کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د به‌شه‌ دزییه‌که‌ی خۆی له‌ کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان فرۆشت

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


به‌ پلان و ڕێکه‌وتنێکی ژێربه‌ژێریی نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیی، به‌تایبه‌تیی پاش سه‌ردانه‌که‌ی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د بۆ لای مه‌سعود بارزانیی، هه‌ردوولا پێکهاتن که‌ هه‌ڵۆی برای هێرۆ وه‌ک کاندیدێک خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێت، تا ئه‌مه‌ وه‌کوو پروپاگه‌نده‌یه‌ک بۆ پرۆسه‌ی دیموکراتییبوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌ژمار بکه‌ن، چونکه‌ مه‌سعود بارزانی وای دانابوو، هیچ که‌سێک له‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ زاتی ئه‌وه‌ ناکات بێته‌ پێشه‌وه‌ و خۆی کاندید بکات، له‌و لاشه‌وه‌ بڕیاری دابوو بۆ گاڵته‌جاڕی یه‌ک دوو که‌س له‌ هه‌ولێر و ئه‌ملاو ئه‌ولا ڕابسپێرێت تا ئه‌وانیش خۆیان کاندید بکه‌ن، به‌م پلان و فرت و فێڵه‌ش ده‌توانێ ڕای جیهانیی و جه‌ماوه‌ریشی پێ چه‌واشه‌ بکات، ئه‌مه‌ش نابێته‌ مه‌ترسی بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک جێگای پێ له‌ق بکات. کاتێکیش که‌سێک به‌ ناوی ئه‌حمه‌د کورده‌ خۆی کاندید کرد، هه‌ر زوو بارزانیی ته‌له‌فونی بۆ تاڵه‌بانی کرد، پێی وت: ئێمه‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌مان ئه‌وه‌ بوو که‌ هیچ که‌سێک له‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی خۆی کاندید نه‌کات، ئه‌ی ئه‌م کابرایه‌ی یه‌کێتیی چییه‌ وا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌؟ بۆیه‌ به‌ زووترین کات کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د کورده‌ی بانگ کرد ، به‌ زۆر و به‌ خوایشت، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌رم، په‌شیمانی کرده‌وه‌. ئیستا تاکه‌ مه‌ترسییه‌ک ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر ده‌م بارزانییدا مابێت، ته‌نها د. که‌مال میراوده‌لییه‌، لێ هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د، مه‌ترسی نییه‌، چونکه‌ ئه‌م که‌سه‌ پێگه‌ی به‌هێزی له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا نییه‌‌، که‌سێکی سیاسیی و خۆشه‌ویست نییه‌، له‌ قسه‌کردندا له‌بله‌بان نییه‌، وشیار ه‌ بۆ حاڵی خۆی نه‌ک بۆ حاڵی خه‌ڵکیی، ئاگای له‌ ڕق و کینه‌ی خه‌ڵکی نییه‌، پێی وایه‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ نازدار و خۆشه‌ویستن، خه‌ڵکی کوردستان، هیچ ناکه‌ن ده‌چن ده‌نگ به‌م کابرایه‌ ئه‌ده‌ن. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ ئه‌م کابرایه‌، به‌ ده‌ست خه‌تیی خۆی نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی بۆ نه‌به‌ز گۆران نووسی، که‌ سه‌گ بۆنی پێوه‌ نه‌ده‌کرد، هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی لێکرد، پێی گووت: وه‌کو سه‌گ ده‌تتۆپێنم، چۆن تۆ ده‌ڵێی گۆڕی باوکم نابێت به‌ شه‌و کاره‌با و ڕووناکی له‌ سه‌ر ‌بێت؟
هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د، ئیستا هاتۆته‌ نێو گه‌مه‌که‌وه‌، خۆشی نازانێت، که‌ ئیستا ئه‌و تۆپێکه‌ به‌ ده‌ست هێرۆی خوشکییه‌وه‌، چۆنی بوێت وای تووڕ ئه‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و له‌ ترسی ئه‌وه‌ی له‌ کاتیی به‌ڕه‌و روو بوونه‌وه‌شدا که‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ مێزگردێکدا ده‌می له‌ کاندیده‌کانی تر ئاڵا، هه‌رچی له‌ ژێر به‌ڕه‌که‌دایه‌ بۆی نه‌هێننه‌ ده‌رێ، بۆیه‌ له‌ سه‌ر قسه‌ی هێرۆی خوشکی، ئه‌و به‌شه‌ دزییه‌ی که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ دز و ناپاکه‌ له‌ کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازانیان بۆ خۆیان دزیی و له‌ سه‌ر خۆیان تاپۆ کرد، ئیستا به‌شه‌که‌ی هه‌ڵۆ، ‌ به‌ بڕی (7.5) ملیۆن دۆلاره‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا فرۆشتی، سه‌رمایه‌ی هه‌ڵۆ وه‌ک بنه‌ماله‌که‌ی باسی لیوه‌ده‌که‌ن، خۆی ده‌دات له‌ 16 ملیۆن دۆلار، بێجگه‌ له‌و ماڵ و حاڵه‌ی که‌ له‌ سوید پێکی ناوه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ له‌ سوید گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ کوردستان، به‌ نابووتی هانای برده‌ لای داده‌ی و ئه‌ویش ده‌رگای به‌هه‌شتیی بۆ کرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ ساڵی ڕابردوو هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د، داوایه‌کی یاسایی له‌ سه‌ر به‌رپرسی کوردستانپۆست تۆمار کرد، پاش ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، هه‌ڵۆ داواکه‌ی دۆڕاند، ئیستا هه‌ڵۆ قه‌رزداری کوردستانپۆسته‌، ئه‌و به‌شه‌ی که‌ کوردستانپۆست ده‌بیت بیداته‌وه‌ به‌ پارێزه‌ره‌که‌ی خۆی‌، ته‌نها (12.420) کڕۆنی سویدییه‌ (نزیکه‌ی 1600 دۆلار)، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ هه‌ڵۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌بێت بداته‌وه‌ به‌ به‌رپرسی کوردستانپۆست، ئه‌ویش له‌ ڕێگای خۆیه‌وه‌ بیداته‌وه‌ به‌ پارێزه‌ره‌که‌، به‌ڵام تا ئیستا هه‌ڵۆی کاندیدکراوی سه‌رۆکی هه‌رێم بێده‌نگی لێکردووه‌ و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە