کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە كەلار سێ سەد كادیرى كۆمیتەى شێروانەى یەكێتى خۆیان بۆ دەست لە كاركێشانەوە ئامادە كردووە.

Saturday, 23/05/2009, 12:00

1254 بینراوە


سێ سەد خوێندكار كە ئەندامن لە سنورى كەرتى ڕیًَكخستنى كۆمیتەى شێروانە (ى.ن.ك) خۆیان ئامادە كردووە بۆ دەست لە كاركێشانەوە و وەكو هەڵوێستێك بۆ بەرپرسى دەست لە كاركێشاوەى كۆمیتەى شێروانەى كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەگەڵ هەردوو جێگر و شەش لە ئەندام كۆمیتە و 40 ئەندام كەرت و زیاتر چوار هەزار ئەندام كە دەستیان لە كاركێشایەوە.
سەرچاوەیەك لە ناو ئەو سێ سەد خوێندكارە بە كوردستان پۆستى ووت" ئێمە خۆمان ئامادە كردووە بۆ دەست لە كاركێشانەوەمان لە دژى ئەو بڕیارە ناشایستە و نابەجێیە و دوور لە كارى حزبىو ئەخلاقىو ئینسانى كە بەرپرسى مەڵبەندى كەلارى یەكێتى بە ئەندام بەشێكى مەڵبەندو لێپرسراوى كۆمیتەى شێروانەى یەكێتى كردووە"
سەرچاوەكە ووتیشى" ئێمە ئێستا خۆمان ئامادە كردووە لەمەولا بۆ لیستى گۆران كارو چالاكیەكانمان لە سنورى ناوچەى گەرمیاندا چڕ بكەینەوە بۆ پاڵپشت لیستى گۆڕان كار بكەین"
سەرچاوەكە ووتیشى" ژمارەیەكى زۆرى كادیرى یەكێتى بە نیازى ئەوەن دەست لە كاركێشانەوەیان ڕاگەیەنن ، بەڵام بۆیە تاوەكو ئێستا دەنگیان نەكردووە چونكە دەیانەوێت لە كاتێكدا دەست لە كاربكێشنەوە كە حكومەتو حزب هیچ ئەملا و ئەولایەكى نەمێنێت و بە پارە و پولى بنەماڵەى تاڵەبانى نەیان خەڵەتێنن"


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)