کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قاچاخچێتی نه‌وت كێشه‌ داخاته‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی يه‌وه‌

Friday, 14/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
شه‌وی 8 / 10 / 2011 شه‌ڕ و ئاژاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیيه‌وه‌ له‌ناو سه‌ری ڕه‌ش، به‌هۆی ئه‌و نه‌وته‌ زۆره‌ی كوردستانه‌وه‌، كه‌ 4 كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ ئاشكرا ئه‌و نه‌وته‌ی خه‌لكی كوردستان به‌ قاچاخ بۆ ئيران ئاوديو ده‌كه‌ن، ئه‌وانيش مه‌سعود بارزانی و نێچيره‌ڤان بارزانی و مه‌سروربارزانی و سيروان سابير بارزانی.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ به‌شی ئه‌منيه‌ت له‌ ليوای تايبه‌تی يه‌كی بنه‌ماله‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی، هەروەها سيداد بارزانی و نيهاد بارزانی عه‌بدولمهيمه‌ن بارزانی،داوای پشكی خۆيان له‌و نه‌وته‌ كردووه‌ كه‌ بۆ ئيران به‌ دزیی و تاڵانی له‌لايه‌ن يه‌كيتی و پارتی و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌برێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ره‌وه‌ند بارزانی عه‌ميده ‌و ئامر ليوای تايبه‌تی پاسه‌وانه‌كانی نيچيره‌ڤان بارزانی يه، داوای 30 مليۆن دۆلاری كردووه‌ به‌وه‌ی سيروان بارزانی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ ماوه‌ی 3 مانگ 30 مليۆن دۆلاری به‌ركه‌ووتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ سيروان بارزانی زاوای نيچره‌ڤان بارزانییه‌، به‌لام به‌ هۆی دزی و تالانی سامانی گشتی خه‌لكی كوردستانه‌وه‌ كيشه‌كانيان ئه‌وه‌نده‌ قوڵ بۆته‌وه‌، به‌هۆی ته‌داخۆل كردنی شيخانی بارزانی و بردنی قورئان بۆيان كيشه‌كه‌يان كپ بۆته‌وه‌ ، چونكه‌ تا هه‌نوكه‌ مه‌سعود و نيچيره‌ڤان و مه‌سرۆر له‌ توركيا و نه‌مسان و نه‌گه‌وراونه‌ته‌وه‌ كوردستان.
له‌ شه‌وه‌ی رابردوه‌وه‌ پياوه‌كانی ره‌وه‌ند بارزانی ماوه‌يان نه‌داوه‌ كۆمپانيای عيراق ئۆيل و پالاوگه‌كانی مه‌سعودبارزانی و مه‌سرۆر بارزانی و سيروان بارزانی به‌ ته‌واویی كاربكه‌ن و ، به‌ هۆی په‌يوه‌نديیه‌كانه‌وه‌ مه‌سعود ليوای پاسه‌وانه‌كانی خۆی شه‌وانه‌ خستۆته‌ باری ئينزاره‌وه‌ .كه‌ ژماره‌يان دە هەزار پاسه‌وانه‌؟
به‌ پيی هه‌مان سه‌رچاوه‌ سه‌روه‌ر سالح بيداوی نوێنه‌ری مه‌سرۆر بارزانیيه‌ و، چاوشين يش نوينه‌ری سيروان بارزانیيه‌ و، سيروان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ديوان له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كان و پياوی پاراستن، ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ ته‌نها له‌ ٣ مانگدا بايی 200 مليۆن دۆلار نه‌وت له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیی و مه‌سرۆری كوری له‌ خۆرمێڵه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ريم باركراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە