کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاگادارییه‌كی زۆر گرنگ بۆ فایلداره‌كان

Tuesday, 03/03/2009, 12:00

1977 بینراوە



هۆ فایلداره‌كان تا زووه‌ فریای خۆتان بكه‌ون، ئه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری داوه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی گشت ئه‌وانه‌ی (گومان) ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشوو هاوكار بووبن .


http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=11284
خوێنه‌رانی به‌ڕێز : له‌ سه‌ره‌وه‌ وشه‌ی (گومان)م خستۆته‌ ناو دوو كه‌وانه‌وه‌ ، چونكه‌ گومان دژی ڕاستیی ته‌واوه‌ كه‌ (یه‌قین= یقین) ده‌كا .هه‌روه‌ها یاساناسه‌كان ده‌ڵێن :
تۆمه‌تبار بێ تاوانه‌ تا سه‌لماندنی تاوانه‌كه‌ی ، به‌ پێی ئه‌م وته‌یه‌ فایلداره‌كان هیچیان تاوانبار نین چونكه‌ هیچ دادگایه‌ك (ته‌نانه‌ت هی كارتۆنیش) مه‌سه‌له‌كه‌یانی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه‌ .دیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فایلانه‌ به‌ ڕاستیی خاوه‌نیان هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌زگاكانی به‌عس-ه‌وه‌ هه‌بووه‌ ؟ .
یا ئه‌فسه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ده‌زگا به‌دناوه‌كانی عیراق خۆیان بۆ پاره‌، پله‌ و پایه‌ و خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ دروستیان كردووه‌ ؟ .
به‌هه‌رحاڵ هیوادارین ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ ڕاستیی و دروستیی لێیان بكۆڵێته‌وه‌ و (گومان) ه‌كه‌ بڕه‌وێته‌وه‌ .
به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم خۆ كه‌س گومانی له‌ ٣١ ی ئاب نییه‌ ، خۆ شوكر ئێوه‌ ئاشكرا و به‌ ڕۆژی ڕووناك پێش تانكه‌كانی به‌عس كه‌وتن بۆ " ڕزگار " كردنی هه‌ولێر، ئه‌و به‌عسه‌ی ٨ هه‌زار بارزانیی كه‌ هه‌موویان خزم و كه‌سوكاری خۆت بوون ، بێ سه‌روشوێن كردن . خۆ ئه‌وه‌ لیژنه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوێ ؟
ئینجا ڕووی ده‌م ده‌كه‌مه‌ ئه‌وانه‌ی كه له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ١٩/٥/١٩٩٢ هاواریان ده‌كرد و ده‌یانوت :
بۆیه‌ پێی ده‌ڵێین كاكه‌
چونكه‌  ڕابردووی پاكه‌
مه‌سعود ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بارزانییه‌ ، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌ شه‌ره‌فی پێگه‌یاندنی هه‌زاران دز، جاش،خۆفرۆش و ناپاكی به‌ركه‌وتووه‌ . مه‌سعود نه‌ ڕابردوی پاك بووه‌ نه‌ ئێستا و نه‌ داهاتوویش كارێكی خێری بۆ كورد لێ هه‌ڵ ناكڕدرێ .
 له‌نده‌ن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)