کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای ئێرانیه‌كان نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان

Sunday, 26/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 سلێمانی
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سكرتارێتی تأله‌بانی، که‌ واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وابه‌سته‌یه‌ به‌دوا بریاری ئێرانیه‌كانه‌وه‌.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سكرتاریه‌تی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ قاسم سولێمانی به‌رپرسی سوپای قودس پاسدارانی ئێرانی هه‌وتووی ڕابردوو نامه‌یه‌كی له‌ تارانه‌وه‌ بۆ تأڵه‌بانی ئه‌ڵمانیا ناردووه‌، تا ئه‌وان ئاگاداری نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ عێراق نه‌گه‌ریته‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ نامه‌كه‌ به‌ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌ماڵه‌كه‌ی تا هه‌نوكه‌ له‌ تارانه‌ به‌ودا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌  قاسم سولێمانی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ جه‌لال تأله‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاری ناردنی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئیرانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا له‌به‌غداد له‌كاتی گشت ئه‌و كیشانه‌دا دوو جه‌مسه‌ری له‌نێوان تأله‌بانی و نوری مالیكی دروست نه‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی شكست به‌ نه‌یاره‌كانی مالیكی ده‌هینریت.
شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌وان دلنیابونه‌ته‌وه‌ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل نوری مالیكی كۆنابێته‌وه‌ له‌سه‌ر داوای توركیا.له‌ لایه‌کی دیکه‌ش وازانراوه‌ که‌ ره‌نگه‌ جه‌لال تاله‌بانی ده‌ست له‌سه‌رۆک کۆماریی بکێشێته‌وه‌ و ئیستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته‌ کاندید ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە