کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوی چه‌ند بەرپرسێکی سەركردایەتی یەكێتی، که‌ خاوەنی بروانامەی تەزویرن

Monday, 05/07/2010, 12:00


تایبه‌ت به‌ کوردستانپۆست:
ناوی چه‌ند بەرپرسێکی سەركردایەتی یەكێتی، که‌ خاوەن بروانامەی تەزویرن و به‌ ناشەرعی خویندویانە، هەندێكیشیان هه‌ر ده‌وامیان نه‌کردووه‌

زۆرن ژمارەی ئەو بەرپرسانەی سەركردایەتی یەكیتی كە بی بروانامە لەزانكۆی سلیمانی خویندویانەو دەریشچوون، بەشیكی زۆریشیان بیدەوام كردن. لیرەدا تەنیا ئاماژە بەبەشیكی كەمی ئەدەین بۆ ئەوەی بۆ خوینەرانی بەریز روون بیتەوە كە بەرپرسە حیزبیەكان بەئەقلیەتی دەولەتی حیزبی و شیوازی خیلەكی مامەلە لەگەل زانست وئەم هەریمەدا دەكەن.ئەو زانیاریانەی لیرەدا هەن پەیوەندی بە یەكیتی نیشتمانی هەیە.هەر بەریزیك زانیاری لەسەر ئەوانەی پارتی یان كەس و لایەنی تر هەیە سوپاسی ناردنیان دەكەین.
نمونەی یەكەم: عەزیز حسن عزیز ناسراو بە مامۆستا عەزیز سەرسپی بەرپرسی دەزگای زانیاری پیشمەرگە و لەدوای ئەوەی بۆ سەركردایەتی یەكیتی دەریانچواند ئیستە خراوەتە شوینەكەی مەحمود سەنگاوی و كراوەتە جیگری فەرماندەیی گشتی جەلال تالەبانی.ئەم كەسە بەقبول خاسی حیزبی كرایە خویندكار لەكۆلیجی زانستە رامیاریەكانی زانكۆی سلیمانی.تەنیا دوو سالی یەكەم دەوامی كردوەو تەنیا بۆ تاقیكردنەوەكان دەرۆیشتەوە كۆلیج. لیرەدا دەبیت بپرسین ئەمانە بەرەزامەندی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆو راگری كۆلیج بوە كە بریتی بووە لە ئەلبیرت عیسا كە دواتر وەك كاندیدی تالەبانی كرا بەسەفیر لەدانمارك. كوردستانپۆست بەتیروتەسەلی لەسەر فەزیحەكانی ئەلبیرت عیسای نوسیوە.ئەم راگرە دوای ئەوەی هاوكاری زۆری عەزیز سەرسپی كرد ئەم بەرپرسە لای جەلال تالەبانی كاری بۆ كرد بۆ بوون بە سەفیر بەلام سوپاس بۆ دینەكەشی كە مەسیحیەو بۆ ئەم مەبەستە بازرگانی پیوە كردووە.دوای ئەوەی كە دەركەوت عەزیز سەرسپی بروانامەی دواناوەندی نیە. قوتابخانەكە دەنوسیت (سەیری نوسراوەكە بكە) برونامەكەمان لانەماوە دیارە مامۆستا عەزیز وای ویستوە، ئەگەر لایان نەماوە خۆ نوسخەی لەپەروەردە هەیە، لەبەغدا هەیە...تاد؟ ئەو كاتە باس باسی چاكسازیە كارتۆنیەكەی جەلال تالەبانی دەبیت و لەریگای عیماد ئەحمەدی جیگری سەرۆكی حكومەت ئاگادار دەكریتەوە بۆ ماوەیەك واز لەخویندنەكەی بهینیت چونكە زۆر لەسەریان دەكەویت.راستە وازی هینا وتاقیكردنەوەكای كۆتایی سالی ئەنجام نەدا بەلام بۆ خولی دوەم تاقیكردنەوەكانی ئەنجامداو سەیریش ئەوەیە كە دەریشچوو یان بلیین دەریانچاند.هاوكاری ئەمجارەی بریتی بوو لەسەرۆك بەش و دواتر یاریدەدەری كۆلیجەكەی یاساو زانستە رامیاریەكان كە بریتی بوو لە د.سامان فەوزی كە ئیستە بوە ئەندام پەرلەمانی بەغدا لەسەر لیستی یەكیتی.عەزیز سەرسپی بۆ پاداشتی ئەمە هاوكاری سامان فەوزیشی كرد.ئەو پرسیارە دەكەین چۆن سەرۆك بەش ئامادە بوو بروانامەی ئەم كەسە واژۆ بكات كەدەیزانی بروانامەی دواناوەندی نیەو هەفتەنامەی ئاوینە بەمانشیتی لاپەرەی یەكەم باسی لیوە كردبوو.د.بەرهەمیش لە كیشەكە ئاگادار دەكریتەوە بەلام هیچ هەنگاویك نانیت.بەلی ئیستە عەزیز سەرسپی جیگری فەرماندەیی گشتی هەلگری بروانامەیەكی ناشەرعی یاساو زانستە سیاسیەكانی زانكۆی سلیمانیە. پیرۆزتان بیت.لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە وەزیری پەروەردە بەنوسراویك ئاگاداری كۆلیجەكەی دەكاتەوە كە ئەم بەرپرسەی دەزگای زانیاری با دەوام بكات.تكا لە میدیاكان دەكەم پرسیار لە تۆمارگەی كۆلیج بكەن ئایا ناوبراو بروانامەی دوا ناوەندی هەیە لەوێ یان نا.

نمونەی دووەم: وەستا رەسوول خەلكی كەركوك كە لەكۆنگرەكەی سییەمی یەكیتی بۆ سەركردایەتی هەلبژیردرا لەهەمان كۆلیجەكەی عەزیز سەرسپی لەدوا قۆناغی چوارەمی خویندن دەركەوت كە بروانامە دواناوەندیەكەی تەزویرە.عومەر فەتاح بانگی كردە لای خۆی و بەفورسەتی زانی ئیهانەی بكات نەلەبەر نەبوونی بروانامەكەی بەلكو رقی لەوەستا رەسولەو ئەمەی دوایی عومەر فەتاحی لەشوینی تر شكاندوەو ئیهانە كردوە.

نمونەی سێیەم: (...) خەلكی هەولیر سەر بە كوتلەكەی كۆسرەت رەسول كردیە ئەندام پەرلەمانی خولی پیشوو لەبەغدا بەلام دەبوایە بروانامەی بەلایەنی كەمەوە دواناوەندی هەبیت هەربۆیە كۆسرەت رەسول بروانامەیەكی ساختەی بۆ بەدروستكردندا.
نمونەی چوارەم: بەرپرسی حەرەس حدود ناوەكەیمان بەتەوای لەیاد نیە (یاسین؟) یەكیتی خۆی باشیان دەناسیت.بۆ ماوەی دوو سال كۆلیجی یاسای بەر لە سێ سال بروانامەكەی نەئەدایە چونكە بروانامەی دواناوەندیەكەی ساختە بوو. ئەم برپرسە چوە لای جەلال تالەبانی ولەوی وتبوی كە بروانامەكەی نادەنێ بیئەوەی هۆكارەكەی روونبكاتەوە بۆچی. ئەم سەركردە سۆشیال دیموكراتە نامەیەكی ئەداتی بۆ سەرۆكی زانكۆ كەهاوكاری بكەن. سەرۆكی زانكۆش بۆ بەرژەوەندی خۆی نامەكەی جەلال تالەبانی دینیتە ئەنجومەنی زانكۆو وای باس دەكات كە وتویەتی كارەكەی بۆ بكەن و بەم جۆرە ئەمیش بروانامەیەكی تەزویری یاسا دەخاتە گیرفانیەوەو دوور نیە رۆژگاریكیش بێت ببیتە داوەرو فەرمانی هەلواسینی خەلكیش بدات. ئەمەشتان پیرۆز بیت. سەیرە كە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی كە حاجیەو گوایە لەخودا ترسە لەم هەموو جەریمەیە خۆی بیدەنگ كردوە.

نمونەی پینجەم: ئەندامی كارگیری مەلبەندی یەكیتی سلیمانی مەهاباد شیخ حەمەمین لەوانەی دەستوردا بەقۆپیەوە گیرا كەچی دوای چەند رۆژیك تالەبانی هەرچەندە ئاگاداریش كرابۆوە لیی كەچی كردیە ئەندام پەرلەمان لەبەغدا دیارە بۆ ئەوە بوو دەستور بۆ عیراق دابنیت. پف لەم سەرۆك كۆمارە.مەهاباد لەم كۆنفرەنسە خۆی كاندیدكردبوو بۆ سەركردایەتی یەكیتی.لەهەمان رۆژی قۆپیە كردنەكەی مەهاباد، ئەندامی مەكتەبی ریكخستنی یەكیتی دلیر ماوەتی، هەروەها ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكیشان عیسا عبداللە (ئارام) بەقۆپیەوە دەگیرین لەكۆلیجی زانستە رامیاریەكانی ئەلبیرت عیسا. بۆ سالی دوای ئەوە مەهاباد دەوامی نەكردو راسبكرا بەلام بەسەفقەیەك لەنیوان سەرۆكی زانكۆو ئەلبیرت عیسا بەكاریگەری فوئاد مەعسوم و كەمال فوئاد مەهاباد تاقیكردنەوەكانی كۆتایی سال لەسەر سەد ئەنجامداو ئەمیش هەردەرچوو. پیرۆز بیت لەتۆش.ئەم شتانە كیشەیەكی زۆری لەنیوان مەهاباد كە ئیستە بەمەهابادی قۆپیەچی ناسراوە دروست كرد لەگەل د.فایەق گولپی چونكە خیزانی ئەم بەریزەیە.

نمونەی شەشەم: نیاز سەعید بەرپرسی پەیمانگای كادیرانی سیاسی یەكیتی لەقەلاچوالان كە ئەمیش لەباكگراوندا سەر بەدەزگای زانیاریە بۆ ماوەی هەموو چوار سالەكە لەبەشی كۆمەلناسی لەكۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلیمانی بیدەوام كردن تەنیا لەسەری سالدا دەچوو بۆ تاقیكردنەوەكەی و ئەمیش بروانامەیەكی خستە گیرفانیەوە.عارف روژدی بەهەمان شیوەو بەناشەرعی كورسی ماستەریشی لەلایەن راگری كۆلیجی ناوبراو دلیر ئەحمەد حەمەد درایە كە ئەم راگرە خۆی بروانامەكەی تەزویرە كە لەروسیا وەری گرتوە. كاتی خۆی بۆ بروانامەكەی دلیر ئەحمەد بەبەلگەوە لەسەری نوسراوەو دەكری بخریتەوە روو بۆ خوینەران.

نمونەی حەوتەم: شۆرش ئیسماعیلی بەرپرسی دەزگای هلبژاردنە كارتۆنیەكەی یەكیتی و ئەندامی سەركردایەتی دوو سالی دوایی لەكۆلیجی زانستە رامیاریەكان دەوام ناكات و دەریش دەچیت.كەكاتیك بریاری بوونی هەردوو كۆلیجی سیاسەو یاسا بۆ یەك كۆلیج درا دەركەوت كەكۆمەلیك لەبەرپرسەكانی یەكیتی بروانامەیان دیار نیە، ئاخۆ لەبەر چی بیت؟ كەسیش قسەی نەكرد.

نمونەی هەشتەم: مۆفەق دەرگەلەیی كە كراوەتە راویژكاری تالەبانی لەبەغدا هەروەك تالەبانی گوی زۆر لەخۆی و لەخەلك بگریت هەتا گوی بۆ ئەم خاوەن بروانامە تەزویرانەی روسیا بگریت كە لەبەغدا مسواكی پیدەكەن لەشۆرجەو پیشتر كرابوە سەرۆك بەشی راگەیاندنی كۆلیجە ویرانەكەی دلیر ئەحمەد حەمەدی زانكۆی سلیمانی.كرایە راویژكار چونكە خزمی ئازاد جوندیانی و جەوهەر كرمانجەو بەواستەی ئەمان ئەو پۆستەی دەست كەوت.ئەم راگرو سەرۆك بەشەی پیشوو نەیانویرا بروانامەكانیان بنیرن بۆ لیژنەی هاوتاكردنی بروانامەكان و سەرۆكی زانكۆش هیچی نەووت وبیگومان ناشبیت هیچ بلیت. هەر لەم كۆلیجەی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلیمانی لەسالی 2005 سەرۆك بەشیكی كۆمەلناسی هەبوو بەناوی جوان ئیحسان كە ئیستە لەئەندامە كارتۆنیەكەی سەركردایەتی یەكتیە چونكە ژنەو چونكە قسەشی ناخوات و پرۆپاگاندەیان پیوە دەكری كەچی كەسایەتیشان ئەم شتانە قبول دەكات. ئەم سەرۆك بەشە بەبریاری لیژنەیەك لەسەرۆك بەشی دەریانكرد. دوو جار ناردیانە ئەلمانیاو بەریتانیا بۆ چەندن مانگ بەناوی دەورە گوایە حیزبیە و تەنیا پارەیان سەرف دەكرد و هیچ عیلمیكیشیان لەگەل خۆیان بۆ نەهینرایەوە. میردەكەی لە زانكۆی كۆیە دەركرا چونكە پارەی موحازەراتی مامۆستا عەرەبەكانی خواردبوو. هاولاتی بوو یان ئاوینە زیاتر لەجاریك لەسەریان نوسی.

كۆمەلیكی زۆر لەبروانامە لەزانكۆی سلیمانی هاوتاكراوە بۆ ماستەر و سەروتریش بیئەوەی موستەحەقی ئەوە بن. لیرەدا تەنیا دوو نمونەی دوو ئەندامی سەركردایەتی تری یەكیتی.

نمونەی نۆیه‌م: كچەكەی جەبار فەرمان بەناوی بلیسە لەكۆنگرەی سێیەمی یەكێتی كردیانە ئەندام سەركردایەتی، ئەمیش لەسەر لەحنەكەی جوان ئیحسان. لەلایەكەوە پرۆپاگەندەی ئەوەی كەئافرەت دەهیننە ناو سەركردایەتی گەرنا ئەم كەسە فری بەسیاسەتەوە نیە و لەلایەكی ترەوە چونكە خوشكەكەی خیزانی برازاكەی تالەبانیە ئاراسی شێخ جەنگی كەواتە بۆتە ئەندامیكی بنەمالە.

بەریزان دەبینن شتەكان لەم ولاتەی ئیمە چۆن چۆنی دەرون بەریگاوە لەم سیستەمە بی ئەقلەدا. بلیسەی سەركردایەتی بروانامەی بەكالۆریۆسی هەبووە لەئەلمانیاو لەسلیمانی بۆی كراوە بەماستەر. ئادەی بلیسە خان بەحسی ماستەرەكەتمان نیشان بدە.

نمونەی ده‌یه‌م: فازل كەریم ناسراو بە مامۆستا جەعفەر بەهەمان شیوە بروانامەی بەكالۆریۆسەكەی لەسلیمانی بۆ كراوە بە ماستەر. ئەمیش ماستەری نیەو بەحسی ماستەریشی نیە گەرنا تكایە تۆش بەحسەكەت بلاوبكەرەوەو بیخەرە روو. ئەم بەرپرسی مەكتەبی بیروهوشیاری بوو بەپلەی سەركردایەتی و كاتی خۆی ئەندام مەكتەبی سیاسی بووە لەو زەمانەی كە ئیستر نەبوو زینیان لە سەگ ئەدا. ئیستە یەكیتی دەریكردو مەكتەبەكەشی داخست چونكە لەمەدارەكە لایداو ئیستە لەمالەوە برنج و شلە دەخوات بەلام بەپارەی دزی خۆی دەولەمەند كردووە.

ئەمانە تەنیا بەشیكی زۆر كەمی ئەم باسە بوو. ئەمانەن نمونەی سەركردەكانی یەكیتی و تالەبانی. لیستی گەندەلیەكان ئەوەندە زۆرە كە پیویستی بە كتیبیك هەیە نوسینیان. بروانامەی تەزویرو و گەندەلی ئەم بوارە نەك بەتەنیا لەزانكۆكانی هەریم بەلكو لەناو حكومەتداو،پەرلەمانداو دامودەزگاكانی تری ولات زۆر بەربلاوە. سەرۆك بەش هەیە كە هەلگری بروانامەی بەكالۆریۆسە وەك مامۆستا سەرنج ناویك كە سەرۆكی بەشی كۆمەلناسی بوو هەتا بەر لەماوەیەكی كورت. لەسوید تەواوی كردوە لیژنەی هاوتا كردنی بروانامەكان مۆلەتی دایە كۆمەلیك وەحدەی تر بهینیت بەریگای خویندن هەتا بروانامەكەی بۆ بكریت بەماستەر لیژنەكەیان هەلوەشاندەوەو ئەمیش وەحدەكانی نەهینا كەواتە ماستەری نیەو كرایە سەرۆك بەش و وابزانم كورسی دوكتۆراشیان داوەتی و كاتی خۆی ئەمیش نامەی حیزبی هینابوو لەگەل خۆی.كەچی نە راگری كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی وە نەسەرۆكایەتی زانكۆ هیچ نالێن. ئەگەر دەتانەوی ئەم ولاتە چاك نەبیت ئەوا هەروا بەردەوام بن.

داواكاریمان لە وەزیری خویندنی بالا
لەبەر ئەوەی بروامان بەم سیستەمە گەندەلەی هەریم نەماوە هەربۆیە وەك لایەنی پەیوەندیدار تكا لە بەریز وەزیری خویندنی بالا دەكەین كە هەنگاوی باشی لێبینراوە لیژنەیەكی راستەقینە بۆ لیكۆلینەوە بۆ ئەم بوارە خەتەرناكە پێكبهینیت و كاری جدی بە ئەنجامەكانی بكات لەرووی یاساییەوە، ئەمە هیچی لەخاوەن مەلەفەكان كەمتر نیە لەرووی ئاسایشی نەتەوەییەوە. بروانە كەسێك دەبیتە پزیشك و نەشتەرگەری مرۆڤیك دەكات كەچی بروانامەكەی تەزویرە. بۆ ئەمە چی دەلێیت خوێنەری بەرێز. بەگرنگی دەزانین میدیاكان بەدواداچوون بۆ ئەم زانیاریانەی نوسیومانە ئەنجام بدەن و ئەو كاتە دەزانن كە راستگۆ بووین لەزانیاریەكانمان وئەو كاتەش ئەمادەین ئەو شتانەی نەمان خستونەتە روو بیدەین بەوان. ئایا دەبیت چی چاوەری لە دەسەلاتیك بكریت كە ئەمە سروشتەكەی بیت سیاسەت كردنەكەش هەر بەم جۆرە دەكەن. لەناوچەكانی پارتی هەمان دیاردە لەبواری بروانامەی تەزویر هەیە. ئەی دەسەلات دەبفەرموون كار بەم زانیاریانە بكەن و چیتر ناكرێ بلێن نەماندەزانی.

بۆ بینینی یه‌کێک له‌و  به‌ڵگانه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/AzizSerspi.pdf

چەند مامۆستایەكی زانكۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە