کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێویستە، لەوە رەقتر بنووسینّ

Saturday, 16/11/2013, 12:00

1487 بینراوە




زۆر كەس و لایەن و دۆست وبرادەر،گلەیى ئەوەم لێدەكەن كەلە تەواوى نوسینەكانمدا، هەموو دەمو كاتێك،بەزبرى ورەقى دەنووسم ، بەردەوام دەسەڵاتى باشور و لایەنە كوردیەكان دەدەمە بەر نەشتەر و رەخنەى توند .هیوا خوازن كە توزێك دەست دابگرم ونەرمى بنوێنم، جار جارەش قسەیەكى خێریان بۆ بكەم.هەردەنوكم لەسەریان نەبێت..
من وەكو خۆم ئەوە بەئیش و ئەركى خۆم وهیچ نوسەرێكىى ئازاد نازانم ، بەڵكو بە پێچەوانەوە كاركردن بە دژى ئەو ئاراستەیە تا سەرئێسقان لاى من راست و بەجێ یە. ئەوەش ناشارمەوە، نە من نە هیچ بەڕێزێكى نوسەر،دوژمن و ناحەز نیە بە هەرێمى كوردستان و،ئەزمون و پارت دەسەڵاتەكانى، تابەهۆیەوە سەنگەرى لێ بگرین و، لەدژى خامە تیژ بكەینەوە، ئەركى ئەوەڵ وئاخیرى ئێمەو مانان ئەوەیە،كە ئەو دەسەڵات و پارتانە،وا لێ بكەین كە بەسەر هەڵەكانیادان باز نەدەن، بەخۆیاندا بچنەوە، ئەزمون لە هەڵە وكەموكوڕیەكانى پێشوتر وەربگرن، هەروابێتەوە ئەولایەنانە، ببنە نوێنەرى راستەقینەى میللەت، بەیەك چاو تەماشاى خەڵكان بكەن،یەكسانى و دادپەروەرى بچەسپێنن، ئەو دەمەش، ئیدى بمانەوبَت یان نا، نوسین و رونكردنەوەكانمان بێ ئەرزش دەبن و كەس پولێكیان پێ نادات. زۆربەمان لەوسۆنگە و پەرۆشیەوە كاردەكەین، بۆ بەدیهێنان و پیادەكردنى ئەو سیستەمە دەكۆشین،دەنا وەكو تر،هیچ كێشەو گرفتمان لەگەڵ هیچ لایەن و پارت وبەرپرسێكى هیچ پارچەیەك نیەونابێت.
ئاخر بەڕێزان ناهەقمە وخەتامە كە بەو زمانە دەدوێم و دەنووسم، تو چ ناوێكى لێ دەنێت؟ چ مانا ورێز وپلە وپایەیەك بەحزبێكى رۆژهەڵات دەدەبەخشیت،كە بەناو نەیارە،كەچى وەك كوێخا پاڵى لێ داوەتەوە ،خۆى لەهیچ شتێك ناكاتە خاوەن، ئەوەتا دەبینین رۆژانە،ئەندامەكانى لە سێدارە دەدرێن،بەڵام لەبەر خاترى ئەوەى وەزع و زروقەكەى لێ تێك نەچێت، ئەو بڕە پارە و نەسریەى كە پێدەبەخشن نەبڕدرێت،ناوێرێت فززە بكات،بچوكترین چالاكیش ناكات؟ّ كاتێكیش ئەندام وهەوادارانى وەك ناڕەزایى، كونوسوڵخانەى دوژمنەكەى بەرد باران دەكەن،لەسەر ئەو كارەدەست بەسەر دەكرێت، كەچى ئەوان مێش میوانیان نیە و دەڵێت، ئێمەنەبوین!ئەوانە لەئێمە بێ بەرین؟
لەلایەكى دیكەوە، لەرۆژئاوا ،كورد خەریكە جێگە پێى خۆى قایم دەكات،و نیمچە قەوارەیەك رادەگەیەنێت، لەبرى ئەوەى زۆربەمان پشتیوانى بكەین و بەئاشكراو نهێنى هەوڵى سەرخستنى بدەین،كەچى گەورەترین سەنگەر و بەرەى لەدژ دەكەینەوە، لەسەرو هەموشیانە مەسعود بارزانى بەناو سەرۆك وكاندیدى سەرۆكى نەتەوەیى سەرقافڵەى ئەو دوژمنایەتیە ، ئەمەیان چەندى بەچەندە؟ هەر لەسەر ئەو كۆنگرەی نەتەوەیى ،مرۆڤ توشى هێستریا دەبێت،كۆنگرە بە بەحساب بۆ كورد و پاشەڕۆژی رێك دەخرێت، ئەوان نەخشەو بەرنامەو سیاسەتى دادەڕێژن،بەڵام بەروونى وئاشكرایى جێگە دەست و تەداخولاتى دوژمنانى پێوە دیارە،بەخواست و حەزى ئەوان بڕیار و راسپاردەكان دەدەرێت.
لەوانەش ناخۆشتر،خاوەنى بەناو سەرۆكێكین ،لێوان لێوە لە ناپاكى و خیانەت و پاشەڵ پیسى،تا دژایەتى كورد و دوزەكەى وەستابێت، بیر لە ئیشى باشتر ناكاتەوە،ئەو زاتە ناموبارەكە بۆتە جەندرمەیەكى دڵسۆز و بەوەفاى ئەردۆغان، ئەوچى بخوازێت بە كون فەیەكونێك بۆى مەیسەر ئەكات، ئاستەنەگانى بەردەم شۆڕشى رۆژئاوا ودژایەتى پەكەكە و شۆڕشى باكورو، داختسنى سنورى رۆئاوا و رێگیریكردن لەسەرانى كوردى ئەوبەشە بەڵگەى حاشا هەڵنەگرى تاوانەكانین، دواین روزەردى وشەرمەزاریشى، بەرێكەوتنە بۆ توركیا و پێك گەیشتنە بە ئەردۆغان لە دیاربەكر، بەم كارەش جارێكى دیكە نابوتى و بێ رێزى و بچوكى خۆى دەسەلمبَنێت، لەولاشەوە ئەردۆغان و پارتە دوژمنەكەى بەكورد،لەرێگەى سیاسەتى چەواشەو لەخشتە بردنەوە مەسعود دەكاتە بەردەبازێك بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنى داهاتوودا.هەزاران كوردى ساویلكە و خۆش باوەڕ لەخشتە دەبات.
هەرەخەفەتاویى و قورستر كەوادەكات زیاتر زمان زبرى و رەخنەى لەچەكوش توندتر دەربڕم، دوفاقیەت و هەلبەپرستى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆنە،كە بۆخۆشیان نازانن چى دەكەن و چیان دەوێت، كەوتونەتە كێژاوێكەوە،سەرى لێ دەرناكەن، نازانن، ئیسلامین؟ نەتەوەین؟چەپن؟ میانڕەون؟؟ دواین نوكتە و شتى گاڵتە ئامێزیش كەبیستم، ئەوەیە كە سەرانى نەیار و دژ بەیەكى شارى سلێمانى،لەو هەموومقەرە وبارەگا و ڤێلا و شوقە باڵەخانە و سەدان دۆنم باخانەدا، شوێنێكیان دەست نەكەوتوە تیایدا كۆببنەوە تا چارەسەرى كێشەكانیان بكەن، ناچار چونەتە ماڵى دەوڵەمەند وخانەدانێكى سلێمانى. جا ئیتر تو دینتان ناهەقمە كەلەوەش توندتر بنوسم؟؟




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)