کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رێچار

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1612 بینراوە



کۆتایی مانگی چوار لە باشوری وڵات هەڵبژاردن بە ڕێوە دەچێ و داروبەردی شارەکانی باشور بە قسەی قەبارە مەزن و بێ دەسکەوت شەقامەکانی تەنیوە ولەسەر مێدیاکانیش ئەوەی کە دەگوترێ ناگوترێتەوە. ئەوشێوە پڕوپاگەندانە تەنیا لە وڵاتانی ئافریقاییدا دێتە بەرچاو. بۆ مرۆوی کورد ئەگەر دوورناسانە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو چەند ساڵەی باشور بنەڕێ بە ئاشکرا دەردەکەوێ کە ئەوەندی کۆمپانیاو دەوروبەری بەرژەوەندخوازی حیزب کە دەسەڵاتی دراوەتەدەست، خەڵکی هەژار وەک تەماشاچی وبەشدارێک چاوەڕووانییەکی بێ ئاسۆی پێدەبڕێ. رکێفی سەرەکی ئەو دەسەڵاتە لەو کاتەوە درایە دەست ئامریکاو وڵاتانی داگیر کار کە وەزیری ئەو کاتی دەرەوەی ئامریکا / ئۆڵبڕایت / بە ئاماژەی دەست لەسەر مێدیاکانی خۆیان جووتەی خێرنەخوازی کوردی پێکەوە ئاشت کردەوە. (مەسعودو جەلال) .پاشی گەڕانەوەی وان بۆ وڵات وهێرش بۆ سەر سەددام حوسێن ئەو چەند ساڵەی دوای بەعس ژیانی سیاسی خەڵک لە باشوربینراوە.
هیچ نەتەوەیەک لەسەت ساڵی رابوردوودا بۆ گەیشتن بەئازادی هاسان نرخی نەداوە.، دەسەڵاتی دوور لە بەرتیلخۆری، دوور لەدزی، دوور لە بێ ئاسایی،وخاوەنی کۆمەڵگای پەروەردە کراو وهوشیار ئاسودە لەدایک نەبووە. پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی مەزن وبچوک بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتێکی باشتر وبەهێز، متمانەو باوەڕ بە خۆبونە لە لایان ئەو کەسانەی کە قەرارە لەسەر ئاستی بەرزراگرتنی هوشیاری نەتەوەیی خەبات دەکەن بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ هیوای خەڵک بۆ دوای هەڵبژاردن.
مێژووی هەر نەتەوەیەک بۆ رزگاری خاوەنی دوو لایەنی ناوخۆیی ودەرەکییە. هەردوولا پێویستیان بە دامودەزگای سەردەمو کەسانی ژێهاتی وئەمەکدارە کە چۆن بۆ پارازتنی نەتەوەیی تێدەکۆشن. لە سەت ساڵی رابوردوودا خوانی مێژووی کورد ئەوە بووە کە زیاترلە کاتی چارەنوسە گرینگەکاندا لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی بڕیاری بۆ دراوەورێچارەی بۆ دابین بووەیانی ئەو هەمووە نەهامەتیانەی کە بە سەریان هێناوین رۆڵی سەرەکیمان هەبووە! ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە باشوور لەو مانگەدا پێک دێ، من لەسەرئەوباوەڕەم کە ئاڵوگۆڕی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابوری ودێمۆکڕاسی لە باراندا لە خۆ ناگرێ.
ئەو دەسەڵاتەی ئێستێ نەئەو جەوهەرەی تێدایە نە بە هاسانی یەخەی ئەو وڵاتە بەر دەدا.ئەگەر سرنجی بدەینێ دژایەتیەکان هی گرووپ وحیزب و تاکەکەسانە، بارزانییەکان میراتی بابو باپیریان لەدەست نادەن خۆ بە دمڕاستی خەڵک دادەنێن! ئەوانی تاڵەبانیش دەڵێن بەبێ ئێمە حکومەت دروست نەبێ.! گۆڕان ودۆستەکانی رقی مێژوویی وای لێ کردون کە کێبەرکێیەکەیان سالم دەرنەچێ. ئیسلامیەکانیش لە فکری نوێژی هەینیدان کە خەڵک زۆرتر لە حەیفی دەسەڵات بەشدار ببێ. لەو ڕەشە بازارەداپێناسەی هەڵبژاردن لەکوێ کەوتووە من نازانم وچاوەڕوانی بارودۆخی خراتر دەبم لە داهاتوودا. (هیوادارن بەدرۆ دەچم) .
رێچار بۆ داهاتوو چۆن ببێ باشترە؟
شەڕی نوێی / ناتۆ / و / روسیە / لە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ. زلهێزەکان ئیدی زۆر بیر لە بەهاری عەڕەبی وکێشەی کورد بە تایبەتی ناکەنەوە. ناڵێم وەپشت گوێی دەدەن بەڵام لە حاڵی حازردا زۆر هێرشی هێناوەو قەباڵە بەتاڵە. هەر ئاڵوگۆڕێک یا رووداوێک ئەگەر لە روانگەی باش و باشترین یا خراپ وخراپترین هەڵسەنگێندرێن دەتوانێ تا رادەیەکی بەرچاو بەرهەمی خۆی پێکبێنێ. هەر حیزب یا رێکخراوەیەکی کوردیش ئەگەر بۆ رزگاری خەباتی نەتەوەیی بەڕێوە دەبا مافی ئەوەی هەیە کە هەموو بەشەکانی کوردوستان بە هی خۆی بزانێ وخەمی بۆ بخوا. لەدونیای پەرێشان وئالۆزی سەردەمدا ئەگەر بۆ دوژمنی کورد هەر بستێکی خاکی وڵات نابێ بۆ تاقە ساتێک ئازادی لێ بڕوێ. بۆ حیزبی شۆڕشگێڕو خاوەن پرنسیب ئەو مافە هەیە کە سنوری دەسکردی نەیار بە رەسمی نەناسێ.تەنانەت ئەو سنورە ئەگەر سیاسی وزمانی وکولتوری بێ.
هەڵبژاردن کۆتا یی دێ. رووداوەکان بەرەو کوێ دەڕۆن گرینگە؟ داگیرکار چۆن سیاسەتی خۆی دەگۆڕێ گرینگە؟ بەغدا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکاندە کا؟ دەیان پرسی دی؟ من بە زەحمەتی دەزانم دەسەڵاتی دوای هەڵبژاردنیش تاقە هەنگاوێک بۆ چاکسازی باوێ! دەسەڵاتی کۆسکەوتوو ساڵێ ١٢جار هەڵبژاردن بکا داهاتی ریشەیی نابێ. ئەرکی مرۆوی کورد، رووناکبیری کورد، مامۆستای کورد، رۆژنامەوانی کورد، ئەوەیە کە بەبێشەرم رۆڵی مێژوویی خۆی بەجێ بگەیەنێ ولە نێوان باش وباشترین رێچاری باشترین هەڵبژێرێ.
هەموومان ئەگەر بڕێک ئینسافمان هەبێ دەزانین لە باکوری وڵات وتورکیە ئەو چەند ساڵەی دوایی کۆمەڵگای کورد گەیشتۆتە کام ئاست.لە کوێڕا دەستیان پێکردو ئەوڕۆ بەرەو کام قۆناغی مێژوومان هەنگاو دەنێ.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە کۆمەڵگای کورد لە باشور ولە رۆژهەڵات بە چەنگ ئەو حیزبانەی کە خۆیان بە نوێنەری ئەوان دەزانن چی لێ شین نابێ بۆ دوارۆژ.پشتیوانی کردن لە ئاڵوگۆڕەکانی حەڕەکەتی رزگاری لە باکوروحەول دان بۆ دامەزراندنی سیستمێکی کورخوازانە درێژ کردنی دەستی دۆستایەتی بۆ تێکۆشەرانی باکوی لە قەندیل لە باکور لە دەرەوەی وڵات دەبنە هۆی ئەنجامدانی ئەرکی نەتەوەیی وهۆشداری بەو دەسەڵاتەی کە ئێستێ لا باشور یەخەی گرتوین . یان دەبێ ئاڵوگۆڕی بنە رەتی پێک بێنن یان لەداهاتوودا کەس دەنگیان ناداتێ.تا سیاسەتو زەمان دەست دەدەنەیەک وتا ئاڵوگۆڕەکان بەرەو کوێ دەڕۆن چاوەڕوان دەبین.
جەعفەر کەریمی
٣/٤/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)