کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك قادری حاجی علی بەڕاستی دکتۆر بەرهەم پیاوێکی بەئیمکانیە؟!!

Wednesday, 06/07/2011, 12:00





زۆرمان پێ سەیرە یەکێك لەسەرکردەدیارەکانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکی گەندەڵترین وپڕتاوانترین کابینەکانی حکومەتەکەی یەکێتی وپارتی بەپیاوێکی بەئیمکانیەت وەسف دەکات وهەمووبەرپرسیارێتی گەندەڵی وتاوانکاری دەرهەق بەمیللەت هەر لەشەهیدکردن وبریندارکردن وگرتن ولێدان وسووکایەتی پێکردن لەئەستۆی لادەبات ودەڵێت: ئەگەر ئەم سیستمە نەبوایە ڕەنگە زیاتر بەسوود بوایە !! بەبێ ئەوەی ئەوڕاستیە ئاشکرا بکات کە دکتۆرە بەئیمکانیەتەکەش بەرپرسیارە لەم سیستمە. بزووتنەوەی گۆڕان وبەتایبەتیش کاك نەوشیروان گەورەترین هەڵەیەك کەلەدوای هاتنە دەرەوەی لەیەکێتی کردی هێنانەوەی دووبارەی ئەوسەرکردانەی دوێنێی یەکێتی بوو بۆ ناوبازنەی بڕیاردانی سیاسی بزووتنەوەکە چونکە هەتا ئەمانە هاوبەشبن لەبڕیاردانی سیاسی تابۆیان بکرێت ئەم باروودۆخە بەم شێوەیەی ئێستا نەچاکسازی ونەڕووخان ئەهێڵنەوە بەهۆی ئەوەی لەم باروودۆخەدا هەمووبەرژەوەندیە ئابووری وکارەبازرگانیەکانیان بەهاوکاری سەرکردەکانی هاوڕێی دوێنێیان پارێزراوە وبەردەوامی بەسەرمایە کۆکردنەوە دەدەن ،لەهەمان کاتیشداهەرگیز ئامادەنین بەکش لێکردنیان ئەو بەرژەوەندیانە بخەنە بەرمەترسی ئایندەیەکی ناڕوونەوە٠


گەر سەرۆکی کابینەکانی پێشووتری حکومەتە هاوبەشەکەی یەکێتی وپارتی گەورەترین گەندەڵیان لەماوەی حوکمڕانێتیاندا کردبێت ئەوا بەرهەمەمە بەئیمکانیەتەکە دەبێ‌ بدرێتە دادگا چونکەسەرەڕای گەندەڵی ودزینی سەروەت وسامانی میللەت گەورەترین تاوان لەلایەن چەکدارەکانی بەرهەم ومسعودەوە دژ بەگەنجانی میللەتەکەمان ئەنجام دراو بەسەدانیان لێ شەهیدووبریندارکرا وبکوژەکانیش لەبری دەستگیرکردن لەلایەن بەرهەمەوە مۆنیکای فول مواسەفاتیان بەپارەی ئەو شەهیدووبریندارانە بەدیاری بۆ کڕدراو بکوژەکانی پارتەکەی مسعودیشی بەڕێ کردەوە بۆ لای ئاغاکەیان.دەبێ‌ کاك قادر ئەوەی لەبیرچووبێت کەهەرلەسایەی ئەم بەرهەمەدا بوو کەکاتێك وئێستاش مووچەی خۆیان وپاسەوانە تایبەتیەکانی خۆیان وکوڕەکانیان لەحکومەت وەردەگرن بەسەدان کەس ماڵوومنداڵی نان بڕاوکراو تیایاندابوو کە بۆ پەیداکردنی پاروەنانێك بۆ منداڵەکانی کەوتە فرۆشتنی ناوماڵەکەی وئامادەش نەبوو بۆ مووچە وەکو جەنابتان بەشان وباڵی تاوانبارێکی وەك بەرهەمدا هەڵبدات ٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە