حەمە سەعیدی بیرئۆتۆماتیک
Saturday, 05/02/2011, 12:00
حەمە سەعید پەیامی منە تیریی وشەی تێپەڕبوون ، ئەما ئەڵقەی گۆێیە (شۆڕشکردن بۆگۆڕانە نەک جێگۆڕکێ ؛ ئەوەی هەیە لای ئیدارەی کوردی ، بەکوچەی بیری بەغدای دوێنێ گوزەردەکات ، بە پۆلینی سیاسی و ستایلی دیموکراسی ڕتوش دەکرێت ، گەلۆ عەسڵ و فەسڵ ببینە ، فیرۆدانی تەمەن بۆ گەل باشە نەک بۆزاڵم.
شاعیر دهبێت شۆڕش بهرپا بکات و خۆی ببێته لرفهی گڕی شۆڕش و ئازار و دوورهوڵاتی و مردنیش ، به لایهوه درێژهپێدانی ئهو شۆڕشه بن (حەمە سەعید حەسن).
حەمە سەعید هانمان دەدات شۆڕش بکەین . ئەما شۆڕشی پێچەوانە ، لەوسەنگەرەوە ئەوەی زمانی هەڵهێناو نوزەی نان و ئازادی هات، ئەوەی لرفەی گڕی ئازادی بوو ، ئەوەی مرۆڤی کوردی خۆشویست ، ئەوەی نرخی بۆ مرۆڤ دانا ، نیشتمانی پێش حیزب و سەرکردە خست ؛ پێمان دەڵێت : تێکیان پشکێنن ، بیان هاڕن ، وایان شرۆڤەبکەن : هەڵدێراون لەوشاخانە بونەتە پەندی زەمانە.
کورد وتەنی : زۆڵ لەمنداڵانی حەڵاڵەوە ئاودیو نابێت .. ڕێزم هەیە بۆ ئەو مرۆڤانەی کە زادەی هەڵەیەکی دایکیانن ، زۆڵ ئەوانەن کە لەدامێنی نیشتماندا بێ باوک و دایکن ، جەستەیەکی ئۆتۆماتیکن و چاوی مرۆڤ لەئانیان جۆرێک لەشەرمەزارییە .. دیویان فڕە دیوە ،، زادەی سەماکەر و لنگ هەڵبڕن . تێرن و فێری جەستە فرۆشتنن. کوردایەتی دەکەن و سەرپێڵی هەموو خائینان .. زمان زانن ئەما دەزانن بیشێوێنن ، سەرڤیسن تەنها بۆ ماستاوی کوڵکنن .. حەمەسەعیدەکان باری نێو بازاڕی سیاسی و سوکترین و بێنرخترین کاڵای بەردەمی حیزب و ئان گەلن.
له نیوهی دووهمی ساڵانی شهستی سهدهی ڕابردوودا، که گیڤارا، دهچووهوه به گژ ههژموونی دۆلارا، که هۆشی مین، ئهمریکای هێنابووه لهرزین، که هاواری خوێندکارانی فهرهنسا، دهگهییشته ههموو گۆشهیهکی دنیا، که فهلهستینییهکان له نسکۆی حوزهیران یاخی بووبوون، که چرای شۆڕشی ئهیلوول گهش گهش دهسووتا، که باڵه چهپڕۆیهکهی حیزبی شیوعی عێراق، له زۆنگاوهکانی باشوورهوه، ئاڵای خهباتی چهکداریی بڵند کردبووهوه .حەمەسەعید .
وەسف زۆرجار ، تف لە میژوو و وتنەوەی خۆی دەکات . شەرم دەکات گێلەپیاوان زادەی داینەمۆی ناوەڕۆکی بن .. وەسف لەتێکەڵەی ئاوێتەی دڕک و گوڵدا شەرمەزاری دەکێشێت .. شۆڕشکردن بۆگۆڕانکارییە نەک بۆتوندوتیژی . قوتابخانەکەی هۆشی مینە لای هەمان ئاوازە نرخی هەیە ، کەلاوەیەکی ڕوخاو و ئاوڕدانەویەکی تف لەمێژوو . حەیرانی هەندێک لەشوعیەکان و سەردەمی ووشەی بریقەدار بەسەرچوو ، تف لەمێژویان ، تف لەبونیان تف لە پاشەڕۆکیان ، تف لەحەمەسەعید و بەدرخان و هاوسەنگەرەکەنیان . ئافەرین بۆ ئەو شوعیانەی نەبوونە زۆڵ و وەرنەگەڕان لە فاکتی مێژوو ..
چراکەی شۆڕشی ئەیلول بەخوێن ئاودرا ،، سەرۆکەکەی هۆکار بوو لەگرمەی ڕۆژگاریدا فوی پیاکرا . تەمەنی جوانی بەجوانمەرگی بەدەستی خێڵ ڕووەو باوەشی دوژمن خەڵاتی زەلیلی پێ بڕا .. کوا حیکمەتی شۆڕشی ئەیلول ؟ کوا چرکەکانی دروستکردنی سەئاتی زەمەن؟ .. کوا ئامانج و بەرهەمی سەرکەوتنی؟ ، لەکویادا دەستان پێکرد و بۆ لەویادا کۆتایتان پێهێنا؟ (پونتان لەجێگای پونت دانە) نرخی ئەم گاڵتە جارییە ، دادگاو پیاچونەوەیە بەویژدانی مێژوو .
یەک سومبولمان بۆئازادی هەبوو هەیە ،، هەیڤەو سوکناییە لەکاروانی دورودرێژی شەوبرینمان . لەکام دۆڵ و لەکام قەتپاڵ و کوچەوکۆڵان فرمێسک بۆکۆچی ناوەختەی نەڕیژرا ؟ . لەکام هەڵمەتیدا سەرکەوتن بۆ کورد و سەرشۆڕی بۆ دوژمنی تیاتۆمارنەکرا . لەکوێدا و لەچ پیتێکی ڕستەی جەستەیدا بەزین و پاکانە دەبینرێت . کێن ئەوانەی بە (ڕیشە) ی کوردایەتی دەڵێن: پیاوکوژ
کاتێک شەهید بوو پاشەکەوتی بانکی ویژدانی یەک دینار بوو . دەست پاک ، بەڕەوشت و مرۆڤ دۆست و قوتابخانەی سەربەرزی بوو ، لەکام جەنگدا بەچۆکداهات و سەریی بۆ دوژمن نەوی کرد . لەکام شەڕدا دیلێکی بەزەلیلی شەڵتانی خوێن کرد . مەردبوو بەمەردی مرد ، گرنگ ئەوە بوو لەمەیدانی جەنگدا نەبەزی و چۆڵی نەکرد تاجەستەی خەڵات کرد . کێن ئەوانەی ئەخلاق لەدەست دەدەن و بەزمانی ناشایستە پەلاماری سمبولی کوردایەتی دەدەن . کێن ئەوانەی نهێنگرن و لەلانەی خۆفرۆشیدا وەک سەگی هار دەوەڕن بەتروسکایی هەیڤی کورد ؟ .. بەڵی وەڵام : ئەمانە هیچ لەبارو ناوزڕاو ناوەڕۆک پوچن ، ڕەبۆتەکانی خانەی حیزب و بەرپێی سەرکردەی دڕندەو زمان زبرەکانن.. کۆنەدۆستەکانی بەناو ستراتیژی کرێکارانن ، ڕوو وەرگێراوی فاکتی ڕابردون و حەرام زادەن ، بەرهەمی قوتابخانەی بەچۆکدادانن ، ناویان حەمەسەعید و پووشەکانی نێوگێژەڵوکەی سەردەمن.
http://www.gulan-media.com/f_detail.php?id=26416
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست