكەونە بەر ڕقى بەرزان پەشیمان بونەوە بەڵام پەیوەندیەكەیان هەر مابوو بەڵام دواى نەمانى برادەرانى باڵى ڕیفۆرم ئەوان لەگەشەدابون , بەرزانى ئەحە سمێڵ زۆر بە باشى نەیئەتوانى دژى ئەمانە بێت بەڵام دواى هاتنى هێرۆ ئەم باڵە باش لێیان ئەدرێ چونكە دەمێكە لە هەولێر لە كۆسرەتیەكان ئەدرێ و هەڵبژاردنى ئەم جارەش ئەوەندەى تر ئەو باڵەى كە بە كۆسرەتى ناسراون لاواز بون بۆیە لێرەش لە سلێمانى هێرۆ ئەیەوێت بۆ كۆنفرانس و كۆنگرەى سێ یەمى یەكێتى كەمترین كەسى سەر بە كۆسرەت بچێتە ناو كۆنگرەوە , بۆئەوەى كۆسرەت خۆشى دەرچوو ئەوا بەلاوازى دەربچێت , ئەو سەرچاوەیە ووتى كۆنگرەى ئەم جارە زیاتر بۆ تێك شكاندن و بچوك كردنەوەى كۆسرەتە و بردنى یەكێتیە بۆ جەلالیەتى تەواوبۆئەوەى ئیتر كادرو ئەندامانى یەكێتى بخەسێنرێن و كەسێك نەبێت لە ئاست زوڵم و تاوانەكانى جەلالیەكان هیچ قسەیەكیان نەبێت و كەسێك نەبێت لە ئاست ناهەقى و ناعەدالەتى و دزى و گەندەڵیەكانى جەلالیەكان بێتە قسە , بۆیە لە ڕێگەى هێرۆ و ئەوانى ترەوە گەرەكیانە ئەگەر دەنگێك یان نوزەیەك مابێت ئەویش بنەبڕ بكەن , لە سلێمانى و لە سەر دەستى هێرۆ ئەمە یەكەم لێدانى كۆسرەتە , ئەوە جەلالى پیرى خەڵەفاو خۆشى كەوتۆتە گەڕ و ئەیەوێت جارێكى تر خۆى بێتەوە سەر گۆڕەپانەكە و مەجال بە كەسى تر نەدات ئیش و كارەكانى كۆنگرە بكات و خۆشى لە سەر پەرشتى تەكەتولەكان بكات , باوەڕیش ناكەم كۆسرەت لە ئاست ئەم كارەى هێرۆو بانەكەى مامەى خەڵەفاودا هیچ هەڵوێستێكى هەبێت چونكە لەوە و پێش بەبێ هەڵوێست ناسراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست